پارتەکان پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە، بۆیە بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لە دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵا لەسەر مەسعود بارزانی تۆمار دەكرێت

Tuesday, 28/02/2012, 12:00






لەسەر دۆسیەى رادەستكردنى ئەندامانى موعارەزەى عێراق، لەدادگاى فیدراڵى عیراق سكاڵایى یاسایى لەسەر پارتى و مەسعود بارزانى تۆماردەكرێت.
بەپێى هەواڵێك كە سایتێكى نزیك لە حزبەكەى نورى مالیكى سەرۆك وەزیرانى عێراق بڵاویكردۆتەوە، كەسوكارى ئەو كەسانەى كە ساڵى 1996 لە رووداوەكانى 31 ئابدا رادەستى حزبى بەعس كراونەتەوە سكاڵاى یاسایى لە دادگاى فیدراڵى عێراق لەدژى مەسعود بارزانى تۆمار دەكەن.
ئەو سایتە كەناوى شبكە عراق القانون ئاماژە بەوەشدەكات، لە بەیاننامەكەیاندا كەسوكارى كوژراوانى موعارەزەى عێراقى سەركردەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان تۆمەتبار دەكەن بە رادەستكردنى 100 كەس لە حزبى كۆنگرەى نیشتیمانى عێراق بە رژێمى پێشوو لەكەل رادەستكردنى زیاتر لە 40 كەسى حزبى كارى ئیسلامى و چەندین ئەفسەر لەوانەى كە لەماوەى ساڵەكانى 90 ى سەدەى رابردوو بەهۆى ئۆپۆسیۆن بونیان لە هەرێمى كوردستان وەك پەنابەر ژیاون لەوانە ئەفسەرانى سەربە هەردوو هۆزى جبور و دلیم لە پارێزگاى ئەنبار و چەندین ئەفسەرى ترى لە ناوچەكانى ناوەڕاست و باشورى عێراق، كە دواى رادەستكردنیان لەلایەن پارتیەوە سەرجەمیان لەلایەن حزبى بەعسەوە لە سێدارەدراون.
كەسوكارى ئەو قوربانیان راشیانگەیاندووە، پارتى دیموكراتى كوردستان سەرەڕاى رادەستكردنى ئەندامانى ئۆپۆزسیۆنى عێراقى هەر لەو ماوەیەدا بارەگاكانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و حزبى دەعوە و حزبى كارى ئیسلامی و ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى و بزوتنەوەى ویفاق و كۆنگرەى نیشتیمانى عێراقیان لەهەرێمى كوردستان تاڵان و بڕۆ كردووە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە