کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەدانیشتنى ئەمرۆ ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات رێككەوتن

Wednesday, 22/06/2011, 12:00


پێنج ملیۆن هاووڵاتى هەرێمى كوردستان چاوەڕێى دەرەنجامەكانى دانیشتنە پێنج قۆڵیەكانى نێوان دەسەڵا ت و ئۆپۆزسیۆنن و ئەوانیش وەكو تیپێك كەبەچەندگۆڵێك لەپێشەوە بێت یارى بەكات دەكەن و تائێستا سێ دانیشتنیان سازكردووە نەگەیشتوونەتە هیچ رێككەوتنێك و دانیشتن دواى دانیشتن ناكۆكیەكانیان قوڵتردەبێتەوە ، لەدانیشتنى ئەمرۆیاندا كەهەمویان چەندرۆژێك لەمەوبەر بەدانیشتنى چارەنوس سازیان وەسف دەكرد بەڵام ئەوەى جێى سەرسوڕمانە لەم دانیشتنەدا تەنها لەسەردووشت رێككەوتن : یەكەمیان / رۆژى دووشەممەى داهاتوو جارێكیتر كۆببنەوە ، دووەم/ رێككەوتن لەسەرئەوەى زانیاریەكانى نێوكۆبونەوەكە لەهەمووهاوڵاتیان بشارنەوە و كەسیان نهێنیەكانى نێوكۆبونەوەكە بۆهیچ لایەك نەدركێنێت تەنانەت لێدوانیان بۆدەزگاكانى راگەیاندنیش نەداو بەپێچەوانەى دانیشتنەكانى ترەوە بەڕوگرژى لەهۆڵى كۆبونەوەكە هاتنەدەرەوە ، لەهەمووشى سەیرتر هەردووحزبى فەرمانرەوا خۆیان بەنوێنەرى نزیكەى یەك ملیۆن و 700هەزارهاووڵاتى دەزانن كەدەنگیان پێداون لەبەرامبەریشدا سێ لایەنەكەى ئۆپۆزسیۆن خۆیان بەنوێنەرى خەڵكى نارازى شەقام دەزانن و هەرپێنج لایەنیش كۆكن لەسەرشاردنەوەى زانیارى كۆبونەوەكان و شاردنەوەى ئەوەى كەهەردوولایەنى ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات بەچى یەكتر رازین ، دەبێت هەردوولاش ئەوەبزانن كەهاووڵاتى لێیان قەبوڵ ناكەن درێژە بەوكۆبونەوانەبدەن و خەڵكیش لەچاوەروانى دابن و بریندارەكانى 17ى شوبات لەسەرجێگاكانیان بناڵێنن و دایكى شەهیدانیش پرچیان بهۆننەوە و ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتیش خەریكى كۆبونەوە لەدواى كۆبونەوە و پێكەنینى سەرشاشەى میدیاكانبن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە