بنكەى هەڵبژاردنى چۆمان وتەزویر
Sunday, 28/02/2010, 12:00
مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە كورد ڕاستى فەرمووە هەر لە سەرەتا دیارە دەسەڵاتى خۆجێ یى پشتە سورە بە تەزویر بۆیەش پشتى لێ كردۆتەوە بەوەش نیازیەتى ئیفلاسى جەماوەرى خۆى ڕاست بكاتەوە و فێڵ لە هاوپەیمانە نەیارەكانى بكات سەرنج بدەن:لە دانانى لێپرسراوى وێستگەكان هەمویان پارتین بەشێكى هەرە زۆریان سەر بە پاراستنن بۆ نمونە:دوو كوڕو كچێكى حسێن مامندن شاخەوان سمكۆ بە ڕەسمى پاراستنەو مامۆستاش نیەو فۆرمى بایەعیشى چۆمان نیە ماڵى لە هەولێرە لەوەش زیاتر دە ساڵە لە یەكێك لە مەكتەبەكانى چۆمان موچە وەردەگرێت بێ ئەوەى سەعاتێك دەوامى كردبێ!!دوو كوڕى شەهیدى سەنگەر محمود عبابكر,سەلیم دربندى كە پاریش قەول بوو سەندوقەكانى ڕەفز بكرێن لە بە تەزویر بەڵام ئەمساڵ مەڕتەبەى عالیتر كراوەو كراوەتە لێپرسراوى مركز!!خدرى ڕایەتى كە دەرچوى شەشە بەڵام پیاوێكى گوێ لەمستە ئەویش ل.وێستگەیە!ئەگەر بە وەسفى بەژن و باڵایاندا بڕۆین هەمویان لەو بابەتەن دەوەرە هەڵبژاردن پاكو نەزیهـــ بە!!چەندان مامۆستاش ناویان دەرنەچوە كە من یەكێكم تەنها لەبەر ڕابردوو پاكى و نەچونە ژێر بارى تەزویر!!!بەڵام با دڵنیا بن چەندان ویژدانى زیندوو لە ناو مامۆستایاندا هەن كە ناتوانن زەفەر بە خۆڕاگریان بكەن هەموو پیلانە گڵاوەكانیان لێ پوچەڵ دەكەنەوە!!لە كۆتایشدا سەركەوتن هەر بۆ بەرەى چاكە خوازان ولە خوا ترسەكانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست