بەرپرسێکی پۆلیس: هەندێک لە رۆژنامەنووسەکان فێربوون بە دەنگ داوای پۆلیسەوە نایەن، بۆ ئەوەی فەرمانی گرتنیان بۆ دەربکەین
Tuesday, 08/04/2014, 12:00
1815 بینراوە
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە کوردستانپۆستی راگەیاند وتی: ئێمە بەدەست ئەم رۆژنامەنووسانەوە گیرمان خواردووە، کاتێک داوایەکیان لەسەر تۆمار دەکرێت، نووسراوی ئاگادارکردنەوەیان بۆ دەکەین، بە دەنگ داواکانمانەوە نایەن، تا دادگا فەرمانی گرتنیان بۆ دەردەکات، کاتێکیش دەگیرێن، ئیتر هاوار دەکەن و دنیا تێدەگەیەنن دەیکەنە هەڵاو تا خۆیان وەکو پاڵەوان پیشان بدەن، ئیستا ئەمانە ئەو تاکتیکە فێربوون. بۆ نمونە وشیار عەبدوڵڵای بەرپرسی کەی ئێن ئێن، یەکێکە لەو کەسانەی دوو جار ئەو کارەی کردووە و داوای پۆلیسی بۆ چووە و لێی نەپرسیوەتەوە، تا فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، ئیتر کردوویەتی بە هەواڵی گەورە، ئەمەش وەکو ریکلام و خۆگەورەکردنێک بەکاری دەهێنن. تا ئیستاش چەند رۆژنامەنووسێکی میدیای ئەهلی و ئۆپۆزیسیۆنیش ئەم کارەیان کردووە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە جارێکیان بەرپرسێکی پۆلیسی سلێمانی وتی: ئیتر فەرمانی گرتن بۆ ئەحمەد میرە دەرناکەین بۆ ئەوەی نەبێت بە پاڵەوان.