کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ئەوکاتانەی میللەت خەوتووە پارتی و بارزانی بەخەبەرن

Wednesday, 19/06/2013, 12:00







ئەوەی کە لەم جەنگەڵستانەدا ڕوودەدات و دەگوزەرێ لەهیچ گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا بونی نیە.تەنانەت لەیاسای جەنگەڵیشدا ئەگەر بێت و ئازاری گیانلەبەرەکان بدەیت خۆشیان ناوێیت و ڕوبەڕوت دەبنەوە. ئەم جەنگەڵستانەی ئێمە تەنانەت کەلتورو یاسای جەنگەڵیشی بەسەردا ناسەپێت. لەم دەڤەرەی ئێمەدا نەخیانەت و نەتاوان سزایان هەیەو نەدرۆ باج . حیزبێك بەدرێژایی مێژوو خیانەت و تاوان دەکات خەڵکی لێ بێدەنگە . حیزبێك نیو سەدە زیاترە کارەسات لەدوای کارەسات بەسەر ئەم میللەتەدا دەهێنێ و خەڵکی لەگوڵ کاڵتری پێ ناڵێن . حیزبێك کۆمەڵگایەك دەکاتە مێگەل و گەمژەیان دەکات کەسێك وورتەی لێوە نایەت. بنەماڵەیەك هەموو کارێکی درۆ کردن و چەواشەکاری کردنی جەماوەرە دەنگێکی ناڕەزایی نابیسترێت. سەرۆکێك سەروەت و سامانی ووڵاتێك بۆ خۆی و بنەماڵەکەی زەوت دەکات و بەتاڵان دەبات کەسێك لێ ی ناپرسێتەوە . پێناچێت ئەم میللەتەی ئێمە بەخەبەر بێت میللەتی بەئاگا زوڵم و خیانەت قەبوڵ ناکات گەلی هوشیار کۆیلایەتی هیچ ستەمکارێك ناکات. کۆمەڵگا بەهەموو پێوەرەکان خەوتووە چونکە پارتی و بارزانی هەرچیان بوێت دەیکەن و کەسیش ڕێگریان لێ ناکات. پارتی حیزبێکی ڕووئەستوورە لەلای پارتی خیانەت سەروەریە چونکە بارزانی دەڵێت خیانەتی ٣١ ئاب وەرجەرخانێکی مێژوویی و سەروەریەکی مەزن بوو بۆ پارتی پارتی شەڕی ناوخۆو کارەساتی هەکاری و لەشکر کێشی تورکیاو داڵدەدانی ئەنفالچیان بە خەباتی پیرۆزو دەست کەوتی مەزن دەزانێت. درۆ کردن لەلای پارتی چالاکی و خەباتە . لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە پارتی خیانەتەکانی خۆی دەداتە پاڵ نەیارەکانی. نەوشیروان مستەفا دەڵێت پارتی نەیدەهێشت بەرلەمانی کوردستان دەستوور دابڕێژێت کەچی ئەوان لەوەڵامدا بێ شەرمانە دەڵێن
نەوشیروان جگە لەدکتاتۆری چی بۆ خەڵکی کوردستان بەدەست هێناوە. کەچی ئەوەتا دکتۆر مەحمود حوسمان لەساڵی ١٩٩٦قسەکانی نەوشیروان مستەفا پشت ڕاست دەکاتەوە و پەردە لەسەر ڕاستیەکان لا دەدات.



دەیان ساڵە پارتی و بارزانی بێدەنگی خەڵکی کوردستانیان قۆستۆتەوە بۆ ئەنجام دانی پرۆژە گڵاوەکانیان و سەپاندنی مەرامەکانیان .
تێکڕای خەڵکی و ئۆپۆزیسیۆن و حیزبەکوردیەکانی تر لە تاوان و زوڵم ستەمەکانی پارتی تێگەیشتوون کەچی خۆیان هەڵە دەکەن . پارتی ئەگەر لە هەموو کارو کردەوەکانیدا ناشەفاف و تاوانبار بێت من ئەو شاهیدیە دەدەم بۆ پارتی و بارزانی کەوا ئەوان زۆر بە ئاشکراو بێ پێچ و پەنا مەرامەکانیان دەخەنەڕوو دەسەپێنن ئیتر بۆچی خەڵکی و حیزبەکان لەمەرامەکانی پارتی تێ ناگەن .
پارتی نایەوێت دەسەڵاتی کوردستان تەسلیم بە هیچ حیزب و لایەنێك بکات پارتی و بنەماڵەی بارزانی ئەوەندە بڕوایان بە هەڵبژاردن هەیە کەخۆیان دەربچن و لەسەر کورسی دەسەڵات بن ئەگینا ئەوان هەرگیز دەسەڵات تەسلیم بە براوەی هەڵبژاردنەکان ناکەن.
پارتی بۆیە هەموو نەوتی کوردستانی بە کۆمپانیا بیانی و تورکیەکان تاڵانفرۆش کردووە کە لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوەو ئەو ووڵاتانە بەرگری لێ بکەن . بە ڕای من تەنها شتێك کە ئەمڕۆ لە دژی مانەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەییدایە تەنها ڕاپەڕین و ڕاماڵینە تەنها خۆپیشاندان و دەرکردنی ئەو کۆمپانیا دزانەیە کا هاتونەتە کوردستان و نەوتی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەیی بارزانیدا پێکەوە دەدزن.
جاران پارتی زۆر حەزی لە شەڕی ناوخۆ بوو چونکە هیچ دەسەڵاتێکی نەبوو یەکێتی باڵا دەست بوو . بەڵام ئێستا پارتی خەریکی کۆمپانیاو بزنسە تەنها ئاژاوەیەك دروست ببێت بەسەدان ملیۆن دۆلار زەرەر دەکەن تەنها فیشکێك لە هەولێر بتەقێت کۆمپانیاکان ڕادەکەن و دەڕۆنەوە جابۆیە چاکترین چارەسەر ئەوەیە بۆشکست پێ هێنانی پارتی دروست کردنی ناڕازیی یەو هوشیار کردنەوەی جەماوەر لەخەوی قوڵی بێ ئاگایی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە