کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵكه‌وت زاهیر و گروپه‌كه‌ی له‌ دیجیتاڵه‌وه‌ بۆ ئه‌نه‌لۆك به‌ ئیسترادكردنی ئارامۆ بۆ كوردستان خۆری هه‌ڵكه‌وت ئاوابوو

Wednesday, 02/12/2009, 12:00


هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی ئارامۆی زر كوردی رووسی له‌لایه‌ن نیازی حه‌مه‌ی مه‌لاقاره‌وه‌ ئیسترادكراوە بۆ كوردستان خۆری كوره‌ تاقانه‌كه‌ی مام زاهیر ئاوابوو به‌داخه‌وه‌، كابینه‌ی پێنجه‌می مه‌رحووم هه‌ندێك مرۆڤی گه‌روگول و دۆگمایی كردبوو به‌ مرۆڤ شانازییان به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌كرد و لافییان به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار كه‌مده‌رامه‌ت لێده‌دا، مه‌یمون به‌و ئاژه‌ڵیی و گیان له‌به‌رییه‌وه‌ كه‌بزانێت ئه‌م جۆره‌ مرۆڤانه‌ی وه‌ك هه‌وڵكه‌وت بێز له‌خۆی ده‌كاته‌وه‌. چۆن له‌ پێناسه‌ ئانییه‌كاندا هاتووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان به‌گوێی نه‌كردووه‌ خودا شه‌قێكی تێهه‌ڵداوه‌ و نه‌فره‌تی لێكردووه‌. 
له‌ كوردستانی عێراقدا له‌ ژێر سێبه‌ری كابینه‌كه‌ی نێچێردا زۆركه‌س خواردییان حه‌سانه‌وه‌ و توناییان بگه‌نه‌ لوته‌كه‌ هه‌ڵكه‌وت به‌نوموونه‌ پێم شه‌رمه‌ قسه‌له‌سه‌ر راستییه‌كان نه‌كه‌م چونكه‌ ناعه‌داڵه‌تی و بیمافی ده‌بینم سه‌یری شه‌قامه‌كانی سلیمانی و گه‌رمیان و هه‌ولێر و بادینان بكه‌ن بزانن چ جۆره‌ مرۆڤێك كرنۆش بۆ مرۆڤی تر ده‌بات و ده‌پارێته‌وه‌ له‌به‌رده‌م مرۆڤه‌كانی دی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پارووی شه‌وێكی ده‌ست بكه‌وێت كه‌چی نموونه‌ی مرۆڤه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانیش زۆرن سامانی گه‌لییان خۆستۆته‌ به‌رده‌میی وه‌ك بوونه‌وه‌ری له‌ ده‌ست دز به‌ربوو تابتوانێت پاره‌ و به‌شه‌داهاتی خه‌ڵك بۆ لای خۆی رابكێشێت هه‌ڵكه‌وت به‌نموونه‌!!
بۆچی ته‌نگیان به‌ هه‌ڵكه‌وت هه‌ڵچنی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ كۆره‌ك تیڤی هه‌ڵبگرێت؟ له‌وانه‌یه‌ زۆر هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و بێبنه‌ما له‌لایه‌ن ده‌ست و تاقمه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌وه‌یان باس كردبێت كه‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر خۆی ده‌ستی له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌.
نه‌خێر ئه‌و هه‌واڵانه‌ هه‌مووی چه‌واشه‌كاریین یان ئه‌و بوده‌ڵه‌و مووده‌ڵانه‌ی به‌ده‌ووری هه‌وڵكه‌وتدا زمانه‌ لێسه‌یانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌حده‌ و كۆمپیوته‌ریان بۆ بكرێت، له‌ زۆر شوێندا باسی زمانه‌ لووسه‌كه‌ی زاهیرییان كردییه‌و ده‌لێن مامۆستا خۆی وازی هێنایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه‌!! له‌وانه‌یه‌ ئه‌و موده‌ڵانه‌ی ده‌ووروخوولی كوری زاهیر ده‌ده‌ن، له‌وانه‌یه‌ عه‌شقی هه‌وڵكه‌وته‌ی ناو ئه‌م هه‌وڵكه‌وته‌ بووبن بۆیه‌ ئاوا شین شه‌پۆری بۆ ده‌كه‌ن..
ئیسترادكردنی ئارامۆی زر كوردی رووسی له‌لایه‌ن نیازی كه‌لوپاخۆر بۆ كوردستان خۆری هه‌ڵكه‌وت ئاوابوو چونكه‌ بیرم دێت هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی ئارامۆ هاته‌ شاری هه‌ولێر و له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌دا هه‌موومان دانیشتبووین، دوای خواردن و خواردنه‌وه‌ كه‌وتیینه‌ گفتوگۆوه‌، نیاز باسی ئه‌وه‌یكرد ئه‌م كوره‌ باشه‌ ناوی ئارامۆیه‌ و كه‌سێ:ی سه‌رمایه‌داره‌ تا ئیستا له‌ رووسیا ده‌ژێت و ماوه‌یه‌كیش له‌ توركیا بووه‌، به‌ڵام حه‌زده‌كات بێته‌ هه‌ولێر به‌ڵكو هه‌موومان هاوكاری بكه‌ین، له‌قسه‌كانی نیاز شتێك هه‌ست پێده‌كرا كاتێك ره‌نگ ورووی هه‌ڵكه‌وتم بینی وه‌ك شتێكی لادروست بوو، قسه‌ی نه‌كرد!!
دوای ئه‌وماوه‌ی هه‌ڵكه‌وت به‌ناو راوێژكاری نێچیربوو هاته‌ كۆره‌ك تیلیكۆم و هه‌موو چه‌ند رۆژێكی نه‌برد تیڤییان دامه‌زراند به‌ڵام مه‌رچی تیڤییكه‌ ئه‌وه‌بوو ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامجی ڤین تیڤی ژن برای فازیل میرانی سكرتێری پارتیی بێت!!
به‌بیستی كردنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن نیاز لاجانی زۆری پێناخۆشبوو چونكه‌ نیاز ناكۆكییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ هه‌وڵكه‌تدا هه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ڵكه‌وت و كاروان ئاكره‌یی به‌ریوه‌به‌ری كوردستان تیڤی ره‌خنه‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر دروستبوونی زاگرۆس كاتێكیش نیاز ئارامۆی هینایه‌ كوردستان زۆرێك له‌ به‌رپرسانی راگه‌یاندنی پارتی رقییان له‌م كاره‌ی نیاز بوو چونكه‌ ئارامۆ ئه‌ندامی راگه‌یاندنی پارتی نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ نیاز كاتی خۆی له‌ سوێد وتبووی من ئیعتراف به‌ مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی ناكه‌م تا كاروان و سه‌رۆی تێدابێت.
ئیستا هه‌وڵكه‌وت زاهیر له‌ دیجاته‌ڵه‌وه‌ هاتۆته‌ سه‌ر ئه‌نه‌لۆك ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆره‌ك تیڤی بكه‌ین یه‌ك گۆرانی ئه‌و سه‌ما چییه‌كانی ده‌ورووخووله‌كه‌ی ماڵی لێنادرێت، من پێم ناخۆش نییه‌ ئه‌م كاره‌ی هه‌ڵكه‌وت و ئارامۆ و نیاز و سه‌رۆ و ئه‌مانه‌ ده‌یكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وان قومارچین له‌سه‌ر كه‌لاك و گیانی خه‌ڵك ده‌ژین، به‌لام حه‌یف بۆ ئه‌و كه‌س و هونه‌رمه‌نده‌ مه‌زنانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو نه‌رۆیشتنه‌ ژێر چه‌تری هه‌ڵكه‌وت بۆ كلیپكردن كه‌نه‌یان توانی كه‌مپینیك دژی ئه‌و راوێژكاره‌ سازبكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ له‌ شاره‌كانی كوردستاندا كه‌س به‌هیچی نه‌ ئه‌زانی به‌لام ئه‌و له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییكان خۆی به‌ (مستشار الرئیس حكومته‌ اقلیم للفنانین) ده‌زانی!
ئه‌ندازیارێك له‌tv كۆره‌ك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە