کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەیامێک بۆ باڵەکەی سۆسیالیست ، جیابنەوە لەگەڵتانین

Wednesday, 13/11/2013, 12:00

1333 بینراوە


کورە شەهیدێکی سۆسیالیست




دوای ئەوەی کۆمپانیاکانی حمەی حاجی محمود لە ماوەی تەمەنی حیزبایەتیاندا بە دزیەوە و ژێربەژێر خەریکی کاری تیجارەت بوون لە گومرگ کردنی خەڵی سڤیلەوە تا کۆمپانیا و شەریکایەتی کردنەکەی وەزیری کارەبا،

لایانگرانی سۆسیالیستیان بە ناوی حیزبایەتی و سیاسەت کردنەوە چەواشە کردووە و برادەرانی گوڵەخانە بە سکرتێری حیزبەکەشەوە لە ژێر ناوی جیاجیادا دەستیان کردووە بە بازرگانی کردن بە خوێنی شەهیدانی سۆسیالیستەوە و تەواوی پەیام و پەیرەو ئامانجی سۆسیالیستیان بزر کردووە بۆ گیرفانی چەند کەسێک . ئێمە وەک گەنجان و لایانگرانی سۆسیالیست لە (هەولێر ، سلێمانی ، شارەزوور ، دەربەندیخان ، بادینان ، ڕانیە ، سۆران ، قەڵادزی) پشتگیری خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ هەر ئەگەرێکی چاکسازی یاخود جیابوونەوە لە سۆسیالیست، ئەگەر ئێوە پەشیمان نەبنەوە و کاکە حەمە وەک جارەکانی ڕابردوو نەتانهێنێتەوە دیوەخانەکەی گوڵەخانە و گیرفانتان گەرم نەکاتەوەو نان و قەلێکتان دەرخوارد نەیات و ئاشتیتان بکاتەوە و ئێوەش خەڵکی خوار خۆتان لە بیر بکەن !!! چونکە بە ڕاستی ئەوەتەی سۆسیالیست هەبووە لە دوای ڕاپەڕینەوە بەدەست ئەم دوو برایەوە دەناڵێنیت (محمد حاجی ، عبدوڵا حاجی) کە هەموو سەبەبی شکستی سۆسیالیستیش تەنها حەبە و کۆمەڵێک ماستاوچی کاسە لێسن لە دەوری ،زۆرم لا سەیرە سەرۆکی هەرێم بە دەیان ملیۆن دۆلار بۆ ئەم حیزبە بێ سەروو بەرەیە سەرف دەکات بێ ئەوەی جگە لەکاکە حەمە و عبدوڵا و خزمە نزیکەکانی کەسی تر بیبینێت، بە حسابی خۆی لە دژی گۆڕان یاخود یەکێتی بە هێزیان دەکات بەڵام هیچ کاتێک و بە هیچ جۆرێک کاریگەریان نەبووە لەسەر دەنگی هیچ لایەنێک و بگرە رۆژ بە رۆژ ئەم بنەماڵەیە لــەڕ دەبن و دەکەون ، کاکە حەمە و عبدوڵا تەنها توانیویانە خۆیان و خزم و کەسوکارەکانیان پێ بگەیەنن و کوڕ و کجەکانیان لە سایەی سێبەری بودجە زۆرەکەی مەسعود بارزانیەوە بدەن بە شوی باش و ژنی باشیان بۆ بهێنن ئیتر کوڕی بنەماڵەی شەهیدانی درووستکەری ڕاستەقینەی سۆسیالیست بە بۆخۆیان زەقەی چاویان بێت ،، زۆرم لا سەیرە کە سەرۆکی هەرێم دەبینم بەم شێوە لاوازە بەرامبەر سۆسیالیست و بنەماڵەکەی كاکە حەمە کە هیچ کاتێک سنورێکیان بۆ دانانێت و هەر لێشیان ناپرسێتەوە وەک ئەوەی سڕێکیان لە بندەستا بێت تەواو دەستیان بەسەر وەزارەتی کارەباشدا گرتووە بە کۆمپانیا و عقد و بەرتیل .. هەموو ئەوانەی لە سۆسیالیستدا بۆ رۆژێک کاریان کردووە دەزانن عبدوڵای حاجی محمود کەسێکی داوێن پیسی ناو سۆسیالیست بووە و چەندین جار ئافرەتانی کەم ئەقڵی پۆست پەرستی ناو سۆسیالیستی لە خشتە بردووە کە دواجار یان کراون بە بەرپرس و پلە پلە قبوڵیان کردووە یان ماڵاواییان لە سۆسیالیست کردووە و بە هەموو شێوەیەک عەبەی شەڕواڵ پیسی پیاو ئێرانیان قبوڵ نەبووە و لە سۆسیالیست دوور کەوتوونەتەوە ،



زۆر جار ئینسان دەبێت بە ویژندانەوە مامەلە لەگەڵ کەسایەتیەکاندا بکات و نابێت تەڕو وشت بەیەکەوە بسوتێنرێت، من بە ئەرکی مرۆڤانەی خۆمی دەزانم و ویژدانم ڕێنادات ئەگەر نەڵیم کاکەحەمە کەسایەتیەکی بەهێزی ناو بنەماڵەکەی خۆیاتی و بۆ هەتا هەتایە زەڕەیەن گومان لە شەخسێت و ئەخلاقی ناکرێت وهەمیشە ئەو کەسانەش کە دوور کەوتوونەتەوە لە سۆسیالیس تا ئێستاش بە کەسایەتیەکی پاکی ئەخلاقی ناوی دەبەن ، بەڵام کاتی خۆشیەتی بڵێم کاکە حەمە ئەقڵی خۆی داوەتە دەست گەمژەیەکی وەک عبدوڵای حاجی محمود بۆیە سۆسیالیست لە ساڵی ١٩٩٠دەوە تا ئەم دەقەیە وەک گەڵای پایز دەوەرێت و رۆژێک بۆ ساتێک ئامادە نیە برا داوێن پیسە گەندەڵەکەی بهێنێت و لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکات، تەواوی شکستەکانی سۆسیالیست ئەوەیە کە کاکە حەمە بڕیاری چەوت دەدات ئەوەیش لە خۆڵ کردنە چاویەوەیە لە لایان زڕ براکەی و ماستاوچیەکانی دەوریەوە ،ئەگەر نا بۆ سۆسیالیست هەموو ساڵێک و هەموو رۆژێک پۆلێک ماڵئاوای لێ دەکەن ؟؟؟ بۆیە من بە ئەرکی خۆمم زانی وەک کوڕە شەهیدێک لەم نوسراوەدا داوا لە برادەرانی باڵی ڕیفۆرمی کۆنە سۆسیالیست بکەم کە بریتین لە



(محمد دۆڵاشی) (خلیل سعید) (حسین خلیفە) (فاتیح ڕئوف) (بێرون عمر فتاح)(مەلا لوقمان)هتد... گەر ئێوە بە ڕاستی و بێ سیناریۆ دەستان داوەتە چاکسازی کردن لە ناو سۆسیالیستی دیموکراتدا ئەوا لە هەنگاوەکانتان بەردەوام بن تا ئەو کاتەی سۆسیالیست بە پۆزەتیڤ یان نێگەتیڤ ئەخەن بەلایەکدا، گەر زانیشتان هەوڵەکانتان بێسوودە دەتوانن هەمووتان پشتی یەکتربگرن بۆ بڕیاردانێکی یەکجارەکی چونکە لە خوار خۆشتانەوە دەیان کادیری و ئەندام مەڵبەندتان لەگەڵدایە کە ئێستا لە ترسی نان بڕین ناتوانین خۆمان ئاشکرا بکەین یاخود سەردانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆكی حکومەت بکەن و یاداشتی خۆتان بەرز بکەنەوە چونکە لە ڕاستیدا گەر کار بگاتە ئەوەی ئێوە بتوانن عەرشی دزی و گەندەڵی و نا عەدالەتی سۆسیالیست بهەژێنن ئەوا کۆنە سۆسیالیستەکانیش دینەوە مەیدان و دەنگیان دەخەنە پاڵتان چونکە سۆسیالیست موڵکە ئەو دوو برایە نیە بگرە موڵکی ئەو کەسانەیە کە ڕۆژێک لە رۆژان بۆ ساتێک خەباتیان کردووە و براو باوکیان لە پیناویدا داناوە ، گەر لە ئێستاشەوە دەزانن بە دانیشتنێک و هەندێک ئیمتیازات چەواشەتان دەکەنەوە وەک ڕابردوو ئەوا کەس بە خۆتانەوە نان بڕاو مەکەن چونکە تا ئەم دەقەیە هەمووتان خاوەنی پلەو پایەو شەهید و شەخسیەتی تایبەتین و غەدر لە خۆتان و خەبات و شەهیدانتان مەکەن ، چونکە بەڕاستی عەیبەیە بۆ ئێوە بگەڕێنەوە ئەو بارەگایەی بە رۆژ کۆمەڵێک هەرزەکاری تازە پێگەیشتووی کەلێن لە ئەخلاق باڵادەستن تیایداو بە شەویش لە باخەڵی ئەم و ئەودان !!!





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)