پارتى چارەسەر، بۆ باكورە یان باشور؟
Sunday, 22/09/2013, 12:00
1718 بینراوە
شتێكى باش بوو كەپارتێكى وەكو پارتى چارەسەرى دیموكراتى،بەخۆى و كۆمەڵێك كاندید بەشدارى هەڵبژاردنى ئەمساڵى كردو، وەكو تەحەدایەكیش بۆ سەرجەم قەوارەكان، سەرۆكى لیستەكەیان ژن بوو.كە ئەمەش كارێكى نوێ و هەنگاوێكى دڵخۆشەكەربوو.
بەڵام بەدیوەكەى دیكەدا وەكو خۆم ودیدو بۆچوونم لەسەر ئەو پارتە،كۆمەڵێك رەخنەو گلەیم لێیان هەیە،زۆرجارانیش چ بەنووسین یان بەناردنى نامە بۆ بەرپرس و هەوادارانیان ئەوراستیانەم خستونەتە روو، كەبەداخەوە لەبرى گوێ گرتن و قبوڵكردن وبەدواداچوون،بۆ ئەو راستیانە،بەشێوەیەكى دیكە وەڵام دراومەتەوە،یان راستتر بڵێم لێم نیگەران بوون، تەنانەت هەندێكیان بەپیاو و سیخورى لایەنەكان تۆمەتباریان كردووم.
شتێكى بەڵگە نەویستە كە هەر پارچەیەكى وڵات، سروشت وتایبەتمەندى خۆى هەیە،لەزۆر شتدا جیاوازن،تەنانەت لەشێوازى بیركردنەوە وخواردن و جلو بەرگ و ئاخاوتنییشدا لێكناچن،لەبەر ئەوە زۆر ئەستەم و كارێكى محاڵە، بێیت بەپێى ویست و خواست و بیرو بۆچونى پەكەكە، پارتێكى وەكو پارتى چارەسەرى دیموكراتى بۆ باشور داتاشیت، بەپێى حەز وخواستى خۆت لەقاڵب و چوارچێوەى بدەیت. بەبێ لەبەرچاوگرتنى زروفى بابەتى و مەزوعى ، بتەوێت بەپێى تاكتیك و ستراتیژى پەكەكە ئەو پارتە بخەیتە مەیدان. هەروا بێتە شتێكى ژیرانە و مەنیقیش نیە، لەژێر پەردە ودەمامكى شاراوەدا ژێردەست بیت، رۆبۆت ئاسا بە فەرمان وبریارى ئەوان هەڵسوكەوت بكەیت،لەلاى خەڵكیش خۆت بەسەربەست و خاوەن ئیرادە وبڕیار بزانیت. ئەمەش پاش بانگەشەى هەڵبژاردنى ئەو پارتە و كاندیدەكانى بەروونى و زەقى رەنگیان دایەوە.
پارتى چارەسەرى دیموكراتى خاوەنى ویست و ئیرادە و ئایدۆلۆژیاى خۆى