هوشیاریی ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد به‌شی (1) سه‌کته‌ی مێشک و دڵ و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن
Thursday, 05/11/2009, 12:00
خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌روه‌ک چۆن له زووربه‌ی کولتوره‌کانی دنیا باوه وده‌ڵین: پارێزی باشتره له چاره‌سه‌ری.
بۆیه منیش به ئه‌رکی سه‌رشا نی خۆمم زانی که له‌و ڕوانکه‌یه‌وه وه‌ک دکتۆرێک له ڕێگای کوردستانپۆسته‌وه، ئه‌م گۆشه‌یه بکه‌مه‌وه هه‌ندێ زانیاری ته‌ندروستی بۆ خه‌ڵکی کوردستان بنووسم، به‌تایبه‌تی له سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که ئه‌مڕۆ له کوردستاندا باون، به‌تایبه‌تی خوێنه‌ری کوردستانپۆست له هه‌موو سایتی ئینته‌رنێت وڕۆژنامه کوردییەکان زیاتره، هه‌روه‌ها هاوزمانانی ووڵاته‌که‌م له بواری ته‌ندروستی به زمانێکی زۆر ساده دوور له فه‌لسه‌فی پزیشکی هه‌ندێک به ئاگا بێنمه‌وه. دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش دێینه سه‌ر هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که زیاتر بڵاون له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا وه‌ک (سه‌کته‌ی مێشک و دڵ چاو و سه‌رهێشه، شێرپه‌نجه وجۆره‌کانی و پشت ئێشه ، پاڵه‌په‌ستۆی خوێن تا ده‌گاته باری ده‌روونی و شێوانی جنسی له دوای 50 سالییه‌وه یان زووتر).
له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابووردودا گوێ بیستی ته‌عزێ دانان بووم هه‌م له کوردستان ودووبارهش له ده‌ره‌و له لایه‌ن که‌سه نزیکه‌کانیانه‌وه، له‌وێدا بۆم ده‌رکه‌وت که ڕێژه‌ی په‌ککه‌وته و مردۆگهنجهکان به نه‌خۆشی به‌رامبه‌ر به ساڵاچۆکان ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت وه‌ک یه‌کن. بۆیه پێشنیاره‌که‌م خسته به‌رده‌م کوردستانپۆست بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی، که به‌و په‌ڕی خۆشحالییه‌وه پێشوازییان لێم کرد.
*********************************************
پێش هه‌موو شتێک دوو هۆکاری زهقتان وه‌بیر دێنمه‌وه که‌وا بزانم بۆ هه‌موو لایه‌کمان ئاشکرایه، که له‌م خاڵانه‌ی خواره‌ودا به کورتی ده‌ستی بۆ ڕادهکێشـم:
1. بێ ئاگاهی و ناهۆشیاری ته‌ندروستی تاکی کورد.
2. نه‌بوونی سیسته‌می ته‌ندروستی باش وڕێکخراو له کوردستانی باشور به‌تایبه‌تی،که‌ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی کوردی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لێی به‌رپرسیارن. هه‌روه‌ک چۆن هه‌موولایه‌کمان حه‌مه خۆشناوی وه‌زیری ته‌ندروستیمان له ڕیگای کوردستان پۆسته‌وه ناسی که وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌رنه‌چوو به‌ڵکو وه‌زاره‌تی دزی ده‌برد به‌ڕێوه.سه‌رکرده مافیا‌و به‌رپرسه دزهکانیشمان بۆ بچوکترین ئازار‌و ده‌ردی خۆیان و خانه‌واده‌کانیان به‌ره ئه‌مریکاو ئه‌وروپا ده‌ڕۆن له ڕێگای فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه.
من پێم وایه ئه‌م دوو فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی زیاتر به خاتر خۆیان و بۆخۆیان دروست کردووه و بۆ گواستنه‌وه و شاردنه‌وه و شۆردنه‌وه‌ی بۆدچهو سه‌روه‌ت و سامانی دزراوی کوردستان له لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ره‌و بانکه کانی ئه‌وروپا وکه‌نداو،هێنانی ژنانی گه‌نجی له‌شفرۆش له ئه‌وروپای شه‌رقی و شوینه‌کانی تری جیهانه‌وه. یان گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه داوینپیس و په‌ککه‌وتانه که دوابه‌دوای خۆردانی حه‌پی ڤیاگرا تووشی سه‌کته و نه‌خۆشی تر ده‌بن.
بابه‌تی یه‌که‌م و ئه‌مجاره‌مان چۆن پارێزی له پێشهاتی سه‌کته‌ی دڵ و مێشک و ئه‌ندامه‌کانی تری له‌ش ده‌گیرێ.
1. گرنگی خواردنه‌وه‌ی ئاو‌و جۆره‌کانی وه‌ک چای (دوای زۆر خواردنه‌وی ددان بشۆره ئه‌گه‌رنا دان ڕه‌ش ده‌بن) و شه‌ربه‌ت و شلهمهنێ کانی تر وئه‌وانی تر.کۆلا بۆ مناڵی بچووک وژنی حامیله زۆر خه‌راپه نابیت بیخۆن.
له‌شی مرۆڤ رێژه‌ی 70% ی له ئاو پێک هاتووه، بۆیه ده‌بێت ئیمه ڕۆژی 2 لیتر ئاو (شله‌مه‌نی) بخۆینهوله وه‌رزی گه‌رمادا تا 3 لیتر وزیاتریش. ئه‌گه‌ر له دوو لیتر که‌متر به‌تایبه‌تی ژنان وکچان وپیرهکان که به‌گشتی که‌متر ده‌خۆنه‌وه زووربه‌ی جار له لیترێکیش. ئه‌وکاته ئه‌م که‌سانه زوو هه‌ست به ماندوو بوون و سه‌رهێشه ده‌که‌ن، چونکه هاتووچۆی خوێن به هۆی کهمتررڕێژهوخهست بوونه‌وه سست ده‌بێته‌وه له هه‌موو له ش به دڵیشه‌وه (Viskositt) بگره تا گۆڕانی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیش. منداڵه‌کانتان له منداڵی فێر بکه‌ن وبۆ قوتانخانهش ئاویان بۆبکهنه بتڵی بچوکه‌وه. کرێکار‌و وجوتیارهکانیش به تایبه‌ت له وه‌رزی هاوین تا 3 بتڵی یه‌ک لیتری له گه‌ڵ خۆیان به‌رن بۆ جێی کاره‌کانیان با گه‌رمیش بێ ههربیخۆنهوه ونهخواردنهوهی وچاوه‌ڕی کردن بۆ سههۆڵاوێکی سارد مانای زهرهگهیاندن به ته‌ندروستی خۆت وکورتبوونهوهی ته‌مه‌نته.
2.که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنی چه‌ور و شیرینێ کان بۆ دابه‌زێنی کۆڵێستهرین، چونکه به‌رزی چه‌وری له سوڕی خوێندا ده‌بێته هۆی ته‌سک بوونه‌وه‌و ڕه‌قبوونی خوێن به‌ره‌کانی له‌ش وبه‌دوایدا له هه‌رکات وساتێک ده‌بیته هۆی سه‌کته له ئه‌ندامه‌کانی له‌ش به‌تایبه‌تی دڵ ومیشک و چاو (کوێربوون).جابۆیه داوا خێزانه‌کان وههرتاکێکی کورد ده‌که‌م واز لهوکولتوره سه‌قه‌ته بێن که گوایه خواردنی چه‌ور نیشانه‌ی هه‌بوون ودهڵهمهندی ونا ڕه‌زیلی یه، وه‌یان چاکه‌ی میوان و ماڵه‌وه ده‌بێ شه‌کریان زۆر بۆ تێ که‌ین ئه‌گه‌رنا پێمان ده‌ڵێن ڕه‌زیلن.
3. جگه‌ره‌کێشان یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کێ کانی ته‌سک بوونه‌وه‌ی دیواری خوێن به‌ره‌کان به دوای دا سه‌کته ئه‌مه جگه له سه‌ره‌تان سیپه‌لک وشێوانی کاری جنسی تێک چونی پیست.
4. که‌مکردنه‌وه وعادهتکردن به که‌م خوێی واته شتی سوێر،چونکه خوێ ی زۆر له خۆراک وزهڵاته به به‌رده‌وامی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وی فشاری خوێن (زه‌ختی خوێن) به‌دوای ئه‌میشدا سهکتهو جۆره‌کانی سه‌کته.
5. قه‌ڵه‌وی و زایادبوونی کێش ده‌بێته هۆکاری به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن وبێ توانایی دڵ لهبهرامبهرکیلۆ زیاده‌کان، هه‌روه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی به به‌ده‌ن نه‌خۆش (زه‌ختی خوێنی به‌رزه دڵی زه‌عیفه وکشاوه...هتد) و وه‌ک شهخسیهتیش سوک و ڕسوایه و زۆر بێ ڕێزه ومهرگیشی به دڵنیایی یه‌وه نزیک بۆته‌وه و وه‌ک ته‌له‌فۆنی ده‌ستی شه‌حنی له ته‌واوبووندایه.
6.ئیشوکاری زیاد له 8/9 سه‌عات ڕۆژانه و به به‌رده‌وام (Stress) به‌رده‌وام و که‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ته‌سکبوونه‌وه‌ی خوێن به‌ره‌کان و زووتر تووش بوون به سه‌کته.
7.له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا جووڵه‌ی له‌ش واته وه‌رزش زۆر گرنگه ،هه‌موو مرۆڤێک پێویسته به‌که‌می 45 خوله‌ک وه‌رزش بکات له هه‌فته‌یه‌کدا(مه‌له‌کردن ،ڕاکردن ،پاسکیل لێخوڕین...هتد) جا له ههرتهمنێکدا بێت.
کردنی وه‌رزش یانی درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و زیاتر دوورکه‌وتنه‌وه له تووش بوون به نه‌خۆشی و سهکتهکان.
8.نه‌هێشتنی ژن و ژنخوازی له خزمانی نزیکی یه‌کتری که به‌هۆیه‌وه جینی نه‌خۆش به شێوه‌ی ماوه (وراسه) ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو ئه‌و کاته منداڵه‌کانتان ته‌مه‌ن کورتر و که‌م ئاقڵ تر و که‌متر باڵایان زیاد ده‌کات.
واته به گشتی ئه‌و ژن ومێرده‌ی خزمی یه‌کتر نین منداڵه‌کانیان له‌ش ساغ تر‌و زیره‌ک تر‌و باڵا به‌رزترن.
دکتۆر ناسر سۆرانی
ستافی کوردستانپۆست
و
پزیشکی گشتی وپزیشکی تایبەتمەندی چاو
ئەندامی یەکێتی دکتۆران لە سویسرا FMH
www.augenarzt-birsfelden.ch
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست