گرێبه‌ستێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ به‌هه‌ده‌ردانی بودجه و دزینه
Tuesday, 21/08/2012, 12:00
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و به‌رپرسه ته‌ندروستییه‌کان زۆر جار کێشه‌ی ته‌ندروستیی و که‌مته‌رخه‌میی له بواری خزمه‌تگوزاره‌یه‌کانم هه‌روه‌ها تێکچوونی ته‌ندرووستی هاوڵاتیان و به‌رزی رێژه‌ی نه‌خۆشیی و مردن له‌گه‌ل هۆکاره‌کانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌بوونی پاره و ته‌رخاننه‌کردنی بودجه‌ی پێویست بۆی، ئه‌وان ده‌ڵێن بودجه‌که كەم، ئه‌مه له‌کاتێکدا هه‌موو ده‌زانین، ئه‌م بیانووه ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کاریی و تێکه‌ڵکردنێتی به خواستی خه‌ڵکی، دیاره هه‌موو که‌س لەگەڵ ئەوەدان بودجەى وەزارەتە خزمه‌تگوزارییه‌کان پێویسته زیارت بكریت لە پیناو پیشكەش كردنى خزمەتى زیاتر، ئینجا با لێره‌وه بزانین بەشێك لەو بودجە كەمەى، كە ئه‌م وه‌زاره‌ته وه‌ریده‌گرێت بۆچى خەرج دەكرێت، که ئەمەش مشتێكە لە خەروارى خراپ بەكارهێنانى بودجەى تەندروستى:
هه‌ڵبه‌ته ئەم نووسینە تایبەتە بە ئه‌نجامدانی كۆنتراكتى نێوان تەندروستى سلێمانى و كولیژى ئەهلى كامبیریج، که بە مەبەستى فێركردنى زمانى ئینگلیزیى، 20 فەرمانبەرى بایلۆجى بەبڕى (11.800) یانزە هەزار و هەشت سەد دۆلار بۆ ماوەى 120رۆژ، واته لە هەفتەیەكدا پێنج رۆژ، سه‌رف ده‌کرێت، هه‌ر رۆژه‌ی دوو سه‌عات، كە پێدەچیت ئەم كۆنتراكەتە یەكەم هەنگاوى جیدى وەزیرى تەندروستى بووبێت، نەك هەر بۆ گۆڕینى سیستەمى تەندروستى بەڵكو پێدەچێت كاریگەرى بەرچاوى هەبێت لە بە ئەلكترونى كردنى سیستەمى تەندروستى!.
سەرەتا هیندە ئەڵێم كۆنتراكت كردنى حكومەت واته گرێبه‌ست لەگەڵ كەرتى تایبەت دەبێت زۆر بە ووردییەوە بكرێت، دەنا لە پیناوى بەدەست هێنانى بەرژەوەندییەكانى، كەرتى تایبەتى حكومەت دەكاتە نێچیرى خۆى، خۆ ئەگەر كونتراكت كردن بەمجۆرەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌و شێوه گاڵته‌جارییه هه‌بێت، كە لە به‌شی تەندروستىیدا دەكرێت، ئەوا میوە و سەوزە فروشەكەى گەرەكى خۆمان رۆژانە كۆنتراكى سەركەوتووتر له ته‌ندروستیی ده‌توانێت ئەنجام بدات، به‌بێ ئەوەى كەم و كورى هەبێت، چونکه سەرلەبەرى كونتراكەتەكە لاواز و بى ئامانجە، تەنها بە هەدەردان و سەرفكردنى پارەیە و كونتراكەتە تەنها گەیاندنى سودى مادییە بەو كۆلێژە ئەهلیە که و بازاڕێكە بۆ ساغكردنەوەی کتێب و فه‌رهه‌نگی ئینگلیزیی و کۆمه‌ڵێک کتێبی تایبه‌ت به بواری ته‌ندروستیی بێکه‌ڵک که له پراکتیکدا که‌س که‌ڵکی لێوه‌رناگرێت، ئەگینا:
ئامانج ده‌بێت چى بێت لە فیركردنى زمانى ئینگلیزى بۆ 20 فەرمانبەرى بایلوجى؟!
بۆچى لە بنەمادا زمانى ئینگلیزى؟
بۆچى تەنها بایلوجییەكان؟ بۆچى خولى فیركردن لە بوارى تەندروستى، یان له بوارى پشكنینى تاقیگەیى، كە پەیوەندى بە بەكارى بایلوجییەكانەوە نەبووه؟
ئایا ئەو زانستە چییە كە 20 بایلوجى فێرى دەبن؟
گریمان ئەو زمانە ئینگلیزییەى ئەمان فیرى دەبن كاریگەرى لەسەر گۆرینى سیستەمى تەندروستى دەبێت؟
ئایا تەنها لەتەندروستى 20 كارمەندى بایلۆجى هەیە؟
ئایا ئەو 20 كارمەندە بەو زانسته‌ی فێرى بوون بەشى هەموو تەندروستى ده‌کات؟!
ئەم 20 كارمەندە لەسەرچ بنەمایەك دیارى ئەكرێن و هەڵدەبژیرین لەنیوان سەرجەم بایلوجیەكاندا؟
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک پرسیاریی گرنگی تریش، که خۆیان ده‌که‌ن به ناو ئه‌م شێوازی واژووکردنی ئه‌م کۆنتراکته‌دا، که به بیستنی تێده‌گه‌ین هه‌موو ئه‌وانه‌ی واژوویان له‌سه‌ر کردووه، یان ئاگادارن، هه‌موو فێڵباز و دز و ناپاکن له سه‌ر حسابی ته‌ندروستی هاوڵاتیانی کوردستان، به‌م شیوه‌یه پاره‌یه‌کی مفتده‌دزن و ده‌خۆن، که‌سیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکات، وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رده‌چن، چەندەها پرسیارى تر تۆى خوینەر لە خۆتى بكە، كە تەنها وەڵام لاى وەزیرى تەندروستییە، وه‌زیریش به‌شێکه له‌و تاوانه، ئینجا با سەرنجتان بۆ خاڵە لاوازەكانى ئەم كونتراكەتە رابكێشم:
بەپی ئەم كونتراكەتە تەندروستى التزامى هەیە بە رازىكردنى بایلوجیەكان تا رازى بن بەمەرجەكانى كولێژەكە بەشدارى ئەم خولە بكەن، واتە تەندروستى تەنها بۆ ئەوەى كارى كونتراكەتە گەندەڵەكەى سەربگرێت دەورى فێركردنى الزامى بەزۆر دەبینت!
هەندیك لەوانەى بەشدارن لە خولەكەدا کردووه، سەربەدەزگاى تەندروستى پیشمەرگەن، كە هەموو شتێكی لەگەڵ تەندروستىیدا جیاوازە، خاڵی هاوبه‌ش که له نێواندا هه‌بێت، تەنها دكتور رێكەوته، چونکه د. رێکه‌وت جاران بەحكومى ئەوەى هەر دوولاى ئەبرد بەڕێوە، بۆیه له‌م کۆنتراکه‌دا هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی تێکه‌ڵ کردووه.
دیارى نەكردنى كاتى خولەكە!
ئایا بایلوجیەكان لەكاتى دوامى فەرمیدا دەست لەكار هەڵ دەگرن و دەچن بۆ فیربوونى زمانى ئینگلیزى؟
یەكێك لە خاڵە سەیر و سەمەرانه ئه‌وه‌یه، كە بەهۆى ئەم كۆنتراكتەوە وەكو پیش‌تر ئاماژەم پێیدا تەندروستى بۆتە بازاڕێك بۆ ساغ كردنەوەى كتێب و قاموسەكانى ئەم كۆلێژە ئەوەتا لەیەكیك لە خاڵەكاندا باس لە فروشتنى قاموس كراوە بە قوتابیانى خولەكە بەبرى 50 دۆلار بۆ كتێبێك، كە دەبێت قوتابى بیكڕێت بۆیە بەدڵنیاییەوە بۆ ساغ كردنەوەى كتیبەكان ماموستایانى خولەكە داواى قاموس لە قوتابیان دەكەن، كە ئەگەر سەرجەمیان تەنها قاموسه‌که بكڕن ئه‌وه دەكاتە (500) دۆلار.
ئەم كونتراكەت بى گەرەنتیە ئەوەتا هیچ خاڵێكى تیدا نیە، كە كۆلێژ بەچ شێوه‌یه‌ک وانە ده‌ڵێتەوە، ئەى ئەگەر هاتوو قوتابییەكان سوودمەند نەبوون، ئایا ئەو ڕیكارە یاساییە چییە، كە تەندروستى دەیگرێتە بەر بەرامبەر كۆلیژەكە؟ وەڵام هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک نییه، چونكە كونتراكەتە ئەو لایەنەى فەرامۆشكردووە.
ئەگەر یەكێك لە بایلۆجیەكان لە نیوەى خولەكەدا وازی لە خولەكە هینا، ئایا هەموو پارەكە دەدرێتە كولیژە ئەهلیەكە؟
بۆیە كۆتایی قسەكانم سەجێستێكە بۆ وەزیرى تەندروستى لە روانگەى ئەم كۆنتراكەتەوە لە هاوخەمى بەڕێزتان تیگەیشتین بۆ بەرزركردنەوى رادەى زانست و روشنبیریى، له هاوخه‌میتان تێده‌گه‌ین بۆ ئەوەى كە بایلوجیەكانت جگە لە زمانى دایك چەندین زمانى تر بزانن بۆیه داواكارم كە:
خولێكى فیربوون بو ئەندازیارە نه‌زانه‌کانتان بكەرەوە تا وەكو ناچار نەبێت به‌و شێوه سه‌قه‌ت و نایاساییه كونتراكت لەگەڵ كەرتى تایبەتدا بكەیت، تا چاودیرى و سەرپەرشتى پرۆژەكانت بۆ بكەن هەروەكو چۆن تەنها لە پێناوى ئەوەى ئاگادار بیت، که چۆن پارەى تەندروستى تەخشان و پەخشان بكەیت و كونتراكت لەگەڵ كومپانیایەكدا كردووە، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێرى كارى كومپانیاى سپیكترومت بۆ بكات، كە بەحساب نەخۆشخانەى 200 سەد قەرەویلەییت بو بنیات ده‌نێت!
خولێكى فیربوون بۆ برین پێچەكانت بكەرەوە تا چیدى نەخۆشەكان بە دەرزى نەكوژن، ئێوه‌ش ناچار نه‌بن بیانوو بهینیتەوە بڵێن حساسیەت بووە و دوایش به رێککه‌وتنی عه‌شایریانه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن مردووه‌که‌دا تاوانه‌که لەبەرژەوەندى كارمەندەكەتدا په‌رده‌پۆش بکه‌یت.
خولێكى فێربوون بۆ پارێزه‌ره‌کانت بكەرەوە، چونکه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ئه‌وانه فڕیان به‌سه‌ر هیچه‌وه نییه، سه‌یربکه نمونەى ئه‌و كونتراكته، شه‌رمه‌زارییه و که‌موکوری زۆری تێدایه، هه‌روه‌ها تاچیدى لەبەرچاوى عیماد ئەحمەدى جیگرى ئیستا و كۆنە وەزیرى تەندروستى جارانتدا خەجالەتت نەكەن.
تێبینی: کۆنتراکته‌که لای کوردستانپۆست پارێزراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست