کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هه‌واڵه‌کانی هه‌فته‌ی کوردستانپۆست

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


یه‌که‌م: شێته‌کان کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن
سێ ڕۆژه‌ی میدیای دانیمارک به‌ ڕۆژنامه‌وه‌ ته‌له‌فزێۆنه‌وه‌ باس و خواسیان ئه‌و شێت و سه‌قته‌ن که‌خۆیان به‌درۆ خانه‌ نشین کردوه‌و له‌ولاوه‌ش پاره‌ی دزراوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان وه‌رده‌گرن..
ئه‌م شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه‌ که‌سانێک باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن که‌ به‌هێچ جۆرێک نه‌ک هاوڕا نین به‌ڵکو تاسه‌ر ئێسقانیش دژی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ دوو ڕوه‌ن که‌ به‌دانیمارکی پێی ده‌وترێ دۆبڵ مۆڕاڵ..
ئه‌و که‌سانه‌ی باجی سه‌ره‌کی ئه‌م که‌سه‌ ده‌رون نزمانه‌ ده‌ده‌ن پێش هه‌موو که‌س ئه‌و دوو سه‌د که‌سه‌یه‌ که‌ چاره‌نوسیان دیار نیه‌ له‌نێوان خۆشاردنه‌وه‌و په‌نا بردن بۆ که‌نیسه‌و زیندانه‌کانی پۆلیسی دانیمارکی
باجی دوه‌م خه‌ڵکانی ئاسایی واته‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌یدا که‌چه‌ند ساڵه‌ له‌م وڵاته‌ نیشته‌جێیه‌و شانبه‌شانی هاوڵاتیه‌ دانیمارکیه‌کانم کار ده‌کات و باجی مانگانه‌ی خۆی ده‌دات..
چیرۆکی پشت هێشانه‌که‌ی به‌ڵێنی زه‌حمه‌ت کێشانمان بیست، به‌ڕاستی کاک به‌ڵێن سه‌لماندی که‌ به‌رگری له‌ خه‌ڵکی زه‌حمه‌ت کێش ده‌کات نه‌ک دوو موچه‌ له‌دوو وڵاتی جیاواز وه‌رده‌گرێت..
هێشتا چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی مام ڕۆسته‌م دوکه‌ڵێ لێهه‌ڵده‌ستا، هه‌واڵی هاوڕێ به‌ڵێنی زه‌حمه‌تکێشانییشی هاته‌‌ سه‌ر، به‌یانی یه‌کشه‌ممه‌ کاتی ویستم ڕۆژمانه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ بکڕم سه‌رنجم له‌گه‌ڵه‌ وێنه‌که‌ی به‌ڵێنی پشت شکاوی دانیمارک و شێره‌ خوڕه‌که‌ی په‌رله‌مان یه‌کانگیر بوو..
ئه‌وژنه‌ دانیامه‌رکیه‌ی که‌ ڕۆژنامه‌که‌ی دایه‌ ده‌ستم پاش که‌مێ سه‌یر کردنی و خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ ووتی . لێره‌ خۆتان شێت ده‌که‌ن له‌وێ ئه‌ندام په‌رله‌مانن ئاوا داوای ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌ن..
ووتم ئه‌وه‌ من نیم ئه‌و که‌سه‌ش نوێنه‌ری من نیه‌ تۆش باش ده‌زانی من هه‌ڵوێستم چیه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌..
ڕۆژنامه‌که‌م وه‌رگرتوو گه‌ڕاموه‌ بۆ شووێنی کاره‌که‌م، تک تک عاره‌قه‌ی شيرمه‌زاری کاک به‌ڵێن و کاک ته‌ڵعه‌توو کاک فڵان و کاک فیسارم ده‌رکرد..

دووه‌م: فه‌رهاد بێ باڵ و سه‌رۆکه‌که‌ی کتێبێک ناهێنن
بۆچی کتێب ده‌سوتێنن؟
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت به‌م دێڕه‌ هۆنراوه‌یه‌ ده‌ست پێبکه‌م که‌ ده‌ڵێت:
مێژوومان چه‌ند زوحاک و ماری خسته‌ چاڵ..
زوحاکه‌که‌ی سه‌ری ڕه‌شیش زۆری نه‌ماوه‌، هاکا لێشاوی توڕه‌یی خه‌ڵک که‌فی کردو وه‌ک به‌هاری 1991 چۆن به‌عسمان ڕاماڵی ئاواش سه‌رانی کورد ڕا بماڵین
ئه‌وسا فه‌رهادو سه‌رۆو موهابادو ئازادو جه‌مال عه‌بدوڵاو هاو شێوه‌کانکانیان ده‌بنه‌ تۆزی بابردوو
ماوه‌یه‌وکه‌ هه‌واڵی په‌رتووک سوتاندنی پیر باڵ بۆته‌ قسه‌و باسی ڕۆژنامه‌و سایته‌ کان، منیش هه‌وڵم دا بۆ په‌ڕتوکێکی فه‌رهادی ده‌ربار بگه‌ڕێم که‌چی هیچم نه‌بوو بی سوتێنم ، ته‌نیا یه‌ک بابه‌تی فه‌رهادم لابوو له‌ناو کۆمپیته‌ره‌که‌م،
له‌نێوان شکاندنی کۆمپیته‌رو سڕینه‌وی ئه‌ بابه‌ته‌ دۆش دامام
پاشان ووتم: فه‌رهاد و سه‌رۆکی سه‌ری ڕه‌شێش ده‌که‌م به‌ قوربانی کۆمپیوته‌ره‌که‌م.. بۆیه‌ به‌ئاسانی بابه‌ته‌که‌م هه‌ڵدایه‌ ناو زبڵدانه‌وه‌.

سێهه‌م: دکتۆر مه‌حمودیش پارتییه‌
کاتی خۆی دکتۆر مه‌حمود سۆرانی له‌ساڵی 1975 هاوسه‌فه‌ری بارزانی باوک بوو..
بۆ وور گرتنی به‌ڵگه‌ نامه‌ی ئاشبه‌تاڵ..
کاتێ ده‌چنه‌ حزوری شاه ، موحه‌مه‌د ڕه‌زا شاه ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و دوای زیاتر له‌ 3 خۆله‌ک سه‌ری هه‌ڵده‌بڕێ و ده‌ڵێ
مولا ئومه‌دی.. واته‌و مه‌لا هاتی
بارزانیش ده‌ڵێ به‌ڵی وا لێره‌م
شا ده‌ڵێت کاری تۆ ته‌مام شود
دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵی ئه‌دی ئێمه‌.
شاه ده‌ڵێ من له‌گه‌ڵ مه‌لام بوو ئه‌وه‌ی ووتم هیچ په‌یوه‌ندی به‌تۆوه‌ نیه‌.
دکتۆر مه‌حمود له‌ساڵی 1975 له‌کاتی ئاشبه‌تاڵدا هه‌ڵوێستی نواند.
که‌چی له‌ 25ی ته‌موزی 2008 دا مه‌سعودی هه‌ڵبژارد.
مێژوو نه‌ک لای دکتۆر مه‌حمود دووباره‌ بوونه‌وه‌یه‌.‌ به‌ڵکوو بۆ دواوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە