دەربەندیخان: ئەندامێكى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەسەر لیستى پارتى خەریكى تەجاوز كردنە
Sunday, 11/11/2012, 12:00
لەدواى چەندین جار ئاگادار كردن و رۆخاندنى خانوویەك لە كانیساردى شارى دەربەندیخان دووبارە خانووەكەى دروست كردەوە بەبێ ئەوەى رێز لە یاسا و رێساكانى حكومەتى هەرێم بگرێت, ئەندامێكى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەسەر لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان بەناوى (محمد حسن محمود زۆراب) ناسراو بە (محمد گوڵانى) لەكانى سارد كە ئێستا گەڕەكێكە لەسەر شارى دەربەندیخان نوبراو چەندین جارە خانوویەكى تەجاوز دروست دەكات رێز لە حكومەت و یاسا ناگرێت لەكاتێكدا ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگایە كە دەبێت نوێنەرایەتى خەڵك بكات و خەم خۆرى خەڵكى بێت بەدواى كێشەكانیان برۆات بەڵام بەپێچەوانەى هەموو یاساكان خۆى خەریكى داگیركردنى زەویە تەجاوز بەسەر موڵكى حكومەت دەكات خانوو دروست دەكات زۆرجاریش خۆى بەپاڵەوان دەزانێت كە حساب بۆ هیچ كەسێك لەناوچەكە ناكات بەتایبەتى ئەو كاتانەى رێگاى تونیل داخران هیچ كسێك بەو رێگایەدا نەدەرۆیشت كەچى نوبراو بەبەرچاوى خەڵكەوە دەهات و دەچوو, ئێستا بۆ جارێكى تر دووبارە خانووەكەى دروست دەكاتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست