پەیامێک بۆ ئەو یەکێتییانەی هەوڵەدەن کاری خراپ ئەنجام بدەن.!
Friday, 04/10/2013, 12:00
1699 بینراوە
شکستی یەکێتی لەدوای ساتەکانی بوغرابونیەوە، ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوبوو بۆ یەکێتی و دەسەڵاتەکەی، کە تەنها پەیوەستبون بە بازرگانی و سیاسەتی کلک تێکەڵاوکردنی پارتێکی چارەڕەش لە ناو"بازنەو پێگەی" سیاسی پارتەکەیاندا کە ئەگەری سەرکەوتنی بۆ مسۆگەردەکردن لە دواهەڵبژاردنەکان و دەرەنجامەکەی دەبونە خاڵی دەسپێک بۆ ووڵاتێکی بێ دەستور و سوپا و دادگای سەربەخۆ. تێکدانی هاوکێشە بڕیارلێدراوەکانی ئەودیو ئاوەزی سیاسی کوردی و بڕیار لێدراوی دوژمنانی کورد.
یەکێتی؛ سەرکردەی نەشیاو و نەخوێندەواری دروستکرد کە نە خۆیان و نەکەسەکانیش شەرمیان نەکرد لە نمونەی " محمود سەنگاوی ، جەعفەر مستەفا...هتد". سیاسی بازرگانی هەمەچەشنەی خستە ناو بیرۆی سیاسی خۆیەوە کردینە جەمسەری هێز؛ دەرون نەخۆش و پەککەوتە سیاسیەکانی خستە خانەی بڕیاردانەوە، بازرگانیان بە یەکێتیەوەدەکرد و لەسەر جەستەی یەکێتی خۆیان دەژیان. وەک خۆیان دەڵێن پاسەکەی یەکێتی هەموو سەرنشینەکانی بەسوکانەوە ڕێدەکەن ، جا مەرج نیە ئەو سوکانەش کاربکات بەڵام ئاسودەییان پێ دەبەخشێت و دەتوانن بڵێن خاوەن بڕیارین، کە لە ڕاستیدا وانیەو واش نابێت جگە لە گەوجاندن و دەرفەتی خۆ بەتاڵکردنەوەی ساتی کە دەکرێت لە ئێستادا دەرفەتی دەرپەڕاندنی هەندێک ناڕەزایی بدەن بە هۆکاری بەتاڵبونەوەیەیان. کە ئەمە جگە لەسیناریۆیەکی خراپ هیچی تر نیە بۆ خەڵک و خۆیان؛ کە ئێمە وەک تەماشاکار جگە لە پێکەنین و سەرلێشێواوی هیجی تر نابین و کۆتاییان دێت لەو گەمەکردنەش.
یەکێتی دەیەوێت خۆی چاک بکاتەوە.!؟
هەریەکەو لای خۆیەوە خەریکە چاکی بکات. "هێرۆ دەکشێتەوە لەمەڵبەند ودەچێتەوە بۆ بیرۆی سیاسی، عومەر فەتاح دەچێتەوە ماوەت، محمود سەنگاوی بۆ گەرمیان و فڵانە بۆ قەرەداخ ". یەکێک بیر لە جیا بونەوە و یەکێک بیر لە سەنگەر گواستنەوەو یەکێک بیر لە هەندەران دەکاتەوە. بەڕاستی هیمەتی چاکیان کردوەو دەیانەوێت چاکسازی ڕاستەقینە بکەن کە ساڵانێکە خەریکن و بۆیان ناکرێت. یەکێک لە کارەکانیان ئەوەیە کە هێزی پێشمەرگەو ناوخۆ پاک بکەنەو لە گۆڕان خواز و گۆڕانەکان ، کە لێرەوە جارێکی تر دەیانەوێت خەڵکی زیاتر لە یەکێتی و یەکێتیەکان رق ئەستور تر بکەن .کە ئەمەش هەمان مەسەلەی کانی و بەردەکەمان دێتە پێشچاو. خۆیان دەڕۆن و دەیانەوێت خەڵکیش بە خۆیانەوە زەرەر مەند بکەن کە بیر لەداهاتو ناکەنەوە کە دەگەن بە چی و چۆن دەتوانن وەڵامی ئەو ناهەقیانە بدەنەوە.
بەفەرمانێکی نابەجێی سەربازی جەعفەر مستەفای نەخوێندەواری وەزیری پێشمەرگە و مەکتەب سیاسی یەکێتی و دۆستی نزیکی پارتی ،کۆمەڵێک ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی ٧٠ی ئەوسای سنوری سەوز لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە جێگۆڕکێیان پێ دەکرێت کەوەک پێویست و یاسایی نیە لە ڕاستیدا تەنها وەک سزا دانێکی سیاسی بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت و بێدەسەڵاتی خۆیان لەوەدا تاقی دەکەنەوە، کە ئەفسەری شارەزا و بەتوانان لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیانەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانی بادینان و موسڵ کە پێویستیان بەوە نیە لە ناوەرۆکدا. بۆیە بە دڵنیاییەوە هەموو ئەم جۆرە دەستکاریە بەرچاودەگرین و لە ئایندەیەکی نزیکدا لێکۆڵینەوەی وردی لەسەر دەکەین و نایەڵین بە مەرامی تایبەتی دەست بۆشتەکان ببەن و هەموو ئەو ئەفسەران ڕیسوا دەکەیەن کە کاریان بەوسیستمە سەربازیەکردوە بە مەرامی حیزب و خۆیان لەترسی ئاغاکانیان بۆ چاوبەستکردنی یەکێتی و سەرکردایەتیەکەی کە دڵنیابن جگە لەشاردنەوەی کارەخراپەکانتان چیدی سەوزناکەن لە باخەکەی یەکێتی. بۆیە داواکارین ئەومەرامە پۆغڵەتان بوەستێنن و خۆتان مەکەن بە سورەی بەرلەشکر. دەنا بێدەنگ نابین بەرامبەر بە خراپەکاری کەس و دەتان بەینە بەر دەم دادگای سەربازی و یاساکانی کە ئێوە لێی بێئاگان.
با هەموان تێبکۆشین بۆ دروستکردنی سوپایەکی نیشتیمانی و ئەرکمان پاراستنی خەڵک و خاکبێت،نەک سەرکردەو حیزبی بازرگان و ئایدۆلۆژیایەکی دیاری کراو