رۆژی سێشەممە لە ستۆکهۆڵم خۆپیشاندان بۆ سەید ئەکرەم، بیلال نوری، نیاز عەزیز دەکرێت
Saturday, 08/03/2014, 12:00
1751 بینراوە
بریار وایە لەم هەفتەیەدا کەمپینی ئازادی بۆ سەید ئەکرەم و رەوەندی کورد لەنەوریژ و بروکسل و سویسرا خۆپیشاندان و نارەزایەتی بۆ ئازادی سەید ئەکرەم ئەنجام بدەن . ئیمەش بۆ پالپشتی ئازادی سەید ئەکرەم و رۆژنامەنوس نیاز عەزیز و زیندانی کراوی سیاسی بیلال نوری ، رۆژی سێ شەم ١١/٠٣/٢٠١٤ کاتژمیر ١٨:٣٠ گردبونەوەیەک لەگۆرەپانی سیرگلستۆری سازدەکەین بەئامانجی
١/ داوا دەکەین بەپەلە سەید ئەکرەم ئازاد بکرێ و بەفەرمیش دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لیبوردنی لێ بکەن
٢/ داوا دەکەین رۆژنامەنوس (نیاز عەزیز) لەمە زیاتر دۆسیەکەی لەدادگا دوا نەخرێ وەدەبێت بلێن تائیستا ٨ جار ئاسایشی هەولێر ، بێ هێچ هۆکارێک بریاری دادگاکردنەکانی بەتال دەکاتەوە ونایباتە دادگا
٣/ داوا دەکەین دۆسیەی زینداکراوی سیاسی (بیلال نوری) سەرلەنوێ دادگایی بکرێتەوە.
گروپی ١٧ شوبات
٢٠١٤/٠٣/٠٨