کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ڕاگەیاندنێک لە گروپی ژیانەوە

Tuesday, 08/01/2013, 12:00



سەردانی وەزیری ناوخۆ لەلایەن تیمیکی گروپی ژیان
دوای تێپەربوونی مانگێک بەسەر هەڕەشەکردنی بەردەوامی ڕۆژانە لە ڕێکخەری گروپەکەمان خاتوو "بەهار مونزیر " و تێپەڕبونی ماوەی (مانگێک و ٧ ڕۆژ ) بەسەر تەقەکردن لە خاتوو پەروین لە ئوتیلێک لە ناوجەرگەی شاری هەولێر دا ، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٩-1-2013 تیمیکی گروپەکەمان سەردانی وەزیری ناوخۆ ئەکات بۆ گەیاندنی ناڕەزایەتیەکانی گروپەکەمان لە کەمتەرخەمی لایەنەکانی ئاسایش و پۆلیس لە دۆزینەوەی تۆمەتبارانی ئەم هەرەشەو تەقەکردنە لە چالاکوانان و بەدوادانەچونی جدی لەلایەن دەزگاکانەوە گومانی زیاتر لای چالاکوانان دروست ئەکات و هۆکاریکشە بۆ تیکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی .
شایەنی باسە ڕۆژانە چەندین جار هەرەشە لە خاتوو بەهار ئەکرێت و ڕوبەڕوی بارودۆخیکی ئاڵۆزی کەسی و ڕێکخراوەیی بوەتەوەو مەترسی لەسەر سەلامەتی گیانی هەیە بەڵام تا ئێستا سەرەرای دابیننەکردنی هیچ ئەمنیەتێک لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان دادگا و پۆلیسیش سەرقاڵی کاری ڕۆتین و دەستاودەستکردنی دۆسیەکەن و هیچ لایەنێک بەفەرمی هاوپشتی و خەمخۆری خۆی ڕانەگەیاندوە بەهەمان شێوە بۆ کەیسی پەروین خان تا ئێستا هیچ سەرەداوێک ئاشکرا نەبوە.
هەربۆیە داواکارین لە سەرجەم ئەو لایەن و نوێنەرایەتی وڵاتان و کونسولخانەکان و نەتەوە یەکگرتوەکان کە دیداری راستەوخۆ و ناراستەوخۆیان لەگەڵ ئەنجانم داوین و بەدواداچونیان کردوە بۆ ئەم پرسە هەمان کات بتوانن پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەرێم بکەن بۆ ئەوەی کە ئەم لایەنانە بەجدی کار لەسەر ئەم کەیسانە بکەن وە تیمی گروپی ژیانیش هەمان پەیام دەگەیەنێت لەو دیدارە راستەوخۆیەدا .
هۆکاری سەرەکی هەرەشەکردن لە خاتو بەهار داکۆکیکردن بوە لەکەیسەکانی کوشتنی ژنان بەتایبەتی کەیسی مامۆستا ساکار .
تیمی ڕێکخراوەکەمان لەو سەردانەدا پێک دێن لە :
بەهار مونزیر ، پەروین عەزیز ، فلاح مرادخان ، سۆزان عارف ، شۆخان حمەرەشید .
بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندی کردن : 07709102237 ، 07701523954
گروپی ژیان
٨-1- 2013 / سلێمانی




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە