کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


باری ته‌مه‌نی یه‌کێتی‌ له‌ پیریدا سوکتر ده‌بێت به‌ڵام هه‌ڵگرتنی ڕۆژ به‌ ڕۆژ دژوار تر ده‌بێت !

Wednesday, 11/02/2009, 12:00

1668 بینراوە


ڕون و ئاشکرایه‌ به‌ربه‌سته‌کانی گه‌شه‌کردن له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێشوه‌چوونی ، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، تاوانه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی سکرتێری گشتی چونکه‌
له‌ مێژساڵه‌ زمانی تێگه‌یشتن بڕاوه‌و گوێ گرتنیش له‌ ئاست ده‌نگه‌ ڕاستیه‌کاندا که‌ڕه‌ !
ده‌توانم بڵێم هه‌نگاونانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی ،له‌مه‌ر به‌ڕێوه‌ بردنی شێوه‌ی سه‌رکردایه‌تی زۆر له‌ مێژه‌ به‌ڕێوه‌ بردنێکی ئیفڕاتی تاک ڕه‌ویه‌.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ تاک ڕه‌ویه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ، ئه‌وڕۆ جێگای ڕه‌خنه‌یه‌ و قابیلی قبول نییه‌ ،له‌لایه‌ن چه‌ندین سه‌رکرده‌ و کادر و پێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن خه‌بات و جه‌ماوه‌ره‌ دڵسۆزه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی ،
بۆیه‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بێ بیرکردنه‌وه‌ هه‌ستا ، به‌داڕشتنی نه‌خشه‌ و پیلانی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو دڵسۆزێکی خاوه‌ن خه‌بات و شۆڕشگێڕی به‌ ئه‌زموون ،
هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا تۆی دووبه‌ره‌کی و کوتله‌بازی و ناکۆکی و گه‌نده‌ڵی سه‌ری هه‌ڵدا ، له‌ناو ڕێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا .
هه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ش ڕێ خۆش که‌ر بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، ده‌سه‌ڵاتی تاک ڕه‌وی و سه‌روه‌ت و سامانی یه‌کێتی قۆرخ بکات !
ده‌توانم بڵێم قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵاتی تاک ڕه‌وی و سه‌روه‌ت و سامان، وای له‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی کرد ،
که‌ به‌ته‌وژمێکی بێ به‌زه‌ییانه‌ و قوربانیه‌کی یه‌کجار زۆر تێپه‌ڕێت و خه‌ڵکه‌ تێکۆشه‌ر و کۆڵنه‌ده‌ره‌که‌ش تا ئێستاش باجه‌که‌ی بدات!
گوایه‌ خه‌بات و شۆڕشی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ڕزگاری و هێنانه‌ دی مافی ڕه‌وای گه‌لی کورده‌ و خوێنی شه‌هیدان و سۆسیال دیموکراته‌ ،که‌چی سه‌رکردایه‌تی هه‌ر زوو به‌زوو ده‌ستی هه‌ڵگرت له‌ هه‌موو چه‌شنه‌ پرنسیپێکی ئه‌خلاقی و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوه‌ خۆی یه‌کێتی و ڕێبازی سۆسیال دیموکرات !
له‌ چاو تروکانێکدا خوێنی شه‌هیدانیان فڕکرد و لاڕێ بوونیان گرته‌به‌ر و ، دیموکراسیه‌کی به‌رته‌سک و ناته‌واو و کۆنه‌په‌رستانه‌یان به‌ خۆوه‌ گرت ، دژی هه‌موو ڕه‌خنه‌ و بیر و بۆچونێکی ئازاد و چاکسازی و پاکسازی وه‌ستان !
ئێستا ڕوون و ئاشکرایه‌ ، له‌ ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی ، ده‌سته‌یه‌کی سه‌رمایه‌دار و سیسته‌می فیوداڵی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و پێگه‌یی و له‌ هه‌مان کاتدا گروپێکی سه‌رمایه‌داری گه‌نده‌ڵی بازرگان دروست بووه‌ .
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی ، به‌و ئاکامه‌ گه‌یشتوه‌
که‌ بیری سۆسیال دیموکرات ، ته‌نیا له‌ ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتووی وه‌ک میلله‌تی کورد ، ده‌توانێت پێ بگات و خۆی بچه‌سپێنێت !
ئه‌وڕۆ یه‌کێتی نیشتمانی ، سۆسیال دیموکراتی ، کردوه‌ به‌ کراسێکی سه‌وز تا به‌ژن و باڵای گه‌نده‌ڵی پێداپۆشێت
ده‌توانم بڵێم ،یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، ته‌نیا له‌ ڕووی گه‌نده‌ڵی و کوتله‌بازیه‌وه‌ هه‌نگاوی ناوه‌ به‌ره‌و پێش ئه‌م به‌ره‌و پێشچوونه‌ش له‌سایه‌ی سیاسه‌تی تاک ڕه‌وی سکرتێری گشتی هاته‌ کایه‌وه‌ ، بۆیه‌ بێ دو دڵی
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ،ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌ بردنی پۆسته‌که‌ی خۆی ، دایه‌ ده‌ست گروپێکی توێژ په‌رست و کوتله‌باز و بێ توانا ، به‌ڵام چاک بزانن هه‌موو کاتێ ئه‌و گروپه‌ کوتله‌بازه‌، بڕوایه‌کی کوێر و کوێرانه‌یان به‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی یه‌کێتی هه‌بوه‌ و ده‌ش بێت ! هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ کوتله‌بازه‌ ، عاشق و خوازیاری کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامان و ئاره‌زووی ڕابواردن و فره‌ ژنی و کۆشک و ته‌لار بن !
له‌ ئاکامدا هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ش بووه‌ هۆی بێ هێزی و پیری و لاوازبوونی ،یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، ده‌توانم بڵێم پاوه‌نکردنی هێز و ده‌سه‌ڵات بووه‌ هۆی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی تۆتالیتاریزم و دروست بوونی چینێکی بۆڕۆکراسی و بازرگانی نوێ له‌ ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا !
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ، زۆر به‌ڵێنیان دا به‌ خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌یان ،که‌چی تائێستاش هه‌ر قسه‌ی زل و وشه‌ی بریقه‌دار بووه‌ ،هیچیان نه‌چۆته‌ قاڵبی جێ به‌جێوه‌ ، چونکه‌ هه‌موو سیاسه‌ت و به‌ڵێنه‌کانیان ،چه‌وت و دوور بوون له‌ ڕاستیدا !
ئه‌وڕۆ لای هه‌موو کادر و پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین و چینه‌ ڕۆشنبیره‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ،ئاشکرایه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ باری ته‌ندروستی مامه‌ به‌ره‌و خراپی ده‌روات و وادیاره‌ ته‌مه‌نی مامه‌ش له‌ پیریدا سوکتر ده‌بێت،
به‌لام ڕۆژ به‌ ڕۆژیش هه‌ڵگرتنی ئه‌و باره‌ قورسه ، له‌سه‌ر هه‌ر قاچه‌کانی و کاما‌ی گۆچانه‌که‌ی دژوارتر ده‌بێت!!!
ئوسترالیا -سدنی

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)