کاتێ نیلسون مه‌ندیلا وازی له ‌سه‌روکایه‌تی هێنا خه‌لکی ولاته‌که‌ی ده‌ستیان به‌گریان کرد

Monday, 13/04/2015, 20:57


کاتێ نیلسون مه‌ندیلا واز له ‌سه‌روکایه‌تی هێنا خه‌لکی ولاته‌که‌ی ده‌ستیان کردن به‌گریان، به‌لام هه‌تا سه‌روكی سه‌پێنراوی کورد واز دەهێنێت ده‌بی وه‌لاته‌که‌ی وێران بکرێت 
باشوری ئه‌فریقا شانازی به‌ نیلسون مه‌ندیلا ی خویان دەکه‌ن،ئێمه‌ی کوردیش نه‌فره‌ت لەو سەرۆکەی خۆمان دەکەین، کە له‌سه‌ر ده‌می حوکمرانی ئەمدا خه‌لك زیاتر هه‌ست به‌ بێزاری و نائاسوده‌ی نادادپه‌روه‌ی ده‌که‌ن ، نیلسون مه‌ندیلا ئه‌و سه‌روك و قاره‌مانه‌ بووه‌ له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی خه‌لك 27 سال له‌ زیندانی نه‌ژادپه‌رستانی وه‌ڵاته‌که‌یدا مایەوه پاش ئه‌و هه‌موو کاته‌ له‌زینداندا گه‌رایەوه‌ خه‌لکی وه‌لاته‌که‌ی هه‌ڵیان بژارد و بوو بە سه‌روکاتی ئەو وڵاتە، به‌لام پاش دوو پوست بۆ خۆی وازی هێنا، خه‌لك له‌ دووی ده‌گریان و پێیان خۆش نەبوو وازی هێناوە، ئەمەیە مەزنی پیاوی گەورە، هەی ئەوانەی کە لە مانای مەزنی مرۆڤەکان نەگەیشتوون و بە بەفر شیر بۆ سەرۆکەکەتان دروست دەکەن، ئایا دەزانن کاتێ خەڵکەکە داوای لێکرد کە واز نەهێنێت و بمێنێتەوە وەڵامی ماندێڵا چیی بوو!؟ نیلسون مه‌ندیلا به‌یه‌ك رسته‌ به‌رسڤی خه‌ڵکی دایەوە  وتی من له‌پیناوی دادپه‌روه‌ی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ئێوه‌ 27 ساڵ له‌ زینداند بووم، من نامه‌وێ بێرێزی له‌گه‌ل وشه‌ی دیموکراتیه‌ت بکه‌م.
مه‌ندیلا ده‌یزانی ئه‌گه‌ر خوی هه‌بژێرێت له‌ سه‌ره‌وه‌ی 85 % خه‌لك ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌راشکاویی به‌ خه‌ڵکی وت: له‌م وه‌لاته‌دا به‌هه‌زاران دڵسۆزی وه‌ک منی تیایه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌و خه‌ڵکه‌ تا  له‌ خزمه‌تی ئێوه‌دا بن، ئەوانە بە دڵسۆزی  کار ده‌که‌ن، ماندێلا باسی حیزبه‌که‌ی خوی بنه‌ماڵه‌که‌ی خوی نه‌کرد، له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو هه‌ڵوێستە جوانانە خەڵاتی نوبێلی ئاشتی پێ به‌خشرا. 
ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ مێژوی ئه‌م که‌سه‌ ده‌خوێنین نه‌مان بیستوه‌ و نه‌مان بینیوه‌ خه‌ڵکی ده‌وروپشتی وتوبێت ئه‌م پیاوه‌ زور ماندو بووه‌ و له‌زینداندا دانیشتووه‌، لەبەر ئەوە ده‌بی هه‌تا مردن سه‌روکی باشوری ئه‌فریقا بێت، یان یه‌کێك له‌ منداڵ و که‌سه‌ نزیکه‌کانی یان بنه‌ماڵەکەی هەڵبژێرێت و دەسەڵاتی هەبێت.

باشوری ئه‌فریقا زیاتر له‌ {340 سال} شه‌ڕ و ناکوکیی و کێشەی هه‌بووە خه‌لکانی سپی پێست و ره‌ش پێستی له‌نیوان.  بو ئاگاداری خوێنه‌ری به‌رێز رێژه‌ی خه‌لکی سپی پێست 9% مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت به‌لام 340 سال سال حوکمرانی ئه‌م وه‌لاته‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بووه له‌م هه‌موو سالانه‌دا زیاتر له‌ 25 ملیون خه‌ڵك کوژراوه‌، به‌لام پاش گه‌رانه‌وه‌ی نیلسون مه‌ندیلا له‌ زیندان مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌لات بو ماوه‌ی دوو پوست توانیه‌تی ئه‌م هه‌موو خوێن وناکوکیه‌ ساڵه‌های سالڵە چاره‌سه‌ر بکات ئاسه‌واری شه‌ر و ناکوکیان بسرێته‌وه‌ دادپه‌روه‌ری هه‌بێت فه‌رمو ئێستا سه‌یری ئه‌م وڵاتە بکه‌ن له‌ چ ئاستێکی ژیاندایه‌ سه‌رارای ئه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ی50 ملیون خه‌لکن .

لە کوردستانی خۆشماندا هه‌موو تاکێکی کورد ده‌زانیت نه‌ سه‌روك بارزانی نه‌ یه‌ك که‌سی بناماڵه‌که‌ی بو یه‌ك روژو یه‌ك چرکه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییەکانی خویان له‌ پێناوی کوردستان ماندو نەبوون، هه‌موو ژیانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یە له‌سه‌ر حیسابی خوێنی خه‌ڵك بووه‌،  پاش نزیکی 70ساڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ ده‌سه‌ڵاتدان سەیربکەن  چ ئاسه‌وارێکیان له‌پاش جێ ماوه‌، هەمووی  فه‌رهودکردن و به‌فیرودانی سه‌روه‌ت وسامانی خه‌لك وێرانکردنی کوردستان بوو، به‌کارهێنانی کوردیان تەنها بو به‌رژه‌وه‌ندی خویان بەکارهێناوە من نازانم ئێمه‌ شانازی به‌کام خال وده‌سکه‌وتی ناوبراوەوە بیکه‌ین
 ئه‌وه‌یه‌ جیاوازی نیوان  مه‌ندیلا و  بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە