کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ته قدیس كردنى سه ركرده

Sunday, 13/10/2013, 12:00

1979 بینراوە







لەمێژوویى سیاسی دا هەمیشە عەقلیەتیکى هەلە وبیرکردنەوەیەکى دواکەوتوو هەیە کەخۆى بەئاشکرا دووبارە دەکاتەوە ، ئەویش عەقلیەتى پەرستنى سەرکردە وهوتافکێشان و پیاهەلدان وچەپڵە لیدانیکى نائاگایە بۆسەرکردە وحیزب ولایەنە سیاسیەکەى.
دیارە مانەوەى ئەم کولتورە بەڕەگ وریشەیەکى قووڵى مێژووى دا چووتە خوارێ ، بەتایبەتى ئەگەر لەلاپەرەکانى مێژووى ئەوروپا وورد ببینەوە ، دەبنین (تیۆرى مافى خودایى) کەلەسەردەمى بالادەستى فەندەمینتالیزمى کاسولیکى مەسیحى دا گرنگى زۆرى پیدراوە بۆ لەخشتەبردن وخەلەتاندن وکویرکردنى عەقڵى خەلک ، وەکو ئەوەى کەلویسى چواردەى فەرەنسا کەماوەى هەفتا ساڵى رەبەق حوکمرانى ئەو وولاتەى کرد بەووتەیەکى خۆى بەناوبانگە کەدەلیت (من دەولەتم ودەولەتیش منم) ئەم ووتەیە بوارى هیچ گفتوگۆ وراگۆرینەوەیەک نادا نەک تەنها ئەمەش بەلکو خەلک دەکاتە کۆیلەیەک کەهەمیشە ستایشى کارە چەپەڵەکانى بکە ن.. چیرۆکى لویسى چواردە دوورودریژە بۆ بەکۆیلەکردن وگەوچاندنى عەقڵى خەلکى فەرەنسى ..بۆنموونە هەکاتیک لویس توورە ببوایە دەبوو هەمووان بیدەنگ بن وهەرکات پیبکەنایە دەبوو هەمووان پێبکەنن ؟!
ئەم عەقلیەتە تائەندازەیەک ماوەیەکى دیارى کراوى لەئەوروپا بەسەربرد ، عەقلیەتیک کەئەوروپاى تەواو لەدونیاى تاریکى ودواکەوتوویى وجەهالەتى وسەتەمکارى قەتیس کردبوو ، تا وەکو فەلسەفەى رۆشنگەرى بەپشت بەستن بەرینسانس ودواتر بەهاتنى شۆرشى فەرەنسى توانرا کۆتایى بەم عەقلیەتە کۆیلەخوازییە بهینریت ..
بەلام بەداخەوە لەڕۆژهەلات وەکو لەکتێبى (الگاغیە) ى دوکتور (امام عبدالفتاح امام) دا ئاماژەى پیکراوە کولتورى ئەو عەقلیەتە بەتەواوى لەبوارە سیاسى وئاینیەکەى دا زاڵە ، تەنانەت زۆر جار سەرکردەکان وپێشەواکانى وولات نەک تەنها خۆیان بەنوینەرى خوداى سەرزەمین زانیوە بەلکو ئیعلانى خوداوەندى خۆیان کردووە وەکو ئەوەى کەلەفیرعەونەکانى میسردا دەرکەوت لەسەردەمى پیغەمبەر مووسا ..
دیارە هیچ سەرکردەیەک ناتوانێت بەشێوازیک حوکمڕانى بکات کەرۆڵى تەواوکەرى خودا ،یاخود بەناوى خوداوە خەلک چەواشە بکات ، وەک زانیمان لەئەوروپا کیشەکەچارەسەر کرا بەڵام قوڕەکە لەرۆژهەلات ووولاتە عەرەبیەکان وبەتایبەتى کوردستانى لاى خۆشمان بەبوونى هەردوو پارتى دەسەلاتدار خەستربووەتەوە ، ئاشکرایە مێژووى عێراق بەتایبەت لەرووى سیاسیەوە پرە لەستایش وپیاهەلدان ودروشمدان بەبالاى سەرکردەکان دا , لەمیژووى نوێ دا شیوعیەکان رۆلیکى کارا دەبنین لەتەقدیس کردن وگەورەکردنى عەبدولکەریم قاسمى سەرۆکى عێراق ١٩٥٨_١٩٦٣ تەنانەت دروشمەکانى (ماکو زعیم الا کریم) ، (بالروح بالدم نفدیک یاکریم) ، (کریم کریم الى الامام .. الدیمقراگیە والسلام) ... هتد ئەم دروشمانەیان بووە هۆى لەخۆبایبوون وبەهەڵە تەماشاکردنى خو لەلایەن قاسمەوە تەنانەت لەسیاسەت وهەنگاوە سیاسیەکانیش دا بۆبەرقەرارکردنى ئاشتى هەلەی گەورەى ئەنجام دا چونکە ئەوانەى دەوروبەرى بەتایبەت شیوعیەکان لەرێگەى تەقدیسکردنی خەیاڵانیانەى قاسمەوە هەموو راستیەکان واقیعى وولاتیان لی ئاوەژووکرد ..ئەم کولتورە چەپەڵ وعەقلیەتە سیاسیە توتالیتارییە هیدى هیدى لەلایەن بەعسیەکانیشەوە پەرەى زیاترى پیدرا بەتایبەت لەسەردەمى (سەدام حوسین) کولتورى سەرکردە پەرستن گەیشتە چڵە پۆپە بەڕادەیەک وینە وپەیکەر وناو و ووتەى سەرۆک هەموو خانە وکون وقوژبن وکوچە وکۆڵان تەنانەت دوو تۆى کتیبە مەنهەجیەکانى خویندنگا وناوەوەى پۆلى خویندکارانیشى گرتەوە ، بەداخەوە ئەم کولتورە خۆى خزاندووەتە نیو کۆمەلگەى کوردیشەوە ئەویش بەهوتاف کیشان ودروشمى پروپوج بەبالاى سەرکردەکاندا بەتایبەتى لەنیو پارتى دیموکراتى کوردستاندا چەند جاریک ئەمە کولتور وداب ونەریتە سیاسیە بۆگەنە دووبارەدەبیتەوە کەهەواداون ولایەنگرانى سویند بەروحى بارزانى دەخۆن وهەندیکیان بەراشکاوى دەلین (بارزانى قیبلەمانە) هەندیکی دیکەشیان وینەى بارزانى لەسەرجەستەى نمایش دەکات وهەندیکیان بەرادەیەک دەیپەرستن کە(ئیستغفراللە)ناوى خودایان لەبیرچووەتەوە ، لەوینەکان وپەیکەرەکانیش دا پارتى هەمان تەمسیلى سەرکردەکانى رابردووى عیراق دەکات بەوەى کەشەریکى گەورەى کرد لەسەر دانانى وینەى بارزانى کرد لەپەرلەمان دا لەکاتیکدا وینە هیچ نیە جگە لەرەمزیکى خورافى کەمرۆڤەکان دەخەلەتێنێت .بەمەشەوە نەوەستان چەندین مرۆڤیان لەپێناو ئەوەى کەتەنها ووشەیەکى راستى بەسەرکردە گووت لەناوبرد ..
لەکۆتاییدا ئەوەى مایەى خۆشحاڵیە کەماوەیەک پێش ئیستا ریکخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان هەڵویستیکى جوانى لەبەرامبەر ئەو هەوادار ولایەنگرەى بزووتنەوەکەدەربڕى کەپۆستەریکى بزووتنەوەى گۆڕانى راخستبوو وجۆرێک لە پەرستنى بۆبززوتنەوەکەوە وسەرکردەکەى ، بەلام هەلویستى سەرکردەى بزووتنەوەکە بەخیرایى دەرکەوت ودژى ئەو جۆرە هەلس وکەوتە بوو وئەوەشى خستەروو کەچ بزووتنەوەکە وچ ریکخراوەکە قابیلى پەرستن وئەو جۆرە هەست دەربریانە نین ؟!
لێرەدا ولەکۆتاییدا دەمەویت ئەوە بخەمە روو کە مەبەستم لەم نووسینەم پیاهەلدان نیە بەوبزووتنەوەیەدا کەلەوانەیە هەندیک کەس واتیبگەن ، بەلکو مەبەستم ئەوەیە کەدەبی سەرکردەکانى حیزب ولایەن وگروهە سیاسیەکانى دیکە سوود لەم هەڵوێستەى ڕێکخەرى بزووتنەوەکە وەربگرن وریگە نەدەن جەماوەر وهەوادارنى دەوروبەرى ببنە کۆیلە وئەڵقە لەگۆیى دەسەلات ..
----------------------------------





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)