کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نه‌وشیروان مسته‌فا نموونه‌یه‌کی ئیدیاڵیی

Tuesday, 05/05/2009, 12:00

2538 بینراوە


هه‌موو ئه‌وانه‌ی، که دوای گۆڕان که‌وتوون و ده‌شیانه‌وێت گۆڕانبکه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر له هه‌ر شت گۆڕان له خۆیاندا نه‌که‌ن، نه ده‌توانن گۆڕان بکه‌ن نه ده‌شتوان ببنه‌ هۆکاری هێنانه‌‌کایه‌وه‌ی گۆڕان. ئێمه نامانه‌وێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌وری نه‌وشیروان مسته‌فا کۆبوونه‌ته‌وه‌، لاسایی نه‌وشیروان مسته‌فا بکه‌نه‌وه، به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێت ئه‌رکێکی ئاوها ئیدیاڵ بهێننه پێشچاوی خۆیان و بیگرنه ئه‌ستۆی خۆیان. ئه‌وان ده‌بێت ببن به خۆیان ببن به نموونه‌یه‌کی تری ئیدیاڵی ناو ئه‌م ئیدیاڵیتێتیه.
له ده‌وری نه‌وشیروان مسته‌فادا چه‌نده‌ها که‌س هه‌ن، که خاوه‌نی پرینسیپێک نین بۆ گۆڕان، به‌ڵکوو ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له ڕێگای ئه‌م گۆڕانه‌وه بگه‌ن به ده‌سته‌ڵات. هه‌روه‌کوو ئه‌و حه‌ڤده ئه‌ندامه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، که ده‌ڵێن: هاوڕێیانی ڕه‌گ به ئێمه‌یان گووتووه، که یه‌کێتیی لاواز بووه، لێ کاتێک هاتینه‌وه سلێمانیی ده‌بینین یه‌کێتیی وه‌ک جاران به‌هێزه. ئه‌مانه خه‌ڵکانێک نین، که توانای گۆڕانیان هه‌بێت، ئه‌مانه خه‌ڵکانێکن دوای گۆڕانی هێز ده‌که‌ون، له‌کوێ هێز هه‌بوو، ئه‌ندامی ئه‌وانن، هه‌روه‌کوو چلۆن جاشه‌کان و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی هه‌لپه‌رست له ڕاپه‌ڕییندا هه‌ستیان به بێهێزیی به‌عس کرد هه‌ڵیانکووتایه سه‌ری، هه‌نووکه‌ش ئه‌مان له‌لایان وه‌ها بووه، که یه‌کێتیی بێهێز بووه، هه‌ربۆیه پێیانباشبووه هه‌ڵبکووتنه سه‌ری، لێ کاتێک ده‌بینن به قسه‌ی خۆیان، که یه‌کێتیی خاوه‌نی هێزه په‌شیمان ده‌بنه‌وه و ده‌بنه‌وه به ئه‌ندامی یه‌کێتیی. ئه‌مانه ئه‌و مرۆڤه هه‌لپه‌رست و ترسنۆکانه‌ن، که نه‌ک توانای گۆڕانیان نییه به‌ڵکوو ده‌بنه هۆی زیانگه‌یاندن به گۆڕانیش. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ نه‌بن، لێ زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌روری نه‌وشیروان موسته‌فا کۆبوونه‌ته‌وه‌ له‌م نموونانه‌ن، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌ با ئه‌ندامانی ده‌وری نه‌وشیروان مسته‌فا پیشانی خه‌ڵکی بده‌ن، که ئه‌وان گۆڕانیان به‌سه‌ر خۆیاندا هێناوه هه‌تاوه‌کوو ببنه جێگای متمانه‌ی خه‌ڵکیی. چونکه خه‌ڵکانێک هه‌ن ته‌نها و ته‌نها باوه‌ڕیان به نه‌وشیروان مسته‌فایه، نه‌ک به خه‌ڵکه‌کانی ده‌وروبه‌ری. له ئه‌مریکادا به‌پێچه‌وانه‌وه، خه‌ڵکیی نه‌ک ته‌نها باوه‌ڕیان به ئۆباما هه‌بوو،  به‌ڵکوو باوه‌ڕێکی به‌هێزیان به‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌وریشی هه‌بوو، که‌واته ئه‌وه به‌س نییه، که ئێمه باوه‌ڕمان به نه‌وشیروان مسته‌فا بێت، به‌ڵکوو ده‌بێت له ده‌وروبه‌ره‌که‌شی دڵنیابین، که خاڵیی بێت له خه‌ڵکی هه‌لپه‌رست چ له ناوه‌وه چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و مرۆڤه‌یه، که ئه‌م گۆڕانه سه‌رده‌مییه‌ی خستۆته‌ سه‌ر ڕه‌وتی خۆی، که‌ له‌ ڕاستییدا بۆ یه‌که‌مجار گۆڕان له‌ بری ڕیفۆرم، له‌ زاری کوردستانپۆسته‌وه‌ درا به‌ گوێی نه‌وشیرواندا، ئێمه‌ پێمان وایه‌ ڕیفۆرم له‌ له‌شێکی ڕزیو و تێکشکاودا ناکرێت، لاشه‌یه‌کی مردووی ڕزیو  زیندووناکرێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ باسمان له‌ گۆڕان کرد، هه‌ر بۆیه‌ لێره‌شه‌وه‌ ده‌ڵیین و بڕواشمان وایه‌، که‌ ده‌شێت بیر له‌ ناو بردنی نه‌وشیروان بکرێته‌وه‌ و نه‌وشیروان مسته‌فا تیرۆر بکرێت، ده‌شێت به ڕشتنی خوێن ڕێگا له نه‌وشیروان مسته‌‌فا بگرن، هه‌تاوه‌کوو دوو چیینی زاڵ له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات بمێننه‌وه، لێ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو چیینه زاڵه توانای کردنیان نه‌بێت زاڵبوونیانه به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه له گۆڕاندا. ئه‌مانه ده‌توانن بینای کۆمپانیای وشه به (تی ئێن تی) بته‌قێننه‌وه، لێ ئه‌م بیری گۆڕانه هه‌رگیزاو هه‌رگیز توانای له‌ناوبردنیان نییه. ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌وه پڕاکتیزه‌ی ده‌کات بریتییه له‌و ڕاستییه‌ی، که‌ مێژوو ده‌بێت له خزمه‌تی ژیاندا بێت نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌م دوو چیینه زاڵه له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه هه‌موو کوردیان کردووه به خزمه‌تکاری مێژووی خۆیان، هه‌موو کوردیان کردووه به خزمه‌تکاری شه‌هیده‌کانیان، له‌کاتێکدا شه‌هیدی ڕاسته‌قینه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ بوون، که هه‌میشه خۆیان به خزمه‌تکاری نیشتیمان زانیوه نه‌ک به‌ خزمه‌تکاری سه‌رۆک و پارته‌کانیان.
پێده‌چێت هه‌ردوو چیینی زاڵ به‌رله‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌وڵی کووشتنی نه‌وشیروان مسته‌فا بده‌ن، یان ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌کرا هه‌وڵی ڕشتنی خوێن و نانه‌وه‌ی شه‌ڕ بده‌ن. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچیی؟ چونکه گۆڕان ده‌بێته هۆی له‌کیسدانی ده‌سته‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مان، نه‌مانی ئه‌مان له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات ده‌بێته هۆی زیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌غداد، تاران، ئه‌نکه‌ره، دیمه‌شق. هه‌ردوو چیینی زاڵ خزمه‌تکاری به‌غداد، تاران، ئه‌نکه‌ره و دیمه‌شقن. به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان له مانه‌وه‌ی ئه‌م دوو چیینه زاڵه‌دایه، هه‌ربۆیه هه‌موویان پێکه‌وه هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی یه‌کتر ده‌ده‌ن، چونکه ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی کۆلۆنییه. ئه‌گه‌ر هه‌ردوو چیینی زاڵیش نه‌یانه‌وێت نه‌وشیروان تیرۆر بکه‌ن، ئه‌وا تاران ده‌یه‌وێت، ئه‌وا ئه‌نکه‌ره، دیمه‌شق و به‌غداد ده‌یانه‌وێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو چیینه زاڵه‌ش نه‌یانه‌وێت شه‌ڕهه‌ڵبگیرسێت ئه‌وا هه‌مانشێوه ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت.
ئێمه چونکه گۆڕانمان ده‌وێت ده‌بێت زۆر ئاشتییانه مامه‌ڵه بکه‌ین، هه‌رچه‌نده‌ ئاشتییش به‌شێکه له شه‌ڕ، لێ ئێمه له‌م هه‌لومه‌رجه چاره‌نووسسازییه‌دا ئه‌گه‌ر نه‌وشیروانیش بکووژن په‌نا نابه‌ینه به‌ر چه‌ک و ڕشتنی خوێن. ئێمه ده‌بینه عیسایه‌ک، که ئاماده‌بین بمرین نه‌ک په‌نا به‌رینه به‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه و ڕشتنی خوێن. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت ئازادیی و دیموکراسیی و خۆشکردنی ژیانی کورده، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه، که جیهان ببینێت، که ئێمه له‌پێناوی چه‌سپاندنی ئازادیی و دیموکراتیدا ئاماده‌ین چیی بکه‌ین و به‌رگه‌ی چییش ده‌گرین، چونکه ژیان له ئازادیی و دیموکراسیی دا ویستمانه. ئێمه ده‌مانه‌وێت پیشانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپای بده‌ین، که ئێمه له ئێوه زۆر دیموکراتیی ترین. ئێمه باوه‌ڕمان وه‌هایه، نه‌وه له قه‌یراندا دروستده‌بێت، ئه‌وه‌شی، که ئه‌م قه‌یرانه‌ی دروستکردووه نه‌وشیروان مسته‌فایه، که‌واته ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بکه‌نه‌وه به کووشتنی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌موو شت کۆتایی دێت، ئه‌وا زۆر له‌وه نائاگاترن، که خه‌ڵکیی درکتان پێده‌کات.
04.05.2009
پۆڵا سەعید
ستافی پێشووی کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)