کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قانعی فەرد دەڵێت: هەرگیز پارتی و بارزانیی و بنەمالەکەی شەڕی داعشیان نەكردووە

Tuesday, 14/04/2015, 21:37


بەم زووانە كتێبی "شكستی داعش لە كوردستان" لە نووسینی عیرفان قانعی ‌فەردو كەریم رەئوف بە زمانی ئینگلیزی لە ئەمریكا كتێبی "شكستی داعش لە كوردستان" بڵاودەبێتەوە بڵاودەكرێتەوە، 
عیرفان قانعی ‌فەرد لەسەر ئەم كتێبە هاوبەشە دەڵێت: ئەم كتێبە دەرەنجامی لێكۆڵینەوەی مەیدانی من ‌و كاك كەرێم رەئوفە لەسەر رێكخراوی ترۆریستی داعش بوو، ئه من لە پێنج وڵاتی قەتەر، عێراق، سوریا، توركیاو ئیمارات پشكنینی مەیدانیم لەسەر چۆنیەتی رێكخراوەی داعش كردووەو له گه ل کاک د. که ریم نیشانمان داوە كە چۆن ئەم گروپە ترۆریستیە له کوردستان، شکستی هیناوه یان بەدەستی كورد تێكشكاوه و بو ؟."

قانعی‌فەرد لە درێژەدا ئاماژە دەكات كە كتێبەكە لە ١١ چەپتر پێكهاتووەو دەڵێت: "لە هەر چەپتردا باسی بابەتێكی گرنگی عیراق و کوردستان و ناوچەكە كراوە، لەم كتێبەدا بە وردی مێژووی داعش باس کراوه ، لە بەشێكی دیكەی كتێبەكە ئاماژە بە رۆڵی یەكجار گرنگی پ‌ك‌ك‌و یەكیەتی نیشتمانی دەكەین كە چۆن توانیان لە گێژاوی پیلانەكان و یارمه تی بالیکی نه یاری کورد و دوستی داعه ش ، سەربەرز بێنەدەر و داعشیش رووبەڕوی شكست بكەنەوە، بەشێكی دیكەی كتێبەكە تەرخان كراوە بە خەیانەتی مێژووی شەنگال‌و ئەو كارەساتەی بەسەر ئیزەدیەكاندا هات‌ كە تاكووئێستەش كەس لێی بەرپرس نیە، که چون بلاینکی کورد ئه و خه یانه ت یان کرد و لە بەشیكی دیكە ئاماژەمان بە رۆڵی گرنگی هاوپەیمانان‌ و ئێران كردووە.

لە چاوپێكەوتنێكیشدا لەگەڵ "میللەت" نوسەر و مێژوونووس عیرفانی قانعی فەرد تیشك دەخاتەسەر ناوەڕۆكی كتێبەكە، هەرچەندە ئەو شوێنە لە دواجاردا چاوپێکەوتنەکەیان سانسۆرکردووە و بۆیان بڵاونەکردۆتەوە، 
-------------------------

میللەت: چی هانیدان بۆ نوسینی ئەم كتێبە؟ پاڵنەرەكان چی بوون؟

عیرفان قانعی فەرد: ساڵێك پێش هاتنی داعش بۆ عیراق ه ئامریکا زۆر لێكۆڵینەوە لە سه ر داعش دەكرا که ئاخۆ دەتوانن هێرش بكەنە سەر عیراق یاخود نا، لەو شوێنانەی كاری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی دەكەن لە ئەمریكا، زۆر هەوڵیان دەدا بزانن داعش بۆ هاتووە و لە كوێوە هاتووە و بەرەو كوێ‌ دەروات.

منیش وەك ئەوەی كار لەسەر مێژوو دەكەم و لە رۆژهەڵاتی ناوەراستم، له ئامریکا به یارمه تی دوستیکی ئه مریکی بانگ کرام و بیر و رای خومم دا و دوای حەزم لەوەبوو منیش بتوانم كاری لەسەر بكەم ، و ده ر ئه نجام ئه و كتێبەكە بوو که لە یازدە بەش پێكدێت: بەشی یەكەم ئەوەیە داعش لە كوێوە هاتووەو چۆن سەریهەڵداوە، بەشەكانی تریش زیاتر دەچێتەوە سەر ئەو بابەتەی داعش بەرەو كوێ‌ دەچێت و چارەنووسی چی دەبێت.

بەڵام بابەتێكی تری گرنگ ئەوەیە كە هاتنی عەبادی و فواد مەعسوم چۆن دەتوانێ‌ كە شكستی دیپلۆماسی توركیا لە عیراق و سوریا  بناسێنن، كە نازانم دەیكەن یان نا، بەشی دووەم روڵی عەرەب و ئەقڵی ئیسلامی توندڕەوە  كا ئاخۆ جێگەیەكیان له ناو کومه لگادا دەمێنێتەوە یان لە داهاتووی عیراق؟ یان نا كە بەبروای من نایە.

میللەت: واتە پرسیار یان پرسیارە سەرەكیەكانتان  وەك نوسەرانی ئەو كتێبە ئەوانە بوون، چی پرسیارێكی تر هەبوو كە ئێوە لە لێكۆڵینەوەكەدا وێڵی وەڵامدانەوەی بن؟

عیرفان قانعی فەرد: پرسیارەكان ئەوە بوو، چۆن داعش هاتە ناو عیراق و لەناو عیراقدا بەچی كێشەیەكەوە توانی بمێنێتەوە، ئەم گروپە لە عیراق ئیشیان چییە؟ لە عیراق رۆڵی كورد چییە و ستراتیژی كورد چییە؟ داعش بەرەو كوێ‌ دەروات و كورد دەتوانێت چی بكات؟ ئه وانه پرسیاره کانی پیش تویژینه وه یه که به دوایا ده گه ریت.

که له تاخری شه وی ۹ ژوئن ۲۰۱۴، له سه ر ۱۰ ژوئن -  داعش (ISIS) کونترلی موصلی گرته ده س تا 900 تا 1300 که سی نارد بو نینوا  و ... دوای کوتیان چون 5000 که س له داعش  موصل یان گرت و   ۲۵۰۰ که س له ده ره وه هات بوو و داعه ش و بارزانی به گه ل ده زگا ئه منیه کانی موصل عیلاقات یان هه بوو.  و دوایی داعه ش مطاری گرد و زور به ی سلاحه کان رویشت بو  صلاح الدین و  حاجی عمران و سنووری ترکیه ۵۰۰۰۰۰ که س له موصل شار به ده ر کرا....  له سنجار ، ۵۰۰ ایزدی کوژرا و ۵۰۰۰۰ ایزدی آواره کرا  و 5000 ژن و کچی کوردی و یزدی بی عصمت کرا و له ناو چوون 

میللەت: بۆ كتێبەكەتان بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەكەنەوە؟ هیچ پەیامێك یان ئامانجێك لەمەدا هەیە؟

عیرفان قانعی فەرد: لەبەرئەوەبوو ئەوەی لە كوردستان دەسەڵاتدارە یان با بلینن له پارتی - ئەو شتانەی دەیدەن بە CNN و BBCو VOAو ئاژانسەكانی دەنگ و باس  سانسۆر دەكەن و هەواڵی راستەقینەو واقیعیەتی كوردستان بەدەرەوە ناوترێت ، بو نمونه ده توانم بلیم پارتی دو که سی خوی له ناو بی بی سی و ده نگی ئامریکا داناوه که به رجه وه ندی خوی بپاریزیت. وه زعی ئه علامیی یکیتی که شه ق و شره. حزبی دەسەڵات یان پارتی - پێی خۆشە ئەوەی خۆی دەیەوێت بە دنیا بگەیەنێت و ئەوان وا تێبەگەیەنێـت، بەڵام واقیعە شتێكی ترە و میژوو به ده سه لات ناخله تیت..

له ئیرانیش، وه زاره تی ئیتلاعاتی ئیران، گوی به بارزانی ده دات و من یان سانسور کردوه جا خزمتگزاریک وه ک پارتی و بارزانی چون له ده ست ده ده ن له به ر من ؟ لەبەرئەوە هەوڵماندا لێكۆڵینەوەیەك بكەین كە دەنگێكی تازە و لێكدانەوەیەكی تازە بێت كە واقیعەكە چۆن بووە ئاوا بێت نەك ئەوەی بەرپرسەكان پێیان خۆشە ئەوە بێت، چونكە دەسەڵات لە هەر حزبێكدا بێت - به تایبه ت پارتی - حەزی لەوەیە ئەو جۆرەی خۆی دەیەوێت لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بكات ، بەڵام من هەوڵمداوە جیاواز بێت.

زۆرتریش شەنگال منی هاندا بۆ ئەوەی خۆمان قسەیەكمان لەسەر ئەو رووداوە هەبێت، نەك ئەوەی  چاوەڕوان بین بزانین ئەمریكاییەكان و فەرەنسیەكان و  ئەڵمانییەكان لەسەر ئەوە چی دەنووسن.

 

میللەت: پێناسەی گروپی تیرۆریستی داعش و پاڵپشتیەكانی سەرهەڵدانی ئەم گروپە قسەوباسی زۆر لەسەر دەكرێت لەلای ئێوە وەك لێكۆڵەرێك لەم بابەتە ئەم گروپە چۆن پێناسە دەكەن؟ پاڵپشتەكانی سەرهەڵدانی ئەم گروپە لە ناوچەكەو جیهاندا كێن؟

عیرفان قانعی فەرد: پاڵپشتیەكان زۆر روونەو شتێك نییە حاشای لێ‌ بكرێت و پیاو بڵێت ئاگادار نیم.پاڵپشتی سێ‌ وڵاتە، قەتەرە عەرەبستانی سعودییە و ئەوی تریان توركیایە. جگەلەمانە شوێنێكی تر نییە هاندەری ئەم گروپە بێت ئەوەش بۆ ئەوەیە كە بتوانن شیعەكان لاواز بكەن و پێگەی خۆیان له دژی ئیران باشتر بكەن. و بارزانی له ئیران دور که وتوه ته وه به لام نه ک له ئیتلاعاتی ئیران و زورتر روی له میت ترکیه و موسادی ئیسرائیله و دوستی له گه ل قطر و عه ره بستانیش هه یه و به رجه وه ندی ئه وان ده پاریزیت. و به و بونه وه بارزانی زور یارمه تی داعه شی دا له گرتنی موصل و کوده تا له دژی مالیکی.

هەرچەندە بارزانی بە هەڵەی ستراتیژی خۆی پێی وابوو كە داعش دێتە عیراق و عیراق دەشوێنێت و لەدوای ئەوە دەوڵەتی كوردی رادەگەیەنێت و خوی ده بیته رابه ری هه تا هه تایی کورد و دەگات بە ئارەزووەكەی خۆی بۆ هەتا هەتا دەبێت بە رابەری كورد و شه ریکه ی کور و کوردستان بو خوی و بنه ماله که ی ده بیته بانک، بەڵام كارەكە وا دەرنەچوو داعش هەڵگەرایەوە لەخۆی، هه روا که کوتم یەكەم شوێنیش پەنای بۆ بكرد توركیا  بوو،  بەڵام توركیا یارمەتی نەدا، پەلەپەل رووی لە تاران كرد، تارانیش یارمەتی داو ئەوەبوو لە كۆشكەی خۆی  دەستی كردە ملی وەزیری دەرەوەی ئێران. له 1996 دا وا بوو. کوتی به ئیران ، ئیران له به ر دلی یکیتی کوتی نه جا نامه ی نوسی بو بعث عیراق و کوته براکوژی و هاته شاشه ی تلویزیون و کوتی فرمایش قران و پیغامبه ری ئیسلامی ئه وه که حه ق سه رده که ویت و چی و چی ....جا طارق عزیز نامه که ی بارزانی بلاو کرده وه که نه والله ویستی ئیمه بروینه ناو هه ولیر....کورد ئه و شتانه ده زانیت ؟ قه زافی یان صدام نیوه ئه مانه ی کردوه له دژی گه لی خوی؟

شنگال به توافقی بعث و داعه ش چول کرا و  ته واوی قوای بارزانی ئه و شه وه له شار رویشتنه ده ره وه و رایان کرد و داعه ش هات.  خه لکی  شنگال هاواریان کرد که نه رون به لام پارتی گوی نه دا و روی. چون عه قدیان هه بو له گه ل داعه ش.  دوای شنگال له کوبونه وه ی مسئول یکیتی ( هه ریم کمال آغا) له دهوک و کابرای پارتی به روژنامه ی روداوو یان کوت : شنگال بوه قوربانی میلمانیی حزبی !

به لام کاکی خوم ، که س گوی هه یه بزانیت خه لکی شنگال چی ده لین  ؟ مالکی کوتی تجاوز به موصل له ۱۰ ژوئن توطئه ی گه و ره ی ناوخویی بوه .. مه به ستی بارزانی بوو.  که له گه ل بعث - داعش به هاوکاری ترکیه بوو.

روژی یه که می موصل ، یه کی له مسئولانی حزبی بعث و به شیک له عه شایری عه ربی ناوچه ی هه ولیر  خو کوتیان کی یاری ده ر بوو و پال پشت که توانیان ناوچه که ئازاد بکه ن  

کاتیک پیاوانی ئه من یو عه سگه ری موص رویشتن بو هه و لیر ، مالکی هاته ده نگ ، به لام ده نگی نه بیسترا.  مالکی و شیعه کان ، به لگه کانی پشتی په رده نیو کوبونه وه کانی بارزانی و داعه ش یان هه یه.  

زورتری حزبه کانی شیعه و به تایبه ت  حزب الدعوه  له بیریان نا چیت، که چون بارزانی و پارتی ئه وانی  تسلیمی استخبارات بعث ده کرد و یان ئیعدامیانی ده کرد و له 1995 گمروکی ( ابراهیم خلیل ) و نه وت و ....که س هه یه بزانیت پاره که ی چه نده و بو کوی ده روات ؟ پیشمه رگه که یه ک سازمان نیه ؟ به غدایش نازانیت چه ن پیشمه رگه هه یه - کورد ده زانیت ؟  بارزانی ده یه ویت پاره نه وتی کوردستان ببات بو خوی و تورکیا و داعه شیش بینیت و پاره خه لکیش نه دا و ده لیت به غدا مووچه بدات و جوابی یاسایش ناده مه وه .. ده ی ئه وه ده رواته سه ر ؟ 

داخه که م دوای مام جلال ، له ناوی شیعه و کوردی عراق بریک ئیختیلافات دروس بوو که ده وری ئیران لاچیت و ده وری تورکیا باش تر بیت و بارزانی  به تورک بروای هه یه - به تایبه ت ئاپو اوجالانیش له سجنی تورکیا دایه و مام جه لال نه خوشه و قاسملویشی کوشتوه جا ئیسته خه ون ده بینه که ده بیته  والی مادام العمر کوردستان و سیاسه تی ترکیه دژایه تی پ ک ک و تضعیف یکیتیه - به لام له ناو کومه لگای کوردی دا هه دوکییان ئیعتباری سیاسی یان هه یه.  یکیتی خه یانه تی له کوردی ئیران نه کردوه وه ک ساله کانی  1980 و قیاده موقتو یان  کوردی سوریا که  خه نده ق به ئه مری  میت ترکیه دروس بکات بو شکستی پ ک ک   

جه نابی والی و ئه میری خه یالی کوردستان؛ ده ی ویست جیشی تورک بیته ناو خاکی کوردستان و   CIA فریا که وتو ئیران پیش میت (MIT ) تورکیه، هات به هانای کورده وه.  که خوی له گه ل ئامریکا سال 1991 ئقلیمی کوردستانی عیراق یان دامه رزاندوه و بارزانی یان دانا به سه روک وه ک سالی 1961 - 1975 که جولانه وه ی کوردی دروس کرد و ته واویشی کرد.

میللەت: واتە ئەم گروپە داردەستی وڵاتانی ناوچەیەكەیە نەك گروپێكی خۆرسك؟ پێتان وایە ئامانجە شاراوەكانی ئەم گروپە چییە؟

عیرفان قانعی فەرد: ئەوەی داعش بڵێت بۆ ئیسلام وادەكەین و بۆ ئیسلام هاتووین، ئەوە تەنیا پروپاگەندەیە و هیچی تر، ئەوان پێیان خۆشە خۆیان وا بناسێنن، بەڵام راستیەكە ئەوە نییە، ئەوان هاتوون بۆ تێكدانی بارودۆخی عیراق و سوریا، زۆرتریش له عیراق بۆ دژایەتی مالكی و شیعه بوو، دەتوانین بڵین هاتنی داعشیش بووە هۆی لابردنی مالكی .خامنه ئی و سپای ئیران دی یان بارزانی زورتر به رو لای تورکیا ده روات، و فه و زا ده گیریت ، مالیکی یان لابرد به لام سیاسه ت نه گوردرا.

واتە: داعش بۆ ئەوە نەهاتووە ئیسلام بهێنێت بۆ عیراق ، وه ک سالی  651 زایئی که عه ره ب هات بو ئیران و ئیمپراتوریه تی ساسانی روخا و  یه زدگردی سیهم، آخرین پاشای ساسانیان کوژرا، خوت ده  زانی پیش هاتنی ئیسلام بو ئیران 4 ئیمپراتوری له ئیران هه بوو ( ماد - هخامنشیان - اشکانیان و ساسانیان )

ئەوان بۆ ئەوە هاتوون بارودۆخی سیاسی عیراق تێك بدەن. ئامانجەكەیان زیاتر ئەوەبوو كە شیعە لاواز بكەن و حكومەتی شیعە بروخێنن  له عیراق و سوریا که بویان نه چوه سه ر.

میللەت: هیچ كام لە حزب و هێزەكانی كوردستان ئاگاداری پلانەكانی ئەم گروپە بوون بۆ هێرشكردنە سەر عیراق و داگیركردنی موسڵ؟

عیرفان قانعی فەرد: به تاکید .... ئەو كەسەی رەخنە دەگرێت دەبێت هەردوو دیووی مەسەلەكە باس بكات، هەندێك دەڵێن نه بوونی سیاسه ت و ستراتیژی لاوازی كورد بووە هۆی ئەوەی داعش بێت بەرەو كوردستان.

بۆ نمونە پارتی و لایەنگرەكانی له پیش دا دەیانووت شەڕەكە شەڕی ئێمە نییەو شەڕی شیعەیە و دەبێت ئێمە خۆمانی لێ‌ بپارێزین، وه ک تو بلیی به شیک له عیراق نین ... بەڵام سەیرەكە ئەوەیە ئێستا دەڵێن بەشێكین لە عیراق، دەبێت تەكلیفی ئەو وشەیە رۆشن بكەنەوە، تۆ یان بەشێكی لە عیراق یان نیت، ئەگەر بەشێكی لەعیراق بۆ دەڵی ئەو شەرە شەڕی ئێمە نییەو هی شیعەیە؟ یو یارمه تی داعه ش ده ده ی بینه مطاری هه ولیر و به ره و موصل برون ؟ بو کانال دروس ده که ی به ده و ری سنور دا له به ر قسه ی تورک ؟ بو دژایه تی کوردی سوریا ده که ی و جا ده لی ولله تورکیا کوبانی زرگار کرد ؟....  له سینمای کمدیش دا، شتی وا سه یرت دیوه ؟

تورکیاش بو له ناو چوونی پ ک ک هه مو شتیک ده کات.  تورکیا یارمه تی داعه شی کرد  تا حکومه تی خلافه تی ئسلامی (دوله تی ئسلامی عیراق و شام -  الدولة الاسلامیة فی العراق والشام) بیته کایه وه.  له کوبانی ( که داعش له ۱۶ سپتامبر ۲۰۱۴ هاته شیمالی سوریه بو گرتنی.)، شکستی خورد. خه ونی تازه بونه وه ی ئمپراتوری عثمانی نه چوه سه ر و کوردی عیراق که و ته ئه و گِیژاوه وه

جا ئیسته نچیروان بارزانی ده لیت تورک یاری ده ره  ؟ تکایه ئه و بروات بو ده س ماچ کردنی سوپای پاسدارانی ئیران و ده فته ره دولاران بدات به کوره که ی بو که یفه و چه قو بخوات له نیویورک له سه ر کچه خزمه که ی و مال بکریت له ویرجینیای ئامریکا و ئیسه ش ماڵەکەی بەبەردی حەلان دەڕازێنێتەوە... له سیاسه ت چی ده زانیت ؟

هەندێكی تر بروایان وایە بەو پێیەی نوێنەری بارزانی لەگەڵ نوێنەری داعش و توركەكان و قەتەرییەكان دانیشتووەو(هەروەك رۆژنامەكان باسیان كردوو و مێژووەكەی بۆ هەموو لایەك روونە) سونەكان لەگەڵ كورد(بارزانی) دانیشتوون و تەكبیریان كردووە یارمەتی داعش بدەن بۆ ئەوەی بە جێگەیەك بگەن و سونه بیته ئقلیم و کوردیش بیته ولاتی سه ر به خو و ... . هەروەك كاتی خۆی بەعسیەكان لە تەلەڤیزیۆنەوە  سوپاسی بارزانیان كرد كە بەیارمەتی ئەو توانیوومانە كارێك بكەین و بەبەشی خۆمان بگەین. هەروەك خێڵە سونییەكانی تكریت و ناوچەكانی تر هەمان هەڵوێستیان بەرامبەر بارزانی هەبوو. بەڵام دواتر كە كورد هاتە ناو گەمەكەوە و تاوانی شەنگال دروست بوو. یەكێتی ویستی بۆ رووبەروونەوەی ئەم گروپە هاوكاری لەگەڵ عیراق بكەن و داواشیان لە ئێران كرد و ئێرانیش هاوكاری كردن. یه یکیتی فریا که وت و جا پ ک ک . به لام بارزانی ئه گه ر ولاتیکی ژیر و جه ماوه ری تی گه یشتووی ببوایه، ده یان برد بو محکمه و ده یان کوشت به خیانتیک که کردی به کوردی شنگال.

بەڵام پارتی دژی هاوكاری عیراق بوو، بەڵام ئێران یەكەم وڵات بوو كە هاوكاری ئەوانیشی كرد و جا بارزانی روی به ره و تورکیا به لام تورکیا هه ر ولامی نه دایه وه جا هات به رو ئیران  و ده ستی کرده مل وه زیر خارجه ی ئیران و جا باوشی کرد به مل رئیس پارلمانی ئیران و ریس ده فته ره که ی. ئیرانیش باش ده زانی که بارزانی ترسنوکه له کاتی شه ر و به س خوی به پیاویکی مهیم و گه و ره ده زانیت به لام جه بانه...

كورد بەرژەوەندی نەبوو لەهاتنی داعش ، دەتوانین بڵین بەو فەوزا دروست بوونە، كورد لەواقیعدا شكستی هێنا. ئەوەی دەڵێن كورد چەكی دەست كەوتوو و كورد ناسێنرا بە دنیا،  لەراستیدا وانییە و كورد بە دنیا نەناسێنرا، بەڵكو رۆژ رەشی كورد هاتە كایەوە بۆ دنیا كە كورد ئاوا بێتە گەمەی سیاسەتی نێوان وڵاتان لەسەر هیچ، ئێمە هیچ دەستكەوتێكمان نەبوو لە هاتنی داعش بۆ عیراق. سیلاح و ئه و شتانه یش پارتی بردی لای خوی خزنی کرد بو روژگاریک که شه ری دژی پ ک ک هه لخرینیت.CIA یش ئه و ه ده زانیت که بارزانی که و ته سووال کردنی ته قه مه نی بو خوی نه بو دژی داعه ش. چوون روحیه ت و ئیراده و جدییته ی شه ری نیه و به س قسه و هات و هاواره به س بو کورد کوشتن زیره که نه بو دژمن کوشتن و قه د له دژی داعه ش جدیی نه بوون. به 2-3 شه و که و ته وت و وِیژ و بووه دن کیشوتی قاره مان !

موضوعی شنگال و آشوری و یزدی و مسیحی کان و جا موصل و ... جیهان تی گه یشت که چون بعثی و سونه کان فه ریوی یان خوارد و توطئه بوو . پیلان بوو.

دوای 2-3 هه فته زانیان سونه کان که چون تالان کرا و تعدایان لی کرا و مال ویران بوون و بارزانی چون پالپشتی داعه ش بوو.  که سیش نه بوو به صاحیبی کرکوک و اقلیمی سونه یش دروس نه کرا...

انگلیس، کانادا، فرانسه و آلمان و .. کوتیان یرامه تی کورده ده ده ین به لام که زانیان پارتی ده ی بات بو خوی، وازیان هیشت. 

بارزانی به س ده زانی موشکیل و فه و زا بخولقینیت به لام نازانیت چاره سه ر بدوزیته وه.  ئیسته یش ده لیت هاوار به مالم شیعه دیت .. چون ناتوانیت بروات بو موصل . داعش خویان به بارزانی یان کوت که زور قسه بکات و بیت به ره و موصل ، توافقه کانی نیوانیان داعه ش و بارزانی ده لین.  

میللەت: تۆ باسی ئەوەت كرد پارتی ئاگاداری هاتنی داعش بووەو هاوكاریش بووە، بەڵام ئەوە چۆن لەگەڵ ئەو واقیعە دەگونجێت، كە دواتر هاتە كایەوە كە پارتی چووە شەڕی ئەم گروپەو ئەو گروپەش بووە هەرەشەی جدی لەسەر هەندێك لە ناوچەكانی جێگە نفوسی پارتی؟

عیرفان قانعی فەرد: هەرگیز پارتی شەڕی داعشی نەكردووە ، هەمووی درۆ و دەلەسەیە، ئەوەی پێشمەرگە كردی ، پێشمەرگەی یەكێتی و پەكەكەو سوسیالیست كردویانە نه پارتی، دی تان چون هاتنه له رزه که درومی پارتی نه بو له شنگال ؟ باشه ئه و 150 که سه ناردیی بو کوبانی کی بوون ؟ بو له ناو ولات دا شه ریان نه کرد ؟ ... پێشمەرگەی پارتی جدی نین لەشەڕ - ترسنوک و جه بانن.. له شه ری ئیران و عیراقش دا وا بوون، پارتی تەنیا ترسیان لە یەك شت هەیە ئەویش ئەوەیە داعش پەیوەندنی و گرێبەسی نێوان خۆیان و بارزانی  بەوڵاتان بناسێنێ‌. له ده ی کات ...

بارزانی یەك شەوە بووە قەرەمانی دژە تیرۆر، بەڵام شتی وا نییە و دەبێت ئەمە راست بكرێتەوە که خوی ده ستی له ناو تیرور بووه، چونكە ئەوەی ئەو دەڵێت راستیەكە نییە، ئەو خۆی داعشی هێناوەو لەگەڵ داعش شەڕ ناكات. ئامانجی ئێستاشی  ئەوەیە هەر كەسێك بێت هەندێك چەكی لێ‌ وەربگرێت و لەباری چەكەوە دەوڵەمەند ببێت. به لام نه ی زانی که تورک فیلی لی ده کات و داعه ش دار ده ستی تورکیایه .. پی وابوو تورک دوستی کورده که نیه.

که یسش نه ی پرسی باشه اوجالان - قائدی کورده - له سجنی تورکیا دایه ، خیره ئیسته تورک بوه ته دوستی کورد ؟ ده یه ویت کوردستان دروس بیت ؟

میللەت: واتە تۆ تەواو رات وایە پارتی بەشێك بووبێت لە پلانی هێنانی داعش بۆ عیراق؟ تۆمەتێكی ئاوا پاڵپشتە بەچی بەڵگەیەو فاكتێكی بەرجەستە؟ تۆ وەك لێكۆڵەرێك هیچ بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوەت بەدەست گەیشتووە كە ئەوە ساغ بكاتەوە؟

عیرفان قانعی فەرد: بەڵی من رام وایە، پارتی و بارزانی به س مانه وه یان به فه وزا دروس کردنه و ه بس... لە قسەكانی پێشتردا ئاماژەم بۆ بەشێكی كرد، سێ‌ شتی تریش هەیە  بۆ ئەم مەبەستە: یەكەم سوپاسی بەعسیەكان بۆ بارزانی، دووەم سوپاسی خێڵەكان بۆ بارزانی كە لەتەلەڤیزیۆنی رووداویشەوە بڵاوكرایەوە، سێیەم: ئەو رۆژەی شەنگال گیرا، نوێنەری یەكێتی و نوێنەری پارتی پێكەوە لە رووداو  دانیشتن  كابرا وتی که شنگال بوو بە قوربانی  ململانێیەكی سیاسی، ئیتر لەوە زیاتر دەمێنێتەوە سەر ئەو بەڵگانەی كە حكومەتی عیراق هەیەتی ئەوەش شتێكی جیاوازە.که پیم وابیت مالیکی بلاوی ده کاته وه.

 یعنی  پارتی ئیتسراتژی نه بو ؟

ئیتستراتژی هه ر نازانیت که تا دیپلو ماسی و ئیتسراتژیه تی هه بیت. به س پاره و ده سه لات. کابرا به س ده یه ویت خه لکی سه رجاده بو ئه و ئیش بکه ن و ته واو. وه ک فرعه ون بمینه ته وه... ئیتستراتژی چی و شتی چی ؟

عیلاقاتی خوی و میت ترکیه و ئیتلاعاتی ئیران و  MOSSAD اسرائیلیش که هه موتان ده زانن له سالی 1967 ه وه هه یه و ئه وان پاراستن یان دروس کرد و ئیسته به س پارتی یعنی پاراستن و هیچی تر.  

میللەت: رۆڵی حزبە كوردییەكان لە بەدژداچوونەوەی ئەم گروپە درك كردن بە مەترسیەكانی وەك یەك بوون یان هەندێك لە حزب و هێزەكان باشتر بوون؟

عیرفان قانعی فەرد: هەندێك لە حزبە كوردییەكان رۆڵی بەرچاویان هەبوو، یەكێكیان پەكەكە بوو، پەكەكە بەیارمەتی ئێران رۆڵی بەرچاوی گێرا، هاتنی پەكەكە، بارودۆخەكەی گۆڕی ئەمە شتێكە دەبێت ئاماژەی پێ بكەین.

دوای پەكەكە جوامێری یەكێتی بوو، من نە پەكەكەم و نە یەكێتیم، بەڵام یەكێتی كارێكی زۆر جوانی كرد بۆ  پاراستنی ماڵی كورد، ئێستا ماڵی كورد هی هەمووانەو هی یەك حزبە نییە. كەواتە هاتنی پەكەكە و رۆڵی جوامێرانەی یەكێتی  بووە هۆی ئەوەی بارودۆخی كوردستان بپارێزێت. ئیسلامییەكانی كوردستانیش  راران و تەواو خۆیان یەكلای نەكردبووەوە و چاوەڕوانی  هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەكە بوون. بەڵام بەگشتی  هاتنی ئێران و رۆڵی پێشمەر بووە هۆی ئەوەی باشتر بتوانن بارودۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن.

چه ن گروپ وه ک YPG -PKK به هاوکاری یکیتی ، شنگال یان گرته وه و زورینه ی شهیدان هینی   PKK-YPG -PUK یه و شنگال له ده ستی یکیتی بوو و تنها شوینی په رینه وه ی  پ ک ک له قندیل بو قامیشلی بوو و میتی ترک ده یویست ئه و خطه ئیستراتژیکه لابات تا کنترولی هه بیت له سه ر سه کانتونی کورد له عفرین و قامیشلی و کوبانی .

میللەت: هەندێك نوسەری پارتی چەند تێزێكیان هەیە، لەوانە دەڵێن ئەم گروپە  بەدەستی وڵاتانی ناوچەكە جوڵاوە بۆ تێكدانی پرۆژەی دەوڵەتی كوردی، یان روونتر بۆ لێدان لە پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەم تێزان یان شرۆڤانە تا چەند راستە؟

عیرفان قانعی فەرد: یەكێك ئەقڵی سالم بێت، پێم وایە نییە شتی وا هەر پەسەند بكات یان بیڵێت. من منداڵ بووم ئێستا وا تەمەنم گەیشتە 40 ساڵ ئەمانە هەر دەڵێن حكومەتی كوردی دروست دەكەین، دەفەرموو دروست بكە! ساڵێك دوان ، دە بیست!

ئەم قسانە زیاتر دروستكردنی بارگرانییە بۆ ئەقڵی خەڵك، پێیان خۆشە بە ئەقڵی خەڵك بەگەمە دابنێن.

بارزانی خۆی دژی هەموو جوڵانەوەیەكی كوردییە لەسەرتاسەری مێژوودا كەچی دەڵێت حكومەتی كوردی دروست دەكەم! خۆ كەس دەستی نەگرتووە با دروستی بكات! بەڵام ئەی ئەو بەڵینەی بە توركیای داوە چی ئەی ئەو بەڵێنەی بە ئیتلاعاتی ئێرانی داوە چی؟

ئەو پێی خۆشە بەس خۆی سەرۆكی هەرێم بێت، ئەگەر پێی خۆشە هەرێمی دووەمی كوردستان دروست بێت بۆ ناهێڵێت لە سوریا دروست ببێت؟. تێزی ئەو نوسەرانە قسەی منداڵانەیەو لە دنیای سیاسەتدا جێگەی پێكەنینە.

باوکی کاتی خوی پیلانی گیرا دژی قازی محمد. به قازی محمدی کوت خویری و ترسنوک . ئیسته فشه و درو ده که ن که باوکم یاری ده ری قازی بووه ! که درویه... ده لیت ریبازی بارزانی وایه و وا نیه.. کام ریباز ؟ پیاو کوشتن و تالان کردنی مالی کورد ؟

ئەوەش كە دەڵێت هاتنی داعش بووە هۆی ئەوەی ئێمە دەوڵەتی كوردی رانەگەیەنین ، هیچ واقیعیەتێكی نییە ، بەڵكو ئەسڵی بابەتەكە ئەوە بوو كە كابرا پێی خۆش بوو یەك شەوە خۆی بناسێنێت كە ئەمن قارەمانی دژە تیرۆرم كە فعلەن بەناو ئەوەی ناساندووە، بەڵام لە واقیعدا ئەوە نییە بۆیە دەبێت بەشێوەكی جیاواز سەیری شتەكە بكەین.

که سناریو گوردرا و جا دوستی تروریست که ان بوو به پاله وانه دژی ترور.  ده ی کوت حکومه تی کوردی راده گه ینم و قسه ی بی معنای تر که هه موی فشه بوو و درو و ده له سه .  به س بو ئه وه بوو که عیراق نه لیت نه وت و ثروه ت و سامانی کوردی عراقی تالان کردوه.

میللەت: رۆڵی ئێران و توركیا لە مەسەلەی داعشدا چۆن هەڵدەسەنگێنی؟  

عیرفان قانعی فەرد: توركیا هاندەری داعش بووە، بەڵام ئێران توانی داعش رابگرێت و زۆر یارمەتی كورد بدات بۆ ئەوەی ئەو گروپە رابگرێت. بۆیە من پێم وایە ئێران رۆڵی باشی هەبوو توانی بارودۆخەكە رابگرێت.

له مخمور - سنوری 25 کیلومتری هه ولیر بوو که ئیران هاته ناو کایه وه.   تلویزیونه کانی آمریکا وه ک CBS-NBC-CNN-FOX ، کوتیان ئیران هه و لیری پاراست.  ئه گه ر ئیران نه هات با، تورک مالی کوردی ده شیواند. به لام به یارمه تی بارزان ی، میتی تورک (له  بامرنی تا بالیسان )، روبه روو بوونه له گه ل داعشی قه ده غه کرد و بارزانیش له خوای بوو ، چون پیشمه رگه ی بارزانی ، قودره ت و توانایی و ئیراده ی شه ریان نیه بو نه بووه.   

پارتی ده ی ویست یکیتی له گه ل ئه و له سه ر یه ک خط بیت و نیوی نا ئیتحادی کورد ،  که هه ر شتیک ئه و کوتی بلین ئه وه راسته و ئه وه  خطابی سیاسی کورده دژ به بغدا و  شیعه ها و جا له روانگه ی ئه منی بو کوردستانی سوریه و ئیران ، یکیتی رای جیاوازی هه بو و دوستایه تی خوی پاراست و ئاگری دروس نه کرد - به لام پارتی و بارزانی بوونه بوکه شوشه ی ده س میت تورک و جا کاریزمای مام جلال نه مابوو که ری چاره بدوزیته وه و وه زعه که هیوور بکاته وه.  

پارتی یارمه تی سوریای له سالی 1980 له دمشق و شام له بیر بردوه  و که و ته ناو خطی سیاسی  ترکیه و عربستان و قطر له دژی ئه سه د  . له بیرمان نه چیت که تا سالی 2003 بارزانی عیلاقاتی له گه ل بعث هه ر هه بو به ئیسته یشته وه که هه مو بعثیه کان له هه ولیرن .

میللەت: ئەی رۆڵی توركیا لە هاوكاریكردنی كورد؟

عیرفان قانعی فەرد: توركیا دژی كوردەو رێبەرێكی كوردی لە زیندان داناوەو هیچ بەهایە بۆ كورد دانانێت، ناتوانین بڵین توركیا دۆستی كوردە و هاوكاری كوردی كردووە. ئیشی بارزانی به س دژایه تی پ ک ک یه و جا خوی که و ته ناو ئه و خه نه قه ی وا که ندبووی.  ئاوا ده یه وه کوردستانی سه ر به خو دروس بکات ؟

میللەت: ئێران بۆچی راستەوخۆ بەرگری لەهەولێركرد؟ هەمیشە دەڵێن پارتی لە توركیا نزیكە بەڵام ئێران هاوكاری كرد بۆ ئەوەی داعش نەگاتە هەولێر ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنی ئاخۆ لە ژێر پەردەدا شتی تر و پەیوەندی تر لەنێواندا هەیە؟

عیرفانی قانعی فەرد: لەراستیدا بێ‌ ئێران  - پارتی هیچ كارێكی پێ‌ ناكرێت، بەڵام پارتی زیاتر پێی خۆشە لە توركیا نزیك بێتەوە، لەبەر ئەو هەموو پارەی لەكوردستان رۆیشتووە بۆ بانكەكانی توركیا لە كاتێكدا مافی هێنانە دەرەوەی ئەو پارەیەشی نییە.

ئێران ئەم جارەش  فریای بارزانی كەوت، چونكە بیرمان نەچێت لە ساڵی 1991 -1992 كە هەرێمی كوردستان دامەزرا، دەبێت شتێك زۆر بەروونی ئێمە قبوڵی بكەین، چونكە چی بمانەوێت یان نەمانەوێت مێژوو ئەمە دەنوسێت: كە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ CIA سی ئای ئەی دانیشتوون پێكەوە هەرێمی كوردستانیان دروست كردووە، هەرچەندە توركیا وتی نابێت و ناكرێت، بەڵام ئەوان گوێیان بەوە نەداو ئەوەیان دروست كرد.

بەڵام لە واقیعدا دەتوانین بڵین بۆ یەكەمین جار دوای ئنقلابی ئیسلامی ئێرانەوە 1979 ،ئێران و ئەمریكا لەسەر یەك شت تەوافوقیان هەبوو، ئەویش دروستكردنی هەرێمی كوردستانی عیراق بوو.كە من كاتی خۆی بۆ بەرگی دووەمی كتێبی بیرەوەرییەكەی  به ریزم مام جەلال - لەگەڵ جیمس بەیكەر گفتوگۆم كردووە كە ئەویش ئەو قسەی تەئكید كردەوە.واتە ئەو قسەی من دەیكەم قسەی جیمس بەیكەری وەزیری دەرەوەی ئەو سەردەمەی ئەمریكا بووەو لەو كاتەدا  هاتووە بۆ عیراق.

بۆیە ئەگەر بڵێن فڵانەكەس جاسوی ئێرانەو كاری ئێرانەو بەسەریەوە ناچێت ئەوە هەمووی گروگاڵی میدیایە و قسه ی مندالانه، لەراستیدا ئێران ئەم سەرۆكی هەرێمەی راگرتووەو ئەو نەیهێشت كە داعش بێت و بیروخێنێت به لام هه ر کاتیکش نه ی هه ویت ده ی باته وه بو کرج و ئاشبتالی 2.

 ژێرپەردە لە واقیعدا پێی دەڵێن مێژوو، ئەگەر مێژووەكە سەیر بكەن كاتی خۆی پارتی بە فەرمانی رووسیا دروست بوو، تەنیاش بۆ ئەوە بوو كە ره كێ‌ بڕكێ‌ بكات لەگەڵ خوالی خوش بوو قازی محەمەد بۆ ئەوەی نەووترێت تەنیا ئەو پێشەوای كورد بووە. جا عه قل و که سایه تی و زانایه تی و پیاوه تی و جوامیری قازی محمد له کوی و پیاو کوژی و فیتنه و درو و ده له سه ی مصطفی بارزانی له کوی !

كاتێكیش كە لە ساڵی 1958 عەبدول كەریم قاسم شۆرشی كرد، ئەمان هاتنەوە بۆ عیراق و كوردستان، ئێران كە بینی عەبدول كەریم دژی ئێرانن، ئێران هات جوڵانەوەی ئەیلولی 1961 دروست كرد. نه رزگاری خوازانه بوو نه هیچ.

جوڵانەوەی ئەیلولیش واقیعەكەی ئەوەیە كە ساواك دروستی كردو سواك روخاندی، ئیتر ئەوە هەر قسەیە كە ئەمە بۆ هەستانەوەی كوردایەتی بوو، بزژاڤی ئازادی خوازی و رزگاری خوازی بوو، ئەوە هەمووی گڕوگاڵی راگەیاندنی كوردییە.

خۆ شریتی ڤیدیۆی مستەفای بارزانی - استغفرالله زمانم لال بیت، ملا ژنرال بارزانی - هەیە كە لەگەڵ نوێنەری ئینگلیز كە دەڵێت ئەم بزوتنەوەیە بۆ جیابوونەوە نییە و ئەم جوڵانەوەیە بۆ ئەوەیە لەباری سیاسیەوە بزووتنەوەیەكمان هەبێت.

ئەگەر ئەوانە هەمووی درۆ بێت خۆ نامەی هێنری كسنجەر درۆ نییە كە دەڵێت: 60 ملیون دۆلار دراوە بە بارزانی، بەڵام بارزانی خۆی  ئاشبەتاڵی راگەیاند. و پاره ی بوو. ده ی بو 1973-1974 داوای پنابه ری کرد له ئامریکا و ده وه یست را بکات ؟

من لەگەڵ نوێنەری ساواك گفتوگۆم كردووەو لەبەرگی دووەمی بیرەوەرییەكانی مام جەلال بڵاودەبێتەوە.

ئەو دەڵێت: چووم بۆ ماڵی مستەفا بارزانی  لەئەمریكا، مەسعود و ئیدریس بە پەلە هاتنە دەرێ‌ وتم بۆ دەرۆن : وتیان باوكمان دەڵێت نامەیەك بنوسن بۆ شا بۆ ئەوەی پارەمان پێ بدات و دژی شۆرشی ئیسلامی بووەستینەوە. به لام باوک مان خه ره فاو بووه !

بەڵام دوای هەفتەیەك كە شا رۆیشت، لەرێگەی قەزازەوە  گفتوگۆیەكیان بۆ مستەفا بارزانی لە واشنتۆن پۆست رێكخست و رایگەیاند شا و ئەمریكا كوردییان فرۆشت، دواتریش نامەیەكی بۆ خومێنی نوسی كە ئێمە پێمان خۆشە یارمەتی تۆ بدەین..باوکی ئیمه یت و چی تر..

دواتریش سوپای پاسداران یارمەتی پارتی دا بۆ دژایەتی كۆمەڵەو دیموكرات و که وتنه کوردی ئیران کوشتن . لەكاتێكدا  لە ساڵی 1976 تا ساڵی 1990 پارتی بوونی لە كوردستانی عیراق نەبووە. ئەمە مێژووی پەیوەندی پارتی و ئێرانەو حاشای لێ‌ ناكرێت بۆیەوە من بۆچووم ئاوایە كە ئێران پارتی دروست كردووە ئێران دەتوانێت لای بەرێت. بەڵام بەبروای من جارێ‌ ئێران لای نابات لەبەرئەوەی  بەرژەوەندی ئێران لەوەیە مەسعود بارزانی بمێنێتەوە. ئەوەش بۆ ئەوەی هیچ جوڵانەوەیەكی كوردی لە سوریا و ئێران سەرنەگرێت. جا روژی کوشتنی قاسملو تکایه بفه رمون مسعود بارزانی له وین چی ده کرد ؟!

میللەت: ئایندەی داعش چ دەبێت لەناوچەكەدا؟

عیرفانی قانعی فەرد: ئایندەی داعش بەرەو شكستە، هیچ جێگەی لە كوردستانی عیراق نابێتەوە و دەرواتە دەرێ، پێم وایە ئەمساڵ بە تەواوی لە عیراق دەچێتە دەرێ‌.

روسیاو ئێرانیش لەگەڵ عیراق هێواش هێواش دەگەن بەو ئەنجامەی لەگەڵ ئەمریكا بارودۆخی سوریا بە سەقامگیرییەك  بگەیەنن، كوردەكانی سوریاش كە پەكەكە بوو كە یارمەتی ئەسەدیان دا كە كوردستان سەقامگیر بێت و دژی ئەسەد نەبێـت هەرچەندە لەمێژوودا بارودۆخی كوردی سوریا زۆر خراپ بووە

بەگشتی داعش بارودۆخی وەك جاران نەماوەو ئەچێتە دەرەوە، بەڵام ئاخۆ داعش پەیوەندی خۆی و بارزانی ئاشكرا دەكات؟ نازانم.

 

میللەت: كورد یان ورد تر باشور و رۆژئاوای كوردستان دوای داعش چارەنووسیان چۆن دەبێت؟ داعش چی ئیزافەیەكی كردە سەر قورسایی و سیاسەتی كورد لەناوچەكەدا؟

عیرفانی قانعی فەرد: كورد توانی خۆی بناسنێت وەك كارتێك كە دەتوانرێت پاراستنی عیراق بكات، بەڵام بەبڕوای من كورد هەندێك چەكی دەستكەوت،  بەڵام ئەویش یەك حزب هەڵیگرت بۆ خۆی. 

لەگەڵ ئەوەش ئەگەر جیلێكی نوێی لە سیاسی كورد كار بكەن،دەتوانن سود لە بارودۆخی دوای داعش وەربگرن، بەڵام بەشتی كۆن هیچ كارێك ناكرێت،  بابەتی من ئەوەیە كە ئەگەر یەكێتی و حزبەكانی تر سیاسەتی خۆیان بگۆڕن، ئەو پیاوانەی كە كۆنن لابچن و نەوەی نوێی سیاسی بێتەوە پێشەوە بەڵی كورد ناسراوە بەدنیا و دەتوانن كار بكەن. بەڵام ئاخۆ پارتی گۆڕەپانەكە چۆڵ دەكات بۆ ئەوەی حزبەكانی تر كاری خۆیان بكەن؟ من دەڵێم نا

ئایا پارتی دەتوانێت  سەرۆك وەزیران لابەرێت و یەكێكی تر دابنێت؟نەخێر

كورد لە حكومەتی بەغداش زۆر قورسای نییە، راستە سەرۆك كۆمار كوردە بەڵام  بارودخی كورد لە بەغداش باش نییە. ریزم هه یه بو جه نابی فه خامه تی کاک د. فواد و زوریشم حورمه ت بوی هه یه که زور زانا و جوامیره

بەڵام ئەگەر كورد دڵی حكومەتی مەركەزی رابگرێت و بارودۆخە ئابورییەكە باش ببێت، پێم وایە كورد لەناو عیراقدا جوڵانەوەی سیاسی هەبێت  سەركەوتوو تر دەبێت

بەڵام لە ئەنجامی شەڕی داعش  كوردیش زانی كە كێ‌ لەبەرژەوەندی كورد كار دەكات و كێ‌ بازرگانی بەكورد دەكات، بەڵام لە هەمان كاتدا ئابوری كوردستان تێكچوو و بووە بە قوربانی، سیستمی دزی  كە لە زاراوەی سیاسیدا پێی دەڵێن كلیپتۆكراسی، كە واتە كابرای دز ببێت بە سەرۆك  بەداخەوە كوردستانی عیراقیش دووچاری ئەم كێشەیە بووە.

بەڵام ئەگەر كورد سیاسەت و ستراتیژی خۆی پێش بخات دەتوانێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ وەك هێزێكی گەورەو سەركەوتوو یارمەتیدەر بێت، بەڵام ئاخۆ ئێمە سیاسی كوردمان وا هەیە؟ ئاخۆ سیاستمەدارێكی تری وەك مام جەلال دێت؟ كە بتوانێت قورسای رابگرێت؟ ئاخۆ خەڵك دەتوانێت چاوەڕوانی نەوەیەكی تری سیاستمەداری كورد بن؟ بە بروای من زۆر ئاستەمە!

میللەت: قسەت لەسەر شەنگال چییە؟ لەهەواڵی پەیوەست بە كتێبەكەتەوە باس لە خیانەت كراوە مەبەستت لەوە چییە؟ كێ‌ خیانەتكارەو خیانەت لەكێ‌ كراوەو قوربانییەكان كێن؟

عیرفانی قانعی فەرد: كورد خیانەتی لەكورد كرد، قوربانییەكانیش لە شەنگال دوای هەڵەبجە دڵتەزێنترین شتێكە كە لەمێژووی كوردا روویدابێت .

 بۆ خیانەت، داعش و بارزانی پێكەوە لەیەك پلە دەوەستن، خیانەتكاری دووەم توركیاو قەتەر و عەرەبستانە، سێیەم هۆكاریش نەبوونی ستراتیژی و سیاسەتی دروست و ئەقڵانییە كە بروای من كورد نەیتوانی سیاسەتێكی دروست پەیرو بكات.

چونكە راستە وڵاتانی دراوسێ‌ دەیانەوێت پشێوی بخەنە ناو ماڵی تۆ ،  بەڵام دەبێت تۆ سیاسەت و ستراتیژییەكی دروست و ئەقڵانیت هەبێت، كەبەرژەوەندی خۆت بپارێزی، ئاخۆ كورد ئەو كارەی كرد؟ ئەو پرسارێكە كە لە عالەمی سیاسەت هەیە.

میللەت: ئایندەی باشوری كوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

تا چەند مانگی تر دەبێت سەرۆكی هەرێم یەكلای بكرێتەوە، ئەگەر حزبە سیاسیەكانی كورد جدی بن دەتوانن گۆڕانكاری بكەن، بەڵام بەبروای من جدە نین،  چونكە هەر كامیان چاویان لە وڵاتێكە رەنگە بارزانی بكەوە  بەسەرۆك و یاسای بۆ بتاشن. و ئه ویش بریک پی بکه نی به عه قلی کومه لگای کورد.

 بەڵام بە بڕوای من  ئەوەیە كە پارتی لاواز دەبێت. پارتی ئێستاش ماوەتەوە بەهۆی پاراستنەوەیە، ماتۆڕی پارتی پارستنە، و پاراستنی لێ‌ بسێنیتەوە شتێكی نامێنێتەوە  ، یەكێتیش دوای مام جەلال  وەزعی زۆر سەنگین نییە كە قورساییەك بێت،  بەم بۆنەیەوە كە گۆرانیش نزیك بووەوە لە بابەتی پارتی ئیتر ناتوانێت كۆمەڵگەی كوردی بۆ خۆی رابكێشێت.

بەم هۆیەوە من بارودۆخی كوردستان زۆر باش نابینم، مەگەر ئەوەی بارزانی لا بچێت، ئەگەر ئەو لابچێت، ئەو جارە لەدایك بوونێكی ترە بۆ سیاسەتی كورد. بەڵام ئەگەر ئەو بمێنێتەوە وەزعی كوردستان خراپتر دەبێت و باشتر نابێت

رای تو له سه ر ئه و پروپاگاندایه که پارتی له دژی تو له کوردستان کردی چیه ؟

والله پیکه نین !...وه ک فاشیسته کان له ره سمی من و محسن رضایی که هین 12 سال پیش ئیسته یه که لک وه رگرن و جا بیده ن به ژیر ده سته کانیان وه ک کومله و دمکرات و ... قسه و جوین و ئیهانه و ... به س پیکه نین...

من راستیه کانم بو گه له که ی خوم نوسیوه و قه ر پشتم له کورد نه کردوه و شه رفی ئه وه م بوه کتیبی مام جلال بنوسم , و خوزگا نه مردایه م و جاریکی تر چاوم پی بکه وتایته وه .

جا پارتی و بارزانی جوین به هه ر که س بدا ، له به ر چاوی خه لک زورتر محته رم ده بیت

من پیاوی ئیرانم یان خوی و بنه ماله ی ؟ ... بزانین میژو چی ده نوسیت.... هه ر سه ر که تو بن و ئنشالله کورد و کوردستانیش وه زعی باشی سیاسی و ئابوریان بو بیت به لاچونی بارزانی و روخاندنی بنه ماله.

ئه م وت ویژه له لایان رامان کراوه بو میلله ت ......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە