تەنز: مەتەڵی شەشەم
Saturday, 17/01/2015, 12:00
2320 بینراوە
خوێنەرانی بەڕێز وا بۆ جارێکی تر پێویستمان بە یارمەتی ئێوە هەیە بۆ هەڵهێنانی مەتەڵی ئەم جارە ،کە ڕەنگە لەوانی تر نەختێ گرانتر و قورستر بێ. هەروەك جارانی پێشوو و لەمەتەڵەکانی ڕابردوودا،خەڵاتمان بۆ داناوون و هیوادارین وەك جاران لەهەوڵدا بن و بەشکم ئەوەی تا ئێستا بەخت یاری نەبوە،ئەم جارە بەخت یاوەری بێ و بەدەستی بەتاڵ نەگەڕێتەوە . لێتان ناشارمەوە،مەتەڵی ئەم جارە خۆ هیلاك کردنی ئەوێ و ئەبێ هەندێ زانیاری وا پێشوەختە بخەینە بەردەستان تا بتوانن لێی شارەزابن و لەخۆتانەوە هەلەق مەلەقی بۆ نەکەن. دەنا خەڵات وەرگرتن هەروا هەوانتە نیە و پێوستی بە شەونوخۆنی خۆی هەیە.
بەرێزان، مەتەڵی ئەم جارە باس لە کابرایەك ئەکا کە ئێستا لەبەر نەخۆشی تەنها وەك تەماشاکەرێك وایە و هیچ رۆڵی نەماوە لەدونیای سیاسەت. ئەم کەسایەتیە تەنها وەك پەیکەرێك وایە لەسەر کورسیەك دایان ناوەو هەر ڕۆژەی کەسێك سەردانی ئەکا و چێرۆك و سەرگوزەشتەی ڕابردووی خۆیانی لەگەڵدا باس ئەکەن و هەندێ جار ئەشیخەنە پێکەنین. جا ئەم کەسە گەر بزانن کێیە ئەوا بەدڵنیاییەوە لە سێبەری خەڵاتەکە نزیك بوونەتەوەو هەر ئەوە ماوە بیبەنەوە. فەرموون لەگەڵ چەند سووکە زانیارییەك:
ئەم کەسە بۆ ئێران هێڵی سوورە
بۆ برا شیعەکان حوسەینیەی زۆرە
بۆ سوننەکانیش کەناڵی فەیحا بێ سانسۆرە
بۆ سلێمانیش خۆپیشاندن و مووچە ڕێگەیان دوورە
جاران قەلخۆر و ئێستا سوپ و شۆربا خۆرە
بۆ مەسعود لەکاتی هەڵبژاردن زۆر جەسوورە
بۆ مەلا مستەفاش پەشیمان و مەغدوورە
لەکۆیەوە بۆ قەڵاچوالان بێ مرورە
شەست و شەشیان بۆی بوە شۆڕشگێڕە
هاوسەرەکەشی بۆکەس ناکا سەلکە توورە
کوڕەکشی قەبات و بێ مەجبورە
ئەوی تریشی سەربازی شاژنی پیرە
خۆ نەیدایە کچێ ببێ بە بەیت و بالوورە
خاوەنی بیرۆکەی خانوە قووڕە
کەچی پارەو سامان لایان وەك تڕە
هەڵەبجە و ئەنفال و شکستی زۆرە
کەچی هێشتا میرو سەرۆك و سکرتێرە
هیوادارین بەم چەند زانیاریە کورتە توانیبێتمان زەینتان ڕوون کەین و خەڵاتە بۆتان بێ. خەڵاتەکەش بریتیە لەوەرگرتنی پارچە زەویەکی ڕوکن لەوانەی دار بە هەریەك لە ڕەهەندیەکان و خاوەنی سایتی شاری ئێستا و هاوڵاتی جاران.