یان بارزانی یان کوردستان دهبێت وێران بێت!
Monday, 27/05/2013, 12:00
وەکوو دکتاتۆرێک ڕۆژ بەڕۆژ مەسعود بارزانی لەبەردەوامی ودرێژەدان بە حوکم ولە هەوڵی خۆ چەسپاندندا بەردەوامە، سەرەڕای سۆز وپەیمانەکانی بەڵام بە پێچەوانەوە هەنگاودەنێت، هەنگاو بەرەو دۆزەخ ووێران بوون.
دوور لە بەرپرسیاریەتی وبیرکردنەوە وبەرژەوەندی گشتی مەسعودوبنەماڵەکەی بڕیاری دژایەتی میللەتی کورد وداخوازیەکانی دەدەن، بەمەش پاڵنانە بە کوردستانەوەیە بەرەو ئایندەیەکی ڕەش وتاریک.
پێش چەند ڕۆژێک لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ چەند حزبێکدا بەرزانی ڕازیبوونی پیشاندا بۆ گەڕانەوەی دەستوور بۆ پەرلەمان وگۆڕینی چەند ىڕگەیەکی، بەڵام دوێنێ جارێکیتر لە قسەکانی بوووەوە ودەڵێت دەستوور لە پەرلەمان نەنووسراوە تا بگەڕێتەوە پەرلەمان. ئەمەش لاوازی ودوودڵی ئەم پیاوەمان بۆ ئاشکرادەکات. بەرزانی لێرەدا حەقە، پەرلەمانی کوردستان هێچ کاتێک ڕۆڵی خۆی نەگێڕاوە وفەرامۆشکراوە، دەستوور بنەماڵە بۆ خۆی نووسیویەتی وهەوڵی جێبەجێکردن وچەسپاندنی دەدات.
وا دیارە مەسعود لە سەر قسە وداوای مەسروری کوڕی ئەم بڕیارەی داوە چونکە لەم ڕۆژانە بەتوندی ڕەخنەی لە هەموارکرنەوەی دەستووری گرت وداوای خستنەدەنگدانی کرد. ئەویش نا حەقی نییە لە گۆڕینی دەسەڵات بترسێت. بێجگە لەگەندەڵی دەستی بەخوێنی چەندەها لاوی بێگوناهی ئەم وڵاتە سوورە ودەزانێت لە ئایندەیەکی نزیکدا چی چاوەڕوانی دەکات.
بنەماڵەی بەرزانی ئەمە چەندەها ساڵە دەنگ وماڵ ئازادی میللەتیان زەوەتکردووە ئێستا باس لە مافی گەل دەکەن بۆ دەنگدان لە سەر دەستوور.
هەموو ئامارەکان ئاماژە بۆ دۆڕانێکی گەورەی پارتی دەکەن، پارتی خۆی باش دەزانێت کە بەتەزویریشەوە بیست وپێنجی دەنگەکان بەدەست ناهێنێت، خۆشبەختانە میللەت هەمووی بەهوشیاریەوە دژی بەردەوامی حوکمی بنەماڵە وەستاوە وئەوەی پارتی وبەرزانی لە هەوڵی ئەنجامدانیدان قومارێکی خەتەرناکە ویاریکردنە بەئاگر، بە ئایندەی هەرێمەکەمان ومیللەتی کوردەوە.
بنەماڵەی بەرزانی لەسەر داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیک شەڕی براکوژی لە گەڵ یەکێتی نێشتمانی نایەوە، ئەی بۆ مانەوە لە دەسەڵات چی دەکات چ وێرانکارییەکیتر ئەنجامدەدات؟ چەند خیانەتکاریتر،چەند خوێنیتر، چەند ٣١ی ئابیتر ئەنجام دەداتەوە؟
ئەگەر چی زۆری بەدەستەوە نێیە بەڵام ئەوی لە دەستدا بێت، با چەند زەرەرمەندیش بێت ئەنجامی دەدات. ئەوەی گرنگە با بنەماڵە لە ئاستی ئەم بارە تاڵەدا چاو نەنووقێنن وئاڵای سپی هەڵکەن ودان بەدۆڕانەکانیاندا بنێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست