لێژنەى خانەنشین و ناعەدالەتى لەبەرامبەركادیرەكان
Wednesday, 08/02/2012, 12:00
لێژنەى خانەنشینى یەكێتى گەورەترین ناعەدالەتى لە بەرامبەر كادیرانى ڕاستەقینە كردووە، لێژنەى ناوبراو لە سەر ئەساسى تەكەتتولات كارى كردووە خەبات و ماندوبوون نەبۆتە پێوەر و حسابى بۆ نەكراوە بە پێى میزاجى كەسێتى كادیر پلەى بۆ دانراوە لەم لێژنەیە تەكەتتولات دەورى سەرەكى بینیوە، ئەوەى بەدڵى تەكەتتول نەبوبێت هەرچەندە موستەحەقیش بووبێت ملیان شكاندووە و بەپلەیەكى زۆرنزم بۆى كراوە، بەڵام ئەوانەى پیاوى تەكەتتول بوونە هەرچەندە ناموستەحەقیش بووبن، بەڵام بەپلەى زۆربەرزبۆیان كراوە، بۆنمونە لەناو مەڵبەندەكەى ئێمە مەڵبەندى هەولێر(كەریم عەوێنە) بە رووتبەى (لیوا)بۆى كراوە، ڕاستەناو براو چەند ساڵێك پێشمەرگە بووە، بەڵام كاتی خۆى لەگەڵ ئێمەدا بوو لە قندیل خۆى تەسلیم بە ڕژێم كردەوە و سەرى چەندین كەسى لە قوڕنا و لە (ئیستخباراتى سەربازى) فرقەى (42) كۆمەڵێك زانیارى دا، هەروەها لە دائیرەى ئەمنى هەولێریش بەهەمان شێوە زانیارى ڕاست و درووستى دا، ئەم كاتەى كە باسى تەسلیم بوونەوەى كرد ئێمە زۆر محاوەلەمان لەگەڵى كرد، كە خۆى تەسلیم بە ڕژێم نەكاتەوە، بەڵام بێسود بوو، دوایى پێمان گوت ئەگەرخۆشت تەسلیم دەكەیتەوە زانیاریەكى وا بە ڕژێم مەدە كە سودى لێوەربگرێ، بەڵام بە پێچەوانەوە زانیارى زۆرگەورەى بە دوژمن دابوو.
لەڕۆژى 31ى ئابى ساڵى 1996 لە ماڵى(نامیق سوارەى براى خدرسوارە) بوو بۆ ماوەیەكى زۆر كرا بە خزمەتكار، ئەو كاتیش دەورى زۆرخەراپى هەبوو، كۆمەڵێك زانیارى بە دەزگاى پاراستن دا لە ڕێگاى ماڵى نامیق سوارەى خزمى . ناوبراو ئێستا لە مەڵبەندى هەولێر پلەى جێگرمەڵبەندە. لە لێژنە ناوبراو بەم شێوازە كاركراوە بۆیە تاكو ئێستاش پسولەى(ئیعتراز) دابەش نەكراوە، ئەمەش بۆئەوەیە، كە تاكو وەرگرتنى موچەكەس ڕووتبە وموچەكەى نەزانێت، بەڵام دەنگۆى ناعەدالەتى بڵاوبۆتەوە لە ناو كادیران ئەمەش بە تەئكید كاردانەوەیەكى زۆرخراپى دەبێت بۆ یەكێتى بەتایبەت لە هەڵبژاردنەكانى داهاتودا.
كۆنە پێشمەرگەیەك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست