ئەم هەموو سەخڵەتبونەی ناویت، پارتی دیموكراتی كوردستان
Tuesday, 14/04/2015, 21:11
ئەوەی دەیزانین، كە هەركەس و ڵایەنیك تەمەنی باشی هەبیت هەمیشە بە هیمنی و حەكیمانە بیردەكاتەوە و رەفتار دەكات، بەڵام نەمانبینیوە خەڵكی بەئەزمون لە هەستیارترین قۆناغی ژیانیدا سەخڵەت بیت .
دیارە كە باسی دەستور و دریژكردنەوەی ماوەی فەرمانرەوایەتی دوور لە رەهایی سەرۆكی هەریم دەكریت و، هەوڵ دەدریت سیستمی سیاسی كوردستان بە پیی سەردەم و پیویستیەكانی دونیای ئەمرۆ، دیموكرایتانە بیت . پارتی حەساسیەتیكی زۆری بەو رایانە پەیدا كردوە و وادەزانیت كە هەر هەنگاویك بۆ بەرجەستەكردنی دیموكراسی راستەقینە و حوكمی خەڵك و زۆرینە بنریت، بە لیدانی ئەو كۆتایی دیت، كە ئەمەش راست پیچەوانەیە . ئەگەر پارتی راست بكات لەو راوبۆچونانەی كە دەریدەبریت و، بەقەناعەتەوە باوەری بەوە هەبیت كە جەماوەریبونی لە سەرجەم حزبەكانی تر زیاترە و داشی دەنگی ئەو هەمیشە بەرزترە، سەرجەم ئەم راوبۆچون و هەڵویست و قسانەی لەڵایەن ئەوانیترەوە دەكریت، لەبەرژەوەندی ئەو دەشكیتەوە .
دەڵیت دیموكراسیەت لەوەدایە، خەڵك سەرۆك هەڵبژیریت، كەچی وا دەزانیت زۆرینەی پەرلەمانی بەناراستەخۆش بیت زۆرینە نیە، بەم راوبۆچونەی زۆرینەی پەرلەمانی بە زۆرینەی خەڵكی لەقەڵەم نادات . لەبەر ئەوەی لە كوردستان، ساختەكردن هۆكاری زۆرینە و كەمینەی ئەم چەند ساڵە بووە، نەك دەنگی راستەقینەی حزبەكان و، هەروەها، چونكە ئەوەی بە نهینی بیری لیدەكریتەوە و قسەی لەسەر دەكریت پیچەوانەی ئاشكراكەیە.
پارتی دەڵیت سەرۆكی هەریم خەتی سوورە و پیرۆزیەكە قابیلی مشتومر نیە، ئەمەش ریك پیچەوانەی سەرەتاكانی بنەمای دیموكراسیە كە خۆی ئیدیعای دەكات . راستیەكەی ئەوەیە، لە دونیای سەردەمی دیموكراسی و زانست و مەعریفەدا، هیچ كەس و ڵایەن و حزبیك پیرۆز نیە وزۆرینە حوكم دەكات و پاراستنی مافی زۆرینە پیرۆزە، خوای دەكرد سەرجەم پیرۆز و پیرۆزیەكان لە ریزی كەمینەدا بوون .
پارتی دەڵیت، بە هەموو پیوەریك ئەو موستەحەقی دەسەڵاتە و ڵایەنەكان دەیانەویت ئەو وەدەرنین لەو حەقەی، ئەمەش داپۆشینی حەقیقەتە، چونكە هەر ڵایەن و كەسیك زۆرینە بیت و دەنگی خەڵك تەزكیەی بكات كەس ناتوانیت لە دەسەڵات جوڵەی پیبكات .
بۆیە، ئەوەی زۆرینە بیت لە پەرلەمان، لەناو خەڵكیشدا زۆرینەیە، هەر ئەمەش وا فەرز دەكات كە هەمیشە زۆرینەی پەرلەمانی سەرۆك و سەرۆك وەزیران هەڵبژیرن و، حەقی كوتلەی گەورەیە رابسپیردریت كە سەرۆكی هەریم و سەرۆك وەزیران بە یاسایەك و شیوازیك لە پەرلەمانەوە كاندید بكرین و هەڵبژیردرین و،و ئەمەش چەندین شیوازی هەیە، لەوانە، چەندین مەرج لە خۆ بگریت وەك كاندیكراو ئەندامی پەرلەمان بیت یان نا و، هیتریش . ئەگەر دەسەڵاتی سەرۆك بەم شیوەیە بوو كە ئیستا بەریوەدەچیت و تا رادەیەكی زۆر دەسەڵاتی رەهای هەیە، ئەوە دەبیت لەڵایەن پەرلەمانەوە هەڵبژیریت وئەو سەرۆك وەزیران تكلیف بكات بۆ پیكهینانی حكومەت . ئەگەر دەسەڵاتەكانی تەشریفاتیش بوو، دەتوانریت هەردوو سەرۆك و سەرۆك وەزیرانیش لە پەرلەمان بە هەڵبژاردن دیاری بكرین یان دیسان سەرۆك وەزیران بە تەكلیفی سەرۆك بیت. بۆ ئەو مەبەستەش پیویست بەیاسایەكی پەرلەمانی دەكات پشت بە دەستور ببەستیت، یان بە مادە و برگەیەك لە دەقی دەستوردا هەبیت .
بۆیە ئەگەر پارتی ترسی لە بونی خۆی وەك زۆرینە نەبیت، دەبیت باوەری بە خۆی هەبیت دیاری كردنی سەرۆك، چ لە ڵایەن پەرلەمانەوە بیت یان خەڵكەوە، بەر استەخۆ هەر زۆرینە حوكم دەكات .
لە ڵایەكی ترەوە، هەموو لایەك دەزانیت، كە دیموكراسی لە كۆمەڵگایەكی لەم جۆرەی ئیمە و بەم ئاستە رۆشنبیری و هۆشیاریەی خۆیەوە، دەكریت راو بۆچون و بیركردنەوەی لەم چەشنەدایە، بە جۆریك لە جۆرەكان بە ئاسانی چەواشە بكریت، بەڵام ئەوانەی دەبنە ئەندامی پەرلەمان، پیویستە و هەرواش دەبیت كە نوخبە بن و بەرژەوەندیە باڵاكانی كوردستان لەبەرچاوبگرن نەك بەرژەوەندی حزبی و كەسایەتی، كە تائیستا زاڵە و، لەویشدا ئەوەی لە قازانجی گەل و نیشتمانە بریاری لی دەدەن، لەپیشەوەی هەمووش پلە هەستیارەكانە كە دوارۆژی میللەتی پیوەبەندە .
تۆ دەستوریك ناوت لینابیت؛ دەستوری هەریمی كوردستان _ عیراق ، واتە هەر لە ناوەكەیەوە پابەندبونی خۆت بە عیراق و سەرجەم یاساكانیە راگەیاندووە، بۆچی لە مادە بنەرەتیەكانیەوە ئەو پابەندبونە دەرنابریت و، وەك لە عیراقدا سەرۆك لە پەرلەمان هەڵدەبژیریت كە بەرپرسیاریتیەكەی تەشریفاتیە زیاتر لەوەی جیبەجیكردن بیت، هەر لەویشدا ئەگەر پیویست بیت پیرۆزی ئەو جیگەیە دەپاریزیت و دەبیتە مەرجەعیەت بۆ سەرجەم پرسە گرنگەكانی داهاتوی كوردستان و پاڵپشتیەكی گەورەش دەبیت بۆ جیبەجی كردنی دەستور وەك ناوەرۆكەكەی خۆی بی تەفسیر و شیكردنەوەی جیاواز .
لەو روانگەوە كە ئەگەر مەبەستی سەرجەم ڵایەن و حزبەكانی كوردستان بەرقەراربونی دیموكراسیەت و فەراهەم كردنی ئازادی و دەستاودەست كردنی دەسەڵات بیت و، هیچ ڵایەك تەنها بۆ دەسەڵات خەبات نەكات، ئەوا ئیمە لەسەردەمیكداین نەوەی نوی بە جوانی ئاگای لەوەیە كە رادەگوزەریت و دەیبینیت و، بە چەواشە و قسەی بی بنەما هەڵناخەڵەتیت و رەش و سپی لەیەك جیادەكاتەوە، ئەوەی خزمەتی خەڵك بكات هەمیشە رەسیدی زۆر دەبیت و زۆرینەش لەسەر راستگۆیی و خزمەت و بەرژەوەدی خەڵك دەبیت و، هەر خەڵك بریاردەری حەق و بەخشش و سزا دەبیت و، ئەوەی لەخەڵكەوە نزیك بیت و لەپیناو ئەودا خەبات بكات، دەبیت باوەری بەوە هەبیت خەڵكیش پشتی لیناكات . بۆیە تەنها ترس ئەگەر لەڵایەن ڵایەنەكانی كوردستانەوە هەبیت ئەوەیە، كە دەبیت هەمیشە بیرو بۆچون و هەنگاوەكانیان لەویوە سەرچاوەی گرتبیت كە چەند لە بەرژەوەندی و قازانجی خەڵك رەفتار دەكەن و بریار دەدەن پیش حزب و كەسایەتیەكانیان، ئەمەش لوتكەی دیموكراسیەتە و لە قازانجی خەڵكدایە و كاروانی دورودریژی خەباتی گەلی كوردستان دەگەیەنیتە دوامەنزڵگەی خۆی، بە بەدیهینانی ئامانجە گەورەكەی گەلی كوردستانیشەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست