کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادیی چله‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان له‌ سوید (‌شاری یۆته‌بۆری)

Tuesday, 15/06/2010, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست !
سه‌رده‌شت ئه‌و nنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌ گه‌نجه‌ی کوردستانپۆست‌ بوو، توانی به‌چه‌ند بابه‌تێکی ته‌نز ئاسا ،ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌ له ‌شاری هه‌ولێر توڕه‌بکات و نووسینه‌که‌نی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی  بڕیار له‌سه‌ر شه‌هید کردنی بده‌ن.

سه‌رده‌شت ئه‌و مرۆڤه‌ جوانه‌ی گه‌لی کوردی به‌هه‌موو ئایدۆلۆژیایه‌که‌وه‌ ئاشکرده‌وه ‌و
هه‌موومانی له‌ده‌وری یه‌ک کۆکرده‌وه‌، فێری کردین بڵێین ئیتر له‌ئاستی تیرۆر و ڕه‌شه‌کوژی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا تۆقێنه‌ره‌کانتاندا نه‌ک ناترسین، به‌ڵکو دنیاتان لێ ده‌که‌ینه‌ چه‌رمی چۆله‌که‌ و ئابڕوتان ده‌به‌ین. ئیتر ئێوه‌ ناکارن به‌ناوی خه‌تی سورو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ خۆڵ بکه‌نه‌ چاوی گه‌له‌که‌مان و به‌ئاره‌زووی خۆتان نه‌یاره‌کانتان بکوژن و له‌زیندانه‌کانیان بنێن. ئه‌مڕۆ له‌م شاره‌دا ده‌یان که‌سی ئازادیی خواز و ڕێخراوی جیاواز له‌ده‌وری یه‌ک کۆبونه‌ته‌وه‌ و یادی که‌سێک له‌خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌ ، ئه‌گه‌رچی له‌ چاو به‌رزڕاگرتنی هاوڕێ و که‌سی جوان و جوامێری گه‌له‌که‌مان سه‌رده‌شت خه‌ڵکانی که‌متر هاتبوون که‌ ده‌کرا که‌سانی زۆرتر و ده‌نگه‌ یاخێکانی تریش بۆ ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌، کۆببوونایه‌ته‌وه، تا ده‌سه‌لات زیاتر تێبگات، ئیتر ئه‌وان دوای ئه‌م تیرۆرکردنه‌ی سه‌رده‌شت و بێده‌نگ بوونیان له‌ئاستی بۆردمانه‌کاندا ، له‌پیرۆزی ڕووتبوونه‌ته‌وه،‌ ئه‌وان ئیتر نه‌ک هیچی ئێمه‌ نین ته‌نانه‌ت بۆشیان نییه‌ وه‌ک نمایه‌نده‌ی ئێمه‌ ووڵاته ‌و وولات بگه‌ڕێن . ئێمه‌ وه‌ک کوردستانپۆست خۆمان به‌خاوه‌نی هه‌موو کێشه‌یه‌ک ده‌زانین که‌ دژ به‌ئازادیی مرۆڤی کورد بکرێت له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا بێت.ئه مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌که‌ له‌ویاده‌ پیرۆزه‌ . به‌بیری ده‌هێنینه‌وه‌ که ‌سه‌رده‌شت و سۆران وهه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ یاخییه‌کانی تر نه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له‌ن، پیویسته‌ جدیی تر له‌که‌یسه‌که‌یان بڕوانین .
سڵاو له‌گیانی ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنانه‌ . که ‌به‌مردنیان ژیان بۆ کۆمه‌ڵگا دروست ده‌که‌ن، واتایه‌کی جوانیان دا به‌ کوردبوون و به‌ مردنیان له‌و رێگایه‌دا، که‌ هه‌موومان ده‌بێت شه‌ڕی بۆ بکه‌ین و بنه‌ماله‌ ناپاکه‌کانی کورد ریسوا و له‌ناویان به‌رین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە