کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خودا خێڵ و خێڵە خودا

Sunday, 12/04/2015, 20:23


کـــوردایــــەتـــی درۆ و 
داعــشــێــتـــی
وەکـــو یـــەك وان
هەردوو بۆ خوان
ئەویان بۆ خوای عەرەبی و 
نیابەتەن بۆ ئەبوبەکری بەغدادی 
ئەمیشیان بۆ جەنابی بارزان
*** **** *** ****
ئەتك ئەتکە (سەرۆکەوان)
لە نیشتیمانی کوردبوونا
لە سرودی گێل کردن دا 
یا ئەی ڕەقیبی کەربونا
کە کێوی داعشی عەرەبی ...
کچانی ئێزیدی کوردی 
ئاوس کردین 
ناویان یان لێ نا جیهادی خوا 
دیارە شەرع ڕێی پێ ئەدا
ئا لەوکـاتـەیـا ....
لە پەرلەمانی هەولێرا
نۆکەران و کۆیلەکانی خێڵی بارزان
هەڵهاتن هەموو ژنانی ئێزیدی  سوك بەخشیە داعشان
کەچی لەناو پەرلەمانا .... دەستیان وەشان
لە پێناوی سەرۆکەوان
ئەتکی کوردیان بە هیچ زانی
ئەوان هەر خەریکی ئەوەن
بڵێن یەڵا
پێشمان کەوە تۆسەرۆکی ئەی بارزان ؟!
**** **** **** **** 
ئایندە
کە میللەتێ خۆی کەر ئەکا
دێت بۆ نیوسەدە زیاتر
کۆیلەیی خۆی بۆ تاکە کەسێ
دەنوێنێ
کاتێکیش کە خەونی ئازادی
 دەبینێ
کۆیلە بوونی خۆی بیر دەچێ
چونکە خەونی ناو ئازادی و 
ئایندەکەی دەدۆڕێنێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە