کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رهه‌م ساڵح نەوتی رەش به‌ قاچاخ بۆ ئێران دەنێرێت

Saturday, 17/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنێری به‌غدا
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی معته‌سه‌م بريكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقيه‌وه‌ پێڕاگه‌ياندين، كه‌ دكتۆر به‌رهه‌م ماوه‌ی ٤ ساڵه‌ هه‌موو مانگێك بڕی ٤٠٠٠٠٠٠ چوار ملێۆن ليتر نه‌وتی ڕه‌ش وه‌ك (پشک) بۆ خۆی وه‌رده‌گرێت و به‌ قاچاخ بۆ ئێرانی ره‌وانه‌ ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ باسی ئه‌وەشیكرد، كه‌ به‌رهه‌م ساڵح پێش دووساڵ به‌ نهينی نامه‌يه‌كی ئاراسته‌ی شه‌هيرستانی كردبوو تا به‌شه‌كه‌ی بۆ زياد بكات، به‌ڵام شه‌هرستان به‌ مه‌رجێك ئه‌و (بەشەی) به‌رهه‌م ساڵی زياد كردبوو، كه‌ خۆی نه‌خاته‌ ناو كيشه‌كانی گريبه‌سته‌ نه‌وتيه‌كانی هه‌ريمه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌لايه‌ن به‌رهه‌م سالحه‌وه‌ جيبه‌جيكراو، تا واده‌ی ده‌ست له‌كار كشانه‌وه‌كه‌ی بۆ يه‌كجاريش ئاماده‌نه‌بوو خۆی له‌و باسه‌ بدات.
له‌لايه‌كی ديكه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی يه‌كێتی نزيك معته‌سم باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ يه‌كێتی و پارتيش ماوه‌يان نه‌داوه‌ به‌رهه‌م ساڵح به‌لای هيچ كاروبارێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتيه‌كانه‌وه‌ بچێت و لێپێچينه‌وه‌ بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ به‌رهه‌م سالح ريژه‌يه‌كی پشكداری له‌ كۆمپانيايی دانا غاز دراوه‌تێ تا زۆر ته‌داخول له‌ وه‌به‌رهێنانی چاڵه‌نه‌وته‌كانی شيواشۆك نه‌كات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە