بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


با بە دوای گۆڕاندا نەگەڕێین،بەڵکو بەرگری لە بە لاڕێدا برد نی گۆڕان بکەین!

Saturday, 20/11/2010, 12:00



سەرەتا ئەمەوێت کەمێکیش خۆمان بە تاوانبار بزانم وەک کەسانی نووسەرو ڕەخنەگر ،خوانەخواستە نەک تاوانی گەندەڵی کردن،دزی شەواڵ پیسی،هەڕاجی ئەمنی قەومی،سەوداو بازرگانی بێ سنووروو،دزینی دەنگ و،پشت کردن لە کۆمەڵگەو،دابەشکردنی قازانجی تەندەرین و،گوێنەدان بە چاککردنی ڕێگاو بانەکان کە بەهۆی بەرتەسکی وداڕووخانیانەوە لەساڵێک دا بە قەد ژمارەی ٢٠ ساڵی ووڵاتی سویسرا لە کارە ساتی هاتوچۆدا قوربانی و برینداری لێ دەکەوێتەوە ! زۆر بەزوویی دەکەوینە ڕەخنە گرتن!
ئێستا من دەمەوێت بپرسم لەو بەڕێزانەی کە چەند ڕۆژێکە بە ڕاست و چەپدا کەوتوونەتە خاچ دانی جەستەی بزووتنەوەی گٶڕان بە بێ ئەوەی ئەڵتەرناتیڤێکی وایان پێ بێت کە بتوانێت دەست بەجێ ئازاری دوای لە خاچ دانەکە ئارام بکاتەوە،بزووتنەوەی گۆڕان لە لایەن یەزدانەوە پەیامی بۆ دانەبەزیوە کە بتوانێت نەکەوێتە داوی هەڵخەڵەتان و،خیانەت وبەرنەکەوتنی گەندەڵی وتەکەتوولو گەڕان بە دوای مەقام وگەورەیی وچەندین ئاڵ و گۆڕ کە بە لای ئێمەی پەرۆش بۆ ڕەوشی کوردستان تاوانن وبە خیانەت ئەژماریان دەکەین!
گۆڕانیش زادەی هەناوی کوردستانە و بەشێکی زۆر لە چالاکوانانی هەڵگری بڕوانامەی ڕیزەکانی یەکێتی و پارتی وحیزبەکانی ترن،کێشەکە لێرەدا نی یە کە بزووتنەوەی گۆڕان تاوانبارەو بە بەراورد لە گەل تەمەنیدا دەستی داوەتە کۆمەڵێک دیاردەی خراپ وەک لە نووسین و میدیاکاندا باسی ها تووە کە گٶڕان نەدبوایە دەنگیان بە تاڵەبانی بدایە،یان دەبو هۆڵی پەرلەمانیان چۆڵ کردباو دەیان تۆمەتی تر،کێشەی کوردو تاکی کورد تەنها لە تەواوی مێژوودا بوونی چەند نەخۆشینێکە ئەگەر بە هەڵەدا نەچم یەک جۆر نەخۆشینە کە کۆنترۆڵی ئایدۆلۆژیای تاکی کوردی کردووە لە تاکێکی بێ دەسڵاتەوە تا دەگاتە سەرزلەکانی دەسڵات.
تاوەکو ئێستا چارەسەری بۆ نەدەۆزراوەتەوە نەخۆشینەکەش خوویەک لە خووەکانی ئێگۆیستی تێ دایە،تاکی کورد ناتوانێت تاکێکی قەومی نیشتیمانی بێت،واتە ئەگەر بە ڕاستی نیشتیمانی بێت لە ناخیدا دەبێتە خاوەن ئیرادەیەکی بە هێز، وەک کەسێکی خوداپەرستی لێ دێت چۆن لە پێناوی بە دەست هێنانی مەقامی بەهەشت وخودالێ خۆش بوونیدا بەرگری لە ئارەزووەکانی خۆی دەکاو ڕێگا نادات ئارەزوو بیخاتە داوی تاوان وکاری خراپەوە،واتە ئێمەی کورد بە گشتی وەهاین ناتوانین کار لە کەسێتی خۆمان بکەین وگٶڕانی بەسەردا بهێنین دوریش نییە ئەم کارەکتەرە بە تێپەڕاندنی کات و ئەزموون گۆڕانی بەسەردا بێ وتاکی کورد لە خۆ پەرستی ڕزگاری بێت ،لە لایەکی ترەوە وەک کورد قەد بە تەواوی نەمانتوانیوە لە نێو خۆی خۆمان دا هاوکاری دۆزە ڕەواکەمان بکەین بە باشی،ئێمە دەمانەوێت بزوتنەوەی گۆڕان هەرچی کەموو کورتی کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی دەسڵات دارێتی پارتی و یەکێتی دا چووە بە یەک دا ئەم بزووتنەوەیە لە کاتێک دا هیچ دەسڵاتێکی بە دەستەوە نی یە چاک سازیان تێ دا بکات، بەو ئاراستەیەدا کە دڵی ئێمەی ڕەخنەگر ئاواتیەتی،یان دەمانەوێت ئەم بزووتنەوە ئەوەندە دژ بە دەسڵات بێت! دژ بە دەسڵات بوونێک تا پلەی یاساغ بوون.
دژ بە دەسڵات بوونێک تا پلەی یاساغ بوون.
لە تاکێکەوە تا دەگەتە حیزبێک و پاشان حکومەتێکیش ناتوانێت بەردەوام و بێ بوونی هێشتنەوەی نێوانێک تەنها دەست بۆ سەر ئاڵۆزیەکان راکێشێت ئەو کات دەبێت ببێتە بزووتنەوەیەکی چەکداری و لە گەڵ دەسڵات بکەوێتە سەنگەروو وەک ئەزموونە تاڵەکانی رابردوو ڕۆڵەکانی گەل بکەنە قوربانی!واتە بزووتنەوەی گٶڕان نەدەبوو وا بەم زووی یە لە لایەن نووسەرانەوە بکەوتبایەتە بەر تانەو بە هەمان چەک مامەڵەی لە گەڵ دا بکرێت کە بۆ تێک شکانی هەردوو دەسڵاتی پارتی و یەکێتی تەقەی پێکراوە،کەواتە ئێمەی ڕەخنەگر زۆر زوو دەکەوینە جەنگەوە قەد نەمانتوانی وە وەک پێویست رەخنە بگرین،ئەگەر بێت وئێمە بەو شێوەیە مامەڵە بکەین و هەر بە زوویی سەرکووتی بزووتنەوەی گۆڕان وئەو بزووتنەوانەش دوای گۆڕان دێت بکەین،ئیتر هەموو کارێکی ئێمە تەنها ڕەخنەی بێ سوود دە بێت و بەس،واتە ناهێڵین تەواوی ڕێگاکان پەیکەین وبگە ینە ئەو سەری تەواوی ڕێگا کان تا بزانیین چی ئاسۆیەک بەرچاومان ڕوون دەکات بێ ئومێد خۆمان دەبینینەوە،هەرواش بە ئامانج ناگەین وباشترین بوار دەدەینە دەسڵات و،لە لایەکی تریشەوە نەیا رە ئیقلیمییەکانمان کە بە هەموو شێوەیەک کار ئاسانی دەکەن بۆ لێکترازانی پەیوەندییە بتەوەکانی نێۆخۆی ووڵات تا بتوانن بنچینەی هەستی نەتەوەیی کورد هەموو کات بە لاوازی ببینن،لە بری ئەوەی هەڵەکانی گۆڕان دەست نیشان بکەین دەکەوینە هاوتا کردنی لە گەڵ دەسڵات و ئەو لایەنانەی کە بە دڵمان نین لە ڕووی ئەدای کاری سیاسی وئینتیمای قەومییەوە.
بەڕای من تا ئیستا ڕەخنەگەلێک کە گیراوە ئاسای یە بەڵام وەک نووسەرێکی هاوڕێتان قبوڵم کەن وەرن با دەست لە ناو دەست بە دوای ئەلتەرناتیڤێک دا هەوڵەکانمان بخەینەگەر کە بە هەموومانەوە بتوانین بەر بەو بێ سەرووبەرییەی ووڵات بگرین کە تەواوی چینو تویژەکانی کۆمەڵگەو ،دادو،ئابوری و بواری سەربازی ومیدیاشی گرتووەتەوە،ئەگەر هات و بە هەمان شێوەی دەسڵات بزووتنەوەی گۆڕان لە قاڵب بەین سوودمەندی یەکەم تیایدا دەسڵات دەبێت،چوونکە بمانەوێ و نەمانەویت لە هەردوو لا خۆمان یاساغ دەکەین،گریمان گۆڕان دەنگیان بە تاڵەبانی نەدایە ئەی بۆ نەماندەزانی ئەو پلە پێشترلە لایەن لایەنە سیاسیەکانی ئێراقەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئێراق بە گشتی و بۆ کورد بە تایبەت وەک سەودایەکی سیاسی لاواز لە سەری ڕێکەوتبوون بۆپاڵپشتی لە ڕێکەوتنە بە ناوستراتیژیەکەی هەردوو حیزبی دەسڵات دار؟!
من هیچ کات بەرگری لە بزووتنەوەی نانبڕاوە کان ناکەم وەک لە چەند نووسینێک دا ناویان لێنراوە،خۆ نەڕۆیشتووە بڕوات زۆر کار لە بەردەم گۆڕاندا ماوە ئەگەر هاتوو زانیمان لە گەڵ جەماوەری گۆڕان خواز بە دڵی خۆیان موزایدەو ئەمبەرەو بەر دەکەن ئەو کات هەقمانە بە تەواوی مانا لە خاچیان بەین ولێ یان قبووڵ نەکەین،خەڵکی کوردستان بۆیە دەنگیان بە گۆڕان دا تا بتوانن هاوکاری بکەن دژ بەو نایەکسانییەی کە کوردستانیانی پێوە دەناڵێنن،وەرن با ئاگامان لە نووسینەکانمان بێت هەر رەخنەیەکیش کە دیگرین با رەخنەی ڕووخێنەر نەبێت وهەرچی لە ماوەی ساڵێک دا بۆ بزووتنەوەی گۆڕان کراوە لە دەستی بدەین،هەروا بە ئاسانی بارودۆخی ووڵاتێکی وەک کوردستان ئارامی بە خۆوە نابینێت ئەگەر کاری ئێمە سەرکۆنە کردنی بزووتنەوەی ڕیفۆرم خواز بێت،باشتر لەوەی کە زووبکەوینە بێ نرخ کردنی ناوی گۆڕان با بیرێکیش لەوە بکەینەوە کێ باشترە لە گۆڕان ئەی خۆ دەبێت ئەوەش بزانین کاتیش بە زوویی دەڕوات وبۆ سەرهەڵدانی هەربزووتنەوەیەک وەک بزووتنەوەی گۆڕان ١٨ ساڵمان پێویستە!
بۆ ئەمڕۆی کوردستان گٶڕان لە نەبوون باشترەو بە سەرەتایەکی باش وجەماوەرێکی خۆنەویست هاتووەتە سەنگەری ڕووبەڕووبوونەی دەسڵات ، هەرکەسێک خۆی بە نووسەروو ڕەخنەگر دەزانێت ماوەی چەندین ساڵە ڕەخنە لە ئەدای کارەکانی دەسڵات دەگرێت ،دواییش بەو ئاواتەی بزووتنەوەیەک لە دایک بێت ولە پاڵ ئەوبزووتنەوەیەدا بە ئاشکرا باس لە کەمووکورتی و کارەلاوازەکانی دەسڵات بکات لە پێناوی کوردستانێکی خاون بڕیاری نەتەوەیی خۆیدا،بۆیە بە ڕای من زۆر زووە هێرشکردنە سەر ئەو بزووتنەوەیە کە هیچ نەبێت توانیان دیواری بێ دەنگی بشکینن ودەسڵات ناچاری دان پیانان بکەن کە لە کوردستان دا بەڵێ نایەکسانی ،گەندەڵی، دزی، تاوان ،نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین،ئاودیو کردنی سەروەتی کوردستان ولاوازی زۆر لە بەڕیوەبردنی ووڵات دا بوونی هەیە، جگە لە زەمینە سازییەکی بە هێزبۆ پێشوازی لە هاتنی هەرجۆرێک لە ئۆپۆسیزێۆن وچاندنی تۆی ڕیفۆرم کە بۆ هەرێمێکی وەک کوردستان لە پێویست زیاتر پێویست بوو.
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە