ئایا ڕاسته تاڵه‌بانی جه‌ڵته لێیداوه و زۆر نه‌خۆشه؟
Friday, 26/02/2010, 12:00
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه جه‌لال تاڵه‌بانی دیار نییه و له چاو مێدیا و ڕاگه‌یاندن و کاره فه‌رمییه‌کانی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار و سکرتێری یه‌کێتیی نیشتیمانی خۆی شاردۆته‌وه، هۆکاری ئه‌مه چیی بێت، له کاتێکدا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، ساڵی رابردوو گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان شار و گوند و گه‌ڕه‌ک نه‌ما پرۆپاگه‌نده و بانگه‌شه‌ی بۆ نه‌کات؟ له‌کاتێکدا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر گرنگتره بۆ چاره‌نووسی خۆی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار و چاره‌نووسسازه بۆ پاشه‌ڕۆژی یه‌کێتیی و په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه، که تاڵه‌بانی نه‌خۆشه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه جه‌ڵته لێی داوه، تا ئێستا که‌س نازانێت ماوه یان مردوو. یه‌کێک له حیمایه‌کانی که زۆر له تاڵه‌بانییه‌وه نزیکه، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێڕاگه‌یاندین، له قسه‌کانییدا وتی، ئه‌مجاره‌یان زۆر به نهێنی نایانه‌وێت هه‌واڵه‌که بچیته ده‌رێ، چونکه مردنی تاڵه‌بانی له‌م رۆژ و کات و ساته‌دا زیانێکئ گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، هه‌ر ئه‌و که‌سه ڕایگه‌یاند که بۆ خۆی دوو ڕۆژ ده‌بێت تاڵه‌بانی نه‌دیوه، ئایا تاڵه‌بانی مردووه، یان ماوه؟ ئایا جه‌ڵته‌که‌ی به خراپی له جێگایدا خستوویه‌تی و ناتوانێت هه‌ڵبستێت؟ ئایا مردووه و نایانه‌وێت ئاشکرای بکه‌ن؟ ئاخود جه‌ڵته‌که‌ی جاری پێش‌و وه‌ک ئه‌مجاره‌یان بۆ چه‌ند ڕۆژێک ده‌بێت و له پڕا قیت ده‌بێته‌وه؟ ئه‌مانه هه‌مووی پرسیارن و با چاوه‌ڕێ بکه‌ین، به‌ڵکو خوا بکات له پڕدا ڕاست ببێته‌وه، پێش مردنی، سه‌رنه‌که‌وتنی حیزبه‌که‌ی و شه‌رمه‌زاریی پاشه‌ڕۆژی بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌چاوی خۆی ببینێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست