له یادی رۆژی ئه‌نفالدا با شه‌هیده‌کانمان له حیزب رزگار که‌ین و پیرۆزیی ناوی شه‌هید بپارێزین!
Thursday, 14/04/2011, 12:00
گه‌نده‌ڵی واته دزیی و داگیرکاری و خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌لاتی حیزبی که هه‌موو لایه‌نێکی سه‌تاسه‌ری ژیانی گه‌لی گرتۆته‌وه، به رابردوو-و ئێستا‌و ئاینده‌شییه‌وه. شه‌هیده‌کانمان له‌مه بێبه‌ری نه‌بوون. شه‌هیدیان کرد به شه‌هیدی حیزب، سه‌رکرده، بنه‌ماله. ئه‌وسا وه‌ک هه‌موو شتێکی تر به ده‌زگایه‌کی گه‌نده‌ڵی: چه‌نده‌ها جاش وکوردکوژ بۆ خاتری حیزب و ده‌سه‌لات کراون به شه‌هید، چه‌نده‌هاکه‌سوکارو خێزانی شه‌هیدان فرامۆشکراون، چه‌نده‌ها کچی شه‌هید ناجوامیرانه ئیستیغلال کراون.
به داخه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی پیرۆزیی شه‌هید بپارێزرێ و ناوچاکی شه‌هیدان له رێگای مناله‌کانیانه‌وه به‌رده‌وام بێ ، حیزب منالی شه‌هیده‌کانیشی کرده منالی خۆی، کاربه‌ده‌ه‌ستی خۆی، و له ئه‌نجامدا روویه‌کی تری ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵی حیزبیی و بۆمه‌رامی دزیی و داگیرکاریی و قودسییه‌تدان به ده‌سه‌لاتی ناموقه‌دده‌س و تاوانکار به‌کاریان هێنان. شه‌هیدی وا هه‌یه، شه‌هیدی حیزبیی، گه‌ر زیاتر له یه‌ک منالێ هه‌بێ به سه‌ر زیاتر له یه‌ک حیزب و هێزدا دابه‌شبوون بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو لایه‌ک بخۆن و بوونه رووی ده‌ره‌وه‌ی ناشیرینی حیزبایه‌تی. به‌رپرسی حیزبی هه‌یه که به مردنی ئاسایی مردووه‌و و نه‌ناسراو یان که‌م ناسراو بووه، دوای مردنی کراوه به سه‌رکرده‌ی شه‌هیدو ماف و ئیمتیازاتی زێده بۆ مناله‌کانی بڕداروه‌ته‌وه.
مناڵی شه‌هیدی حیزبی زه‌ویوزاری درا‌یه، ته‌لاری تایبه‌تی بۆ کرا، له هه‌ره‌می ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لدا به‌رز کرایه‌وه، بواری دزی و گه‌نده‌لی بۆ خۆش کرا، کرا به هۆکاری سه‌وداو پاکانه‌ی ناپاکیی.
ئه‌وه‌ی لای ده‌سه‌لاتی حیزبی تاوانکار به شه‌هیدی راسته‌قینه حیساب ناکرێ و فرامۆشکراوه‌و ناخوێنرێته‌وه شه‌هیدانی ئه‌نفالمانن، شه‌هیدانی ئه‌و پرۆسه‌ی جێنۆساید که خۆیان ده‌وری سه‌ره‌کی و کاریگه‌رییان له در‌وستکردن و به‌رده‌وامکردنی دا هه‌بوو و ئێستاش ده‌وری سه‌ره‌کییان له هێشتنه‌وه‌و به‌هێزکردنی حاڵه‌تی ئه‌نفالیی دا هه‌یه: واته حاله‌تی به‌رده‌وامی تراژیدیا و کاره‌سات و کوێره‌وه‌ریی و بێکه‌سیی و هه‌ژاریی و قه‌ره‌بونه‌کردنه‌وه‌و سارێژنه‌کردنی برینی مناڵ و که‌سوکاری شه‌هیدان به سزادانی تاوانباران به‌پێی یاسا‌و زامنکردنی دادپه‌روه‌ریی و ژیان و پاشه‌رۆژی باش و سه‌ربه‌رزانه بۆیان.
به پیی راپۆرتێکی NRT ئه‌مڕۆ له یادی مەراسیمی ئەنفال لەشارۆچکەی چەمچەماڵ رێگەیان بە سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی لەپەرلەمانی کوردستان نەدا کە وتاری فراکسیۆنەکە لەمەراسیمەکەدا بخوێنیتەوە.
ئەیوب سەعید، لەلێدوانێکدا بەماڵپەری NRT وت" ئێمە وەک رێکخەران و وەک کەسوکاری ئەنفالکراوەکانی ناوچەی چەمچەماڵ رێگە بەهیچ کەس و لایەنێک نادەین کە وتاری حزبی لەمەراسیمەکەدا بخوێنیتەوە." ئه‌مه هه‌نگاوێکی باش و پیرۆزه، پێویسته بی جیاوازی رێگای هیچ حیزبێک نه‌درێ بازرگانی به‌خوینی شه‌هیدانه‌وه بکات و شه‌هیدان وه‌ک ده‌زگایه‌کی حیزبی گه‌نده‌ڵ بهێڵێته‌وه. پێویسته حیزب له ناو‌و ژیان و سه‌روه‌ریی شه‌هیدان دوور خه‌ینه‌وه. شه‌هیدانی کوردستان شه‌هیدانی کوردستانن : هی خاک و نه‌ته‌وه، هی هه‌موومان. با پیرۆزی بۆ ناوی شه‌هید، مێژووی شه‌هید، مانای شه‌هید بگێرینه‌وه، با ئه‌و جیاوازییه گۆڕکه‌ین که حیزب له نێوان شه‌هیدانی به حیزبی کراوو شه‌هیدانی خه‌لکی کوردستان به تایبه‌تی شه‌هیدانی به‌کۆمه‌لی ئه‌نفالدا دروستیان کرددوه، با منالانی هه‌موو شه‌هیدان له سه‌رچاو له ناو دڵماندا دا بنێین و به یه‌که‌وه بۆ زامنکردنی دادپه‌روه‌ری و ژیانی سه‌ربه‌رزو پاشه‌رۆژی روونیان تێ‌بکۆشین.
من ئه‌مڕۆ نیازم وابوو سه‌ردانی که‌لار بکه‌م بۆ به‌شداری له یادکردنه‌وه‌ی رۆژی شه‌هیدانی ئه‌نفال که وا بریار بوو سه‌ربه‌خۆیانه له رێگای گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆو که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانه‌وه رێکبخرێ. به‌لام ئاگادار کرامه‌وه که ئه‌مه ناکرێ و که‌سوکاری شه‌هیدان بۆیکۆتی مه‌راسیمه‌که ده‌که‌ن و منیش بۆ هاوسۆزی له‌گه‌ڵیاندا سه‌ردانه‌که‌م نه‌کرد. له ناخی دڵمه‌وه په‌رۆش و هاوده‌ردی خۆم له گه‌ڵ خوشک و براو باوک و دایکه‌کانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوانی شه‌هیدمان ده‌رده‌بڕم. هه‌قی خێزانی ئه‌نفالکراوه‌کانه که ئه‌وه ره‌تکه‌نه‌وه سالی رۆژێک بۆ به حیزبکردنی ئه‌نفال یان ته‌نیا بۆ وتار‌و بۆنه ته‌رخان بکڕێ. کێشه‌ی ئه‌نفال و گه‌رمیان زۆر له‌وه زیاتره. پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم، هی ئێستا یان داهاتوو، به‌رنامه‌یه‌کی جددی بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی تراژیدیای ئه‌نفال و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان دابنێ له هه‌موو روویه‌کی یاسایی، کۆمه‌لایه‌تی، ته‌ندروستیی ده‌روونی، ئابووری، په‌روه‌رده مناڵ و ئاودانکردنه‌وه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر پێویسته به خێرایی گه‌رمیان بکرێته پارێزگایه‌کی سه‌ربه‌خۆو ئیداره‌و بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی بۆ دابنرێ و به لای که‌مه‌وه له سه‌ره‌تاوه بودجه‌یه‌کی پێنج بلیۆن دۆلاریی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نوێکردنه‌وه‌ی شاره‌کانی کفری و که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ و دێهات و پرۆژه‌ی په‌روره‌ده‌یی و ئابووریی و خوێندنی بالا‌و ژیاندنه‌وه‌ی دێهات و ژێرخانی کشتوکالی و ئابووری ته‌رخان بکرێ. هه‌ر له‌و کاتێشدا کار بکڕئ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌ک بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان و خه‌لکی کوردستان ده‌ربکا و حکومه‌تی نێوه‌ندیی عێراق ئه‌و زیانه روحی و ماددی و کۆمه‌لایه‌تییه قه‌ره‌بوو بکاته‌وه که له ئه‌نجامی وێرانکردنی 400 شارۆچکه‌و دێ و زینده‌به‌چالکردنی 182000 مرۆڤ و ئاواره‌کردنی دوو ملیۆن که‌س و له‌ناوبردنی ژێرخانی ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی و شارستانیی کوردستان، خه‌لکی کوردستان تووشی هاتوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست