هەڵە و خیانەت
Friday, 05/04/2013, 12:00
وەڵامیك بۆ كاك سمكۆ ساحێبقران.
بابەتێكى براى بەڕێز كاك سمكۆ لە كوردستان پۆست دابەزیوە لەسەر بەرنامەكەى كاك نەوشیروان مستەفا لە ڕو بە ڕودا ئەمەش لینكى نوسین و جاوپێكەوتنەكەى كاك نەوشیروان :
دیمانەكەى كاك نەوشیروان :
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=18364&LinkID=58 نوسینەكەى كاك سمكۆ :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7f7d4f6c بۆ ئەوەى بتوانین جیاوازى بكەین لە نێوان هەڵە و خیانەتدا دەبێت میتۆدیكى زمانناسى دەوڵەمەند هەبێت (سیمۆلۆژیا) كە بتوانین رەهەندى ئاماژەى هەڵە و خیانەت جیا بكەینەوە , كە تا ئێستاش وشەى خیانەت وەرگیراوە لە زمانى عەرەبی لە بەرامبەردا لە زمانى كوردیدا وشەیەك نیە بەرامبەر بە خیانەت كە دەكرێت بە هەڵەى مێژووى ناو ببرێت كە لێرەدا كێشەیەكمان نیە لەگەڵ ئاماژەى زمانەوانى چونكە هەر كات وتمان خیانەت ئەوا ڕاستەو خۆ وێناندێك لامان دروست دەبێت بە پێ ى ڕەهەندى وشەكە كە ئەم وشەیە لە فەرهەنگى زمانەوانى كوردیدا بۆ هەڵەیەك بەكار دێت كە قابیلى لێخۆش بون نیە كە زیاتر بۆ خیانەتى نیشتمانى و خیانەتى هاوسەرى و خیانەتى هاوڕێیەتى لە فەرهەنگى ئێمەدا بڵاوە كە بە بڕواى من هەڵەى مێژووى هەمان واتاى هەیە كە دەكاتە خیانەت .
پاشان نەوشیروان مستەفا ڕێكخەرى بزوتنەوەى گۆڕانە و بزوتنەوەى گۆڕانیش ئۆپۆزسیۆنە و مافى خۆیەتى كە وەك حزبێكى سیاسى كە كار بكات بۆ ڕونكردنەوەى ستراتیژى خۆى وە ئەم بزوتنەوەیە بزوتنەوەیەكى سیاسیە و خاوەنى فەلسەفەى حوكمە و خۆى بە بەدیلى دەسەڵات دەزانێ ناكرێت مەحكومى بكەین بە كار كردنێكى میدیاى كە كارى میدیایى و سیاسى جیاوازیەكى زۆرى هەیە سیاسەت یاركردن و سیناروێیە تا لە ڕێیەوە بتوانێت جێ بەجێ ئامانجەكانى پێ بكات بە پێى ئەو بەرنامەیەى كە دەخرێتە بەردەم دەنگدەرانەوە نەك بێین و هەر دەركەوتنى كەسێكى گۆڕان بەوە ناوەزەند بكەین كە هیچى تازەى پێ نیە و فێڵێكە لە خەڵك ئەوە خەڵكە ئازادە لەوەى دەنگ بە كام پڕۆژە دەدات .
پاشان ئۆپۆزسیۆن و بە تایبەت بزوتنەوەى گۆڕان حیزبى (ئینقلابى) كودەتایى نین دەیانەوێت لە ڕێ ى ئۆپۆزسیۆنێكى هەقیقی و كاراوە فشار بخەنە سەر حیزبەكانى ناو دەسەڵات كە بگەڕێنەوە بۆ سندوقەكانى دەنگدان و وە كار دەكات تا ڕیفۆرمى گشتى بكرێت ئەمەش بە ڕێگەى ئاشتیانە لەسەر سندوقەكانى دەنگدان ئیتر هەر كەسێك ئەم بەرنامەیەى پى باش نەبێت و پێ ى وا بێت بەم شێوەیە سستمى هەرێمى كوردستان چارەسەر نابێت ئەوە بۆ خۆى ئازادە دەتوانێت لە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا هێزى سێیەم دروست بكات .
پاشان تا ئێستاش ئەگەر چى ئێمە هەمومان وەك كورد داواكارى كوردستانى سەربەخۆین كۆكین لەسەرى وە قۆناغى تازە و زەمینەى باش هەیە لەسەر ئاستى هەر چوار پارچەكە بەڵام تا ئێستاش لەسەر ئاستى ناوچەیى و جیهانى ئێمە لە چوار چێوەى عێراقى فیدراڵداین و لە ڕوى سیاسى و ئابورى و یاساییەوە بەستراوینەتەوە بە عێراقەوە ئەوەى داواكارى تاكى كوردیە و ئەوەى لە واقعدا دەگوزەرێ زۆر جیاوازە دەكرێت سیاسیانە مامەڵە لەگەڵ ڕوداو گۆڕانكاریەكاندا بكەین .
چونى خەڵك بۆ دەنگدان و تەزویر شتێكە و دەكرێت زیاترى لەسەر بوترێ كە ئەگەر بزوتنەوەى گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن نەیان توانى بێت هیچ بكەن ئەوا توانیویانە لە ماوەى ئەم چوار ساڵەدا ئەو پەیامە بدەنە خەڵك كە پەرلەمان لە پەرلەمانێكى نوستو و بێ گیانەوە بكەنە پەرلەمانێك كە زۆرترین ئەو شەڕانەى تیا بكرێت كە تاكى كوردى مەبەستێتى و وە توانراوە نوێنەرایەتى ڕاستەقینەى ناو بەڵین و دروشمەكان بن هەر چەند كەمینەش بون , دەكرێت خەڵك خۆى خاوەن بڕیار بێت كە ئایا بۆ ئەم خولە ئۆپۆزسیۆن دەبێتە زۆرینە یان نا .. ئەو كات منیش وەك تۆ و وەك نوسەرێك قسەیەكى ترمان دەبێت .
پاشان كاك سمكۆ باسى ڕێكەوتننامەى دەباشان دەكات كە دەڵێ كەسمان نازانین خۆئەگەر بە بەرنامەكانى بزوتنەوەى گۆڕاندا بچینەوە ستراتیژى ئەم بزوتنەوەیە بخوێنینەوە ئەوا دەزانین چى وتراوە كە بزوتنەوەى گۆڕان كار بۆ سستمى پەرلەمانى دەكات واتا گەڕاندنەوەى دەستور و هەموار كردنەوەى و گۆڕینى لە سەرۆكایەتیەوە بۆ سستمى پەرلەمانى بۆ ئەمەش پێویستى بە تەوافق و پێكهاتن هەیە تا بتوانێت زۆرترین پاڵپشتى هەبێت كە ئەمەش لە پاكێچەكان و بەیانامەكان و داواكاریەكانى ئۆپۆزسیۆندا بە ڕونى باس كراوە .
گۆرینى سستمى سیاسى پێویستى بە كات و ڕۆشنبیركردن و دەوڵەمەند كردنى پاشخانى ڕوشنبیرى تاكە تا هەموو تاكێك بزانێت كە سستم و یاساكان چین و ماف و ئەركى هەر تاكێكمان چیە .. ئەو كات دەتوانین قۆناغێكى نوێ بونیاد بنێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست