ئاگادارییەک لەلایەن رێكخراوی چاودێری كوردۆساید
Monday, 13/04/2015, 17:35
چالاكوانانی و نوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و سه‌رجه‌م قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی بواری دۆسیه‌كان
* جینوسایدی گه‌لی كورد
* رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به پرسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران
* ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
وه‌ك ده‌زانین (27) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به پیلانێكی تۆكمه و به‌رنامه بۆ دارێژراوی پێشوه‌خت و له هه‌شت قۆناغی جیاوازدا، رژێمی به‌عسی فاشیست؛ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی سه‌ربازیی له باشوری كوردستاندا به ئامانجی له‌ناوبردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد ئه‌نجامدا، به جۆرێك له رێكه‌وتی (١٤/٤/١٩٨٨) به‌رنامه پڕ له تاوانكارییه‌كه‌ی گه‌یانده لوتكه‌ی نامرۆڤایه‌تی خۆی و به جارێك هه‌زاره‌ها كه‌سی پێكه‌وه و له‌یه‌ك رۆژدا له ژێر ناوی (ئه‌نفال) له ناوبرد.
رژێمی به‌عس؛ له‌م پیلانه به‌رنامه بۆ دارێژراوه سه‌ربازییه‌ی به هاوكاری چه‌ندان وڵاتی عه‌ره‌بی و ناوچه‌یی و ده‌یان هه‌زار به كرێگیراو كورد، هیچ یاسا و رێسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌ند و ره‌چاو نه‌كرد و به ناوی پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و به به‌كارهێنانی ئاین؛ ره‌وایه‌تی له ناوبردنی (182) هه‌زار مرۆڤی كوردی به‌خۆیدا.
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی ئازیز؛ وه‌ك ئاشكرایه له كاتێكدا یادی (27) ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر شاڵاوه پڕ له یاساشكێنیه‌كه‌ی به‌عس له پرۆسه‌ی (ئه‌نفال)ـدا ده‌كه‌ینه‌وه، كه گه‌ل و خاكی نیشتمان، جارێكی دیكه و به پیلانێكی هه‌رێمی و ناوچه‌یی، روبه‌روی دڕنده‌ترین هێزی تاریكپه‌رستی بۆته‌وه، كه ئامانجی ئه‌و هێزه تاریك په‌رسته هیچی كه‌متر نیه له‌و پیلانه نامرۆڤایه‌تیانه‌ی رژێمی به‌عس به هاوكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورستان ئه‌نجامیده‌دا.
هه‌ر بۆیه؛ دوای تێپه‌ڕبوونی (27) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م تاوانه پڕ له نامرۆڤایه‌تیه‌ی رژێمی پێشووی عێراق و سه‌ره‌ڕای بڕیاردانی دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه به (تاوانی جینوساید)، جێگه‌ی نیگه‌رانیه تائێستا هه‌ر دوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ندبوونه ئه‌خلاقی و یاساییه‌كانی خۆیان به‌رانبه‌ر به قۆربانیانی ئه‌و تاوانه به‌جێی نه‌گه‌یاندووه و هه‌ر رۆژه و له ژێر بیانویه‌ك خۆیان له پابه‌ندبوونه‌كانیان ده‌ده‌زنه‌وه.
ئێمه له رێكخراوی چاودێری كوردۆساید ـ چاك، جارێكی دیكه له (27)مین ساڵیادی كاره‌ساتی (ئه‌نفال)ـدا، به‌ڵێنی به‌رده‌وامیدان له داكۆكیكردن له مافی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و هاوكات رایده‌گه‌یه‌نین:
1ـ خۆدزینه‌وه‌ی له ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال، مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ ده‌سه‌ڵاتێك، كه به خۆێنی قوربانیانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و پرۆسه‌كانی دیكه‌ی دژ به كورد هاتۆته به‌رهه‌م.
2ـ چیدی دواخستنی هه‌مواركردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، له ژێر هه‌ر پاساو و بیانویه‌ك، جێی قبوڵ نیه.
3ـ سه‌رجه‌م فراكسیۆن و لیسته كوردستانیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به به‌رپرسیار ده‌زانین، له‌مه‌ڕ پابه‌ندنه‌كردنی حكومه‌تی عێراقی به بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌نفال بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و په‌راوێزخستنی ئه‌و مافه یاساییه له ئه‌جیندای كاره‌كانی لیسته كوردستانیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكومی له به‌غدا.
له كۆتاییدا؛ وێرای دانواندنی سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ قوربانیانی ئه‌نفالكراو و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی نیشتمان، جه‌خت و پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامیبوونمان له داكۆكیكردن له مافه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان به‌رانبه‌ر به لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م ده‌كه‌ینه‌وه.
رێكخراوی چاودێری كوردۆساید ــ چاك
نووسینگه‌ی باشوری كوردستان
13/4/2015
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست