کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌ نه‌مانی خۆیان و ئیسلامی سیاسیی کۆتایی دێت!

Monday, 03/08/2009, 12:00


باستر وایه‌ بڵێین که‌ : ته‌زویر کردنی ده‌نگه‌کان پاشقولێکی تری ئه‌مریکابو بۆ له‌ ناوبردنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ئیسلامی سیاسی له‌ ناوچه‌که‌ !

که‌س ناتوانێت نکۆڵی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ پڕ له‌ ساخته‌و پڕ له‌ ویستی چه‌ند به‌ره‌یه‌کی زلهێز بکات ، که‌ خودی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ کۆمیسیۆنی باڵاو سه‌رجه‌م قه‌واره‌ سیاسیه‌کان و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان و لیسته‌کان پێی ئاشنان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ جێ ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی پشتی ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ جگه‌ له‌ لیستی گۆڕان و خودی جه‌نابی کاک نه‌وشێروان سه‌رۆکی به‌ره‌ی ئه‌مڕۆی گۆڕان و ئۆپۆزیسۆن که‌سیتر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ پێ ی ئاشنا نیه‌ !
ته‌واوی دنیا ، وه‌ به‌ تایبه‌ت خودی ئه‌مریکا زۆر باش له‌ ته‌واوی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسۆن له‌ به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ ئاگادارن ، که‌واته‌ خودی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی و ئه‌م به‌ره‌یه‌ بۆ ئه‌مریکا بارمته‌یه‌کی خۆشه‌ویسته‌ ، وه‌ هه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه‌ بو که‌ زۆر به‌ ئاسانی و له‌ ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند مانگێکدا (پارتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان) ی له‌ کۆڵ خۆیان و ئه‌مریکاش کرده‌وه‌ و تێک و پێک شکاند ، که‌واته‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا بۆ ئه‌مریکا موی لوته‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی دیموکراته‌ ئه‌سڵیه‌که‌ و ئیسلامی سیاسیه‌ ، که‌ ئیتر له‌ ئێستا به‌دواوه‌ بۆ ئاینده‌ی ئامریکا له‌ ناوچه‌که‌ جێ ی مه‌ترسین و له‌گه‌ڵ هاوکێشه‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌مریکادا نایه‌نه‌وه‌ ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی تاکو ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌ش گوانه‌ بو که‌ ئه‌مریکا به‌ ئاره‌زوی خۆی ئه‌یدۆشی ، به‌ڵام له‌ ئێستا به‌دواوه‌ هاوکێشه‌کان شتێکی ترن چونکه‌ نه‌فرات و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵک و ئه‌گه‌ری ئیسلامی سیاسی وه‌ک ده‌نگێک له‌ناو خه‌ڵک مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئامریکاو هاوکێشه‌که‌ گۆڕاوه‌ ،

هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و ته‌زویرکردنی ده‌نگه‌کان بۆ خۆیان و لیسته‌که‌یان که‌ هه‌مومان بینیمان و حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ ته‌نیا به‌ دۆڕان و نه‌مانی خۆیان کۆتایی دێت ، چونکه‌ کاردانه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌ کراوی لێکه‌وته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش توند و تۆڵ بونی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن و یه‌کگرتنیان و نزیکبونه‌وه‌یان له‌ ده‌وری یه‌کتری ، که‌ به‌ کۆی سه‌رجه‌م کورسیه‌کانی خۆیان له‌ ناو په‌ڕله‌ماندا هیچ جۆره‌ ده‌سه‌ڵات و زه‌مینه‌یه‌ک بۆ مه‌سعود بارزانی ناهێڵێته‌وه‌ وه‌ک کۆنه‌ په‌ڕله‌مانه‌که‌ی داده‌ی کراس زه‌ردی خاڵه‌ شیهاب ، که‌واته‌ هه‌ڵبژێردراوی دوباره‌ی ته‌نها پارته‌که‌یه‌تی نه‌ک هه‌رێم و په‌ڕله‌مان ، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان له‌ کوردستاندا بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ به‌ره‌ و مه‌رگ ئه‌بات !
ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ده‌نگی خه‌ڵکه‌ له‌ناو ئه‌و به‌ره‌ ئۆپۆزیسۆنه‌دا که‌ ئه‌ویش ئیسلامی سیاسی تێیدا نه‌فه‌سی هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌م نه‌فه‌سه‌ ناتوانێت له‌ به‌رامبه‌ر هاوکاره‌ ڕادیکاڵه‌ ناسیۆنالیست و عه‌له‌مانیه‌کانیدا خۆی بگرێت و به‌ پێ ی کات و هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ره‌ و کاڵبونه‌وه‌ و نه‌مان ئه‌چێت ، واته‌ تاکو ئه‌و واده‌ ته‌وقیت کراوه‌ ئه‌و نه‌فه‌سه‌ به‌ خۆیان و ده‌نگ و کورسیاکانیانه‌وه‌ به‌ جۆرێ له‌ جۆره‌کان بۆ ئێستای ئامریکا و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسۆن نه‌ک هه‌ر باشه‌ به‌ڵکو زه‌رورییه‌ !
وه‌ من دڵنیام که‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی ڕاسته‌وینه‌ و خواستی خه‌ڵک و لاوان به‌ڕێز(میراوده‌لی) ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی بگرتایه‌ته‌ ده‌ست ، هاوکات ئه‌بو له‌گه‌ڵ هه‌مان هاوکێشه‌که‌ی ئه‌مریکا به‌ڵام به‌ جۆرێکی تر ، چونکه‌ ئه‌مریکا باشتر و ئاسانتر ئه‌توانێت ڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ و ئیسلامی سیاسی ببێته‌وه‌ و زه‌مینه‌ی مه‌رگیان بۆ خۆش بکات !

که‌واته‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ عێراق و کوردستاندا سه‌رۆکه‌ جگه‌ له‌ ئه‌مریکا که‌سیتر نیه‌ که‌ ئه‌میش وه‌ک سه‌رۆکێکی داسه‌پاو ته‌نها به‌ پێ ی پلان و هاوکێشه‌کانی خۆی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسۆن له‌ناو یه‌کدا ڕێکتر ئه‌خات و زۆر به‌ جدی و به‌ حه‌ماسه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌ ئافه‌رین ئه‌کرێت ، که‌ ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌که‌ی لاوازبون و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ ئه‌بێت له‌ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا ، وه‌ هاوکات دوا به‌ دوای ئه‌وانیش کاڵبونه‌وه‌ و توانه‌وه‌ی نه‌فه‌سی ئیسلامی سیاسیه‌ له‌ ناو به‌ره‌ی ڕادیکاڵی ناسیۆنالیست و عه‌لمانی ئۆپۆزیسۆن و خه‌ڵکدا !

 شاسوار که‌مال
تێل ئه‌ڤیڤ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە