کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەرزی مزایدەی بەرپرسانی عێراق و کوردستان..پرسه‌ گه‌وره‌کانی کورد به‌ قوربانی "کۆره‌ک"ی مه‌سعودکرا!

Friday, 13/11/2009, 12:00


بڕواننە ئەم چەند هەواڵە. لەم ساتەدا جێگەی گومانە دیارە لەم کاتانەدا کە عێراق بەرەو ڕوی هەڵبژاردن ئەبێتەوە دەسەڵاتدارانی عیراق و کوردستان کەوتونەتە مزایەدەو دەیانەوێ پێش هەڵبژاردن هەر نەبێ گورزی خۆیان بوەشێنن . چونکە دەسەڵاتی کوردی تەنها شەیدای دۆلارەو هیچیتر
لەم ڕۆژانە وتاری‌ هه‌ینی‌ زۆرێك له‌مزگه‌وته‌ ناوداره‌كانی‌ نه‌جه‌ف‌و كه‌ربه‌لا‌و به‌غدا‌و ریپۆرتاژی‌ زۆرێك له‌كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی‌ عێراق ته‌رخانكرا بۆ ناڕه‌زایی‌ ده‌ربڕین له‌م یاسایه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ دوو مانگ به‌رله‌ئێستا به‌نهێنی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران په‌سه‌ندكراوه‌. له‌م یاسایه‌دا 3/5ی په‌رله‌مانتارانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كه‌ نزیكه‌ی‌ كۆی‌ گشتی‌ ئاماده‌بووانی‌ دانیشتنێك بووه‌ له‌دانیشتنێكی‌ نهێنیدا به‌كۆی‌ ده‌نگ بڕیاریانداوه‌ وه‌ك وه‌زیره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا یه‌كی‌ سه‌رو پارچه‌ زه‌وییه‌كیان له‌ڕۆخی‌ روباری‌ دیجله‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ به‌غدا پێبدرێت‌و خۆیان‌و خاوخێزانه‌كانیان تا 8 ساڵیتر پاسپۆرتی‌ دیپلۆماسیان بۆ بكرێت، جگه‌ له‌مانه‌ش ئه‌و 70 ملیۆن دیناره‌ عێراقییه‌ (60 هه‌زار دۆلار) ببه‌خشرێن كه‌ وه‌ك سولفه‌ بۆ كڕینی‌ سه‌یاره‌ پێَیاندرابوو به‌و بیانووه‌ی‌ سه‌یاره‌كانیان كۆن بووه‌‌و له‌كاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا به‌كاربراوه‌.
نوێنه‌ری‌ سیستانی‌ له‌كه‌ربه‌لا، ئه‌حمه‌د سافی‌ له‌وتاری‌ هه‌ینی‌ ره‌وزه‌ی‌ حوسه‌ینیدا هاواریده‌كرد "په‌رله‌مانتارانێك ئه‌وه‌ بیركردنه‌وه‌یان بێت ئه‌سته‌مه‌ بتوانن به‌رژه‌وه‌ندی‌ وڵات دابینبكه‌ن.. به‌رژه‌وه‌ندی‌ له‌وه‌دا چییه‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق خۆی‌‌و ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی تا هه‌شت ساڵیتر هه‌ڵگری‌ پاسپۆرتی‌ دیپلۆماسی‌ بن؟". سافی‌ وتیشی‌ "وازبێنن له‌كێشه‌ شه‌خسییه‌كان‌و خه‌ریكی‌ كێشه‌ی‌ گشتی‌ خه‌ڵك بن، ئێوه‌ دروشمی‌ بریقه‌داری‌ زۆرتان به‌رزكردۆته‌وه‌، به‌ڵام كاتێك دێینه‌سه‌ر جێبه‌جێكردن ئێوه‌ له‌شیوێكن‌و وڵات له‌شیوێكیتر".
دوا بەدوای ئەوە سایتی ستاندەرو کوردستانپۆست و چەند سایتی تر بڵاویان کردەوە کە
به‌هۆی‌ واسیده‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ی‌ كورده‌وه‌
مالیكی‌ له‌ باجی‌ كۆڕه‌ك خۆشبووه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 635 ملیۆن دۆلاره‌
ئاژانسەکانی هەواڵی عێڕاقی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ مالیكی‌ باجی‌ له‌هه‌موو كۆمپانیا گه‌وره‌كان وه‌رگرتووه‌ زۆر به‌په‌له‌ له‌وانه‌ (ئاسیا سێڵ) به‌ڵام مالیكی‌ باجی‌ له‌كۆڕه‌ك وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 635 ملیۆن دۆلار بووه‌ ئه‌مه‌ش له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد داوای‌ له‌ مالیكی‌ كردووه‌ ئه‌و باجه‌ی‌ سه‌ر كۆڕه‌ك وه‌نه‌گرێت.
تا ئێستا ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن سه‌رانی‌ كوردی‌ وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌ ئاخۆ ڕاسته‌ یاخود نا، یاخود ئه‌وه‌ش ئابڕوچونو شه‌رمه‌زاریه‌كی‌ تری‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ كوردیه‌ وه‌كو مه‌سه‌له‌ ئابڕوچوونه‌كانی‌ نه‌وت و هه‌ڵاتنی‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌.
لە لایەکی تریشەوە دکتۆر مەحمود عوسمان پەڕلەمانتار لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان بۆ سایتی پەیامنێر ئەم لێدوانەی دا

دکتۆر مەحمود عوسمان . سەرم لە ئەندامانی لیستی هاو پەیمانی کوردستانی سوڕماوە.

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌ سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان دكتۆر مه‌حمود عوسمان، رایگه‌یاند، "له‌ دانیشتنی تایبه‌ت به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ شه‌هرستانی سه‌رم له‌ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان سوڕما".

نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان داوای لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق حوسێن شه‌هرستانی ده‌كات، له‌ دوو رۆژی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شه‌هرستانی بانگ كرد بۆ لێپرسینه‌وه‌.

له‌ باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر دكتۆر مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند، زۆر به‌ لامه‌وه‌ سه‌یر بوو، له‌ براده‌رانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ته‌نها پێنج شه‌ش كه‌سێك ئاماده‌ بوون و هه‌ندێكجار ته‌نها دوو سێ كه‌سیان ئاماده‌ بوون.

گوتیشی: تێنه‌گه‌یشتن بۆچی براده‌رانی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌بوون، چونكه‌ دانیشتنه‌كان ئاسایی بوون و كاتی ده‌وام بوو و پشووی ره‌سمی نه‌بوو.

روونیشیكرده‌وه‌ هه‌ندێك لایه‌ن پێیان وا بووه‌ لیستی هاوپه‌یمانی به‌ رێككه‌وتن به‌شداری فراوانی له‌ دانیشتنه‌كاندا نه‌كردووه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌نده‌ی من پێی بزانم هیچ رێككه‌وتنێك له‌ ئارادا نه‌بووه‌.

مه‌حمود عوسمان له‌ لێدوانه‌كه‌یدا گله‌یی له‌ ئه‌ندامانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كرد و گوتی" ده‌بوایه‌ هه‌ر هاتبان و دانیشتبان، هه‌ر هیچ نه‌بێ گوێیان گرتبا بزانن چۆن دانیشتنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پرسیاره‌كان چین و وه‌ڵامه‌كانی شه‌هرستانی چۆنن، چونكه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.

شتێكی دیكه‌ كه‌ دكتۆر مه‌حمود عوسمان به‌ لایه‌وه‌ سه‌یر بووه‌ و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئاشكرا نه‌بووه‌ ئه‌وه‌یه‌" پێم سه‌یر بوو، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جابر خه‌لیفه‌ هیچ جۆره‌ پرسیارێكی له‌ باره‌ی بواری رێگه‌دان به‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان نه‌كرا، هه‌رچه‌ند پێشتر ده‌یانگوت ئه‌و بوارانه‌ی وه‌زیری نه‌وت به‌ كۆمپانیاكان نایاسایی و نا ده‌ستوورییه‌ و نابێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لێیان بێده‌نگ بێت، به‌ڵام هه‌ر باس نه‌كرا" ئه‌مه‌ گوته‌ی دكتۆر مه‌حمود عوسمان بوو.

خاڵێكی دیكه‌ هه‌بووه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ستی تێبینی و باری سه‌رنجی دكتۆر مه‌حمودی به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ "له‌ دانیشتنه‌كه‌دا هیچ باسی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ نه‌كراوه‌".
ئەگەر خوێندنەوەیەکی ورد بۆ ئەم هەواڵانە بکەین ئەگەینە ئەو قەناعەتەی سەرانی دەسەڵاتداری بەغداد بە تایبەتی مالیکی لەگەڵ سەرانی دەسەڵاتی کوردستان خەریکی مەزایدەن لەبەرامبەر ئەوەی ئەگەر دەسەڵاتدارانی کورد واز لەمەلەفی گەندەڵی شەهرستانی وەزیری نەوتی بەغداد بهێنن. ئەوانیش لەوە زیاتر باسی گرێبەستە نەوتیەکانی کوردستان نەکەن و لەگەڵ ئەوەشدا کار ئاسانی هەندێ شتی تریشیان بۆ بکەن کە پێدەچێت لێخۆشبونی مالیکی لە باجی کۆڕەك کە بڕەکەی 635 ملیۆن دۆلاره‌ هەر لەو مەزایدەدابێت. چونکە دەسەڵاتدارانی کوردستان چۆلەکەیەکیان لەدەست دابێت پێیان باشترە لە هەزار چۆلەکە کە بەسەر دارەوەبێت و دەستیان نەگاتێ بەتایبەتی لەم ڕۆژانەداکە بەرەو هەڵبژاردن نزیك ئەبینەوەو کە دەنگۆی ئەوەش بڵاوەکە بەعسیەکان تەواوی بێگەو دامەزراوە گرینگەکانی وەك وەزارەتی ناوخۆو هەواڵگری عێراقیان کۆنتڕۆڵ کردوە. ئیتر چ پێویست دەکات دکتۆر مەحمود عوسمان سەری سوڕ بمێنێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە