گفتوگۆ و بێدەنگ كردن - ڕاوچیەك كە نێچیرەكەى بێ بەرهەمە
Wednesday, 23/01/2013, 12:00
یەكێك لە بنەماكانى سیاسەت , دانوستان و گفتوگۆكردنە بۆ گەیشتن بە كێشەیەكى ئامادە , ئەمە بۆ خۆى هەڵگرى چەندین خوێندنەوەیە كە كە دەكرێت بەرهەمى ئەم دانوستانانە لایەنە ناكۆكەكان لە خاڵى داواكارى هەردولا نزیك بكاتەوە كە دەكاتە ئەوەى لەم نێوەندەدا ئەوەى پلە یەكى دەدرێتى قسە كردنە بۆ ئەوەى بتوانرێ باشترین بەرهەممان دەست بكەوێت ئەوەى دەبێتە كۆمیدیا داواكارى لایەنێك بێدەنگكردنى لایەنەكەى تر بێت وەك ئەوە وایە گفتوگۆ لە نێوان كەڕو لاڵەكاندا بكرێت بۆ كێشەى نەتەوەیەك , دەكرێت هەر دوو لایەنى دانوستانكار داواكاریەكانیان بخەنە سەر مێزى گفتوگۆ و لە چەند خاڵیكدا هەردو لا بگەنە ئەنجام , بەڵام كۆمیدیاكە لێرەدایە كە ئێستە لەبەردەم ئەگەرى چوار هەڵبژاردنداین و لایەنى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە دانوستان و گفتوگۆدان لایەنى دەسەڵات یەكێك لە مەرجەكانى بێدەنگ كردنى ئۆپۆزسیۆن بێت كە دەكاتە ئەوەى تایبەتمەندیەكان لە ئۆپۆزسیۆن بسێنیتەوە و زمانى ببڕێت و ئۆپۆزسیۆنێكى بێ دەنگ دروست بكات بەو واتایەى گفتوگۆ لەم هەرێمەى ئێمەدا بۆ گفتوگۆ نیە بەڵكو بۆ بێدەنگكردنى گفتوگۆیە , بە دیوێكى تردا لێسەندنەوەى مهامى ئۆپۆزسیۆن بونە ئەمە لە كاتێدایە كارى سەرەكى ئۆپۆزسیۆن لە پەناى دەزگاكانى ترى چاودێریدا چاودێرێكى ئەكتیڤ و فشارێكى قورس بێت تا سەرانى ناو دەسەڵات ناتەندروستانە كار نەكەن بە پێچەوانەوە ئۆپۆزسیۆن پێویستیەكى دەسەڵاتە بۆ بە دامەزراوى كردنى سەرجەم كایەكان لەسەر ئاستى گشتى و دەرخستنى كەم و كوڕیەكانە كە دەبێتە ئەو تەواو كاریەى كە دەسەڵاتیكى تەندروست بەرهەم بهێنێ , بەڵام لەم خولەى دانوستاندا دوبارەكردنەوەى هەمان ئەو هەڵانەن كە پێشتر لەسەر ئاستى گفتوگۆ كراون بە داواكاریەكاندا دەردەكەوێت ئەوەى پێى دەوترێ هونەرى گفتوگۆ بونى نیە ئەوەش كە هەیە بێدەنگ كردنە لەسەر هەمان كەلتورى خێڵ كە دەكرێت بەراورد بكرێت لە نێوان داواكارى دەسەڵات و ئۆ پۆزسیۆندا :
1- دەسەڵات : دوو خاڵ لە داواكاریەكانیان :
*- بەشدارى كردنى حكومەتى بنكە فراوان : كەدەكرێت ئەم پرسیارە لە خۆمان بكەین ئەگەر ئۆپۆزسیۆن بەشدارى حكومەت بكات ئیتر گرنگى ئۆپۆزسیۆن چى دەبێت ..؟ كە ئەم داواكاریە هەڵگرى ئەو مانایەیە كە حیزبەكانى دەسەڵات هەرگیز ناتوانن ببنە ئۆپۆزسیۆن و هەرگیزیش ڕێگە نادەن ئۆپۆزسیۆن دەسەڵات بگرێتە دەست ئەگەر زۆرینەى دەنگیش بن لە هەڵبژاردنەكاندا واتە ئەوەى پێ ى دەوترێت دەستاو دەست كردنى ئاشتیانەى دەسەڵات لە ڕێگەى سندوقەكانى هەڵبژاردنەوە سفر بكرێتەوە و كار بۆ كوشتن و لە ناو بردنى ئۆپۆزسیۆن بكرێت .
*- بێدەنگ كردنى ئۆپۆزسیۆن : ئەمە بۆ خۆى لێسەندنەوەى زمان و تەواوى كارى سەرەكى ئۆپۆزسیۆن بونە لە كاتێكدا ئەوە دەزانین تاكە هۆیەك بۆ بونى ئۆپۆزسیۆن ڕاگەیاندن و كەمپینكردنە كە ئەمانە نەمان ئەو كات ئۆپۆزسیۆن دەچێتە قۆناغى بە كارتۆنى بونەوە وەك ئەوەى كە لەسەردەمى بەعسدا هەبوو بە واتایەكى تر پرۆسەى گفتوگۆكان بۆ دوبارەكردنەوەى كلتورى بەعسزیمە نەك كاراكردنى ئۆپۆزسیۆن .
ئەو راستیە دەزانین ئەمڕۆ لەم هەرێمەدا زۆربەى جومگە سەرەكیەكانى دەسەڵات بە دەست پارتیەوەیە و یەكێتى بە تەواوى خەریكە دەبێتە پاشكۆیەكى بێدەنگى كارتۆنى پارتى و پارتیش دەیەوێت مەرجەكانى خۆى لە ڕێگەى یەكێتیەوە بچەسپێنێت ئەویش دەستورە كە دەیەوێت دەستور بخرێتە ڕاپرسیەوە تا ئەوەى پێ ى دەوترێت سستمى سەرۆكایەتى ببێتە دەستور و نمونەیەك لە وڵاتانى كەنداو و میسرمان بداتێ وە پارتى بەردەوام جەخت لەسەر بە دوبەى بون دەكاتەوە ئەمەش ئەو ئاماژانە بون كە ئەمڕۆ لەسەر مێزى گفتو گۆ ئەو یارەیەى بۆ دەكرێت ئیتر ڕازى بون لە وادەى هەڵبژاردنەكان و هەرسَى هەڵبژاردنەكەى تر واتا(پارێزگاكان , پەرلەمان , سەرۆكایەتى) لەبەر خاترى ئەوەیە لەگەڵیدا هەڵبژاردنى چوارەم كە ڕاپرسیە لەسەر دەستور بكرێت خۆ ئەگەر ئەم خاڵى چوارەمە نەبێت ئەوا هیچ یەكێك لەم هەڵبژاردنانە ناكرێت هەموو خاڵەكانى دەسەڵات كە لەم گفتوگۆیانەدا هەیە جگە لە یاریەكى گاڵتەجاڕى و كۆمیدى هیچى تر نیە .
2- داواكارى ئۆپۆزسیۆن : ئەوەى ئەمڕۆ داواكارى ئۆپۆزسیۆنە لەسەرمێزى گفتوگۆ و دانوستان گۆڕینى سستمى سەرۆكایەتیە بۆ پەرلەمانى كە داواكارى سەرەكیە كە دەكاتە ئەوەى سستمى پەرلەمانى باشترین سستمە كە بەشدارى هەمومان بچێتە ناو پەرلەمان لەوێوە بڕیار لە چارەنوسى هەرێمێك بدرێت .
ئەو خەونەى كە ئێستا ئۆپۆزسیۆن هەیەتى لە هاتنى نێچیرەڤان بارزانى و بەرهەم ساڵح دەكاتە ئەوەى وێناى بكەین بەو ڕواچییەى كە نێچیرێكى بێ بەرهەمى دەست دەكەوێت و لەبرى ئەوەى ڕاوچى نێچیر ڕاو بكات نێچیر ڕاوچى ڕاو دەكات ..ئەوەى دەمێنێتەوە هیواى گەورە ى هاوڵاتیە بزوتنەوەى گۆڕانە كە ڕازى نەبێت بەم خاڵانە ئەو كات دەكاتە ئەوەى بڵێین دانوستانەكان نێچیرەكانیان بێ بەرهەم بوو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست