باجی گه‌مژه یی
Tuesday, 11/06/2013, 12:00
2430 بینراوە
گه‌مژه ترین گه‌مژه ، ئه‌و گه‌مژه‌یه‌یه ، که له گه‌مژه‌یی خۆی ، نه‌ك هه‌ر خه‌لك به‌گه‌مژه ده‌زانی ، به‌لکو به‌گه‌مژه گه‌مژه یان ده‌زانی ، له‌و گه‌وره گه‌مژه‌یه گهمژهتریش ، ئه‌و گه‌مژه‌یه‌یه که له گه‌مژه‌یی خۆی ، ژیانی خۆی و بون ونه‌بونی و دوا رۆژی گه‌ل وخاك ونیشـــتمانهکهشـــی له دهســی گهمژهێێکه ، گه‌مژه گه‌مژه ، ده‌سی به خۆی دا شـــۆرکردوتهوه ، ژیانێکی کۆله‌مه‌رگی گه‌مژانه ده‌باته ســـه‌ر و ده‌ژی . وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه بوبێ .
که باس له گه‌مژه و گه‌مژه‌ییه ، وا باشـــه به چه‌ند وشـــهێێك گه‌مژه‌یی شـــی که‌ینه‌وه . گه‌مژه‌یی به کوردیه په‌تیه‌که‌ی خۆمان به واتای که‌ڵله پووكی ، مێشــــك به‌تالی ، هیچ نه‌زانی . وشـــه‌ی گه‌لحۆ و ده‌به‌نگ / یشـــمان هه‌یه ، به لام ئه‌و دوو وشـــهیه ســـوکترن له گه‌مژه . گهلحۆش ســـوکتره له ده‌به‌نگ . واته گه‌لحۆ ، ده‌به‌نگ ، ئه‌وجا گه‌مژه . گه‌لحۆ پڕ به پێســـتی وشـــه‌ی جاهل /ی عه‌ره‌بییه ، واته نه‌زان ، به واتا فه‌رهه‌نگیه‌که‌ی ، به مانا باوهکهشــی له لای خه‌لکی ســـاده به نه‌خوێنده‌وار دێت ، مانا ئاینیهکهشـــی ، گاور، یا فه‌له / یه . گه‌مژه نه‌ك ته‌نیا هه‌ر به نه‌خوێنده‌وار و هیچ نه‌زان ، به دووا کهوتوییش دێت تا ئه‌ندازه‌ی هێڕوهوڕ ده‌روات .
دیارده‌ی گه‌مژه‌یی له تاکه‌کانی هه‌موو کۆمهلگاێێك به‌دی ده‌کرێت ، به‌لام رێژه‌که‌ی له کۆمه‌لگا بۆ کۆمه‌لگا ده‌گۆرێ ، له کۆمه‌لگا پێشکه‌وتوه‌کان رێژه‌که‌ی ئه‌وه‌نده که‌مه ، نزیکه له نه‌بون ، واته هیچ کاریگه‌رێکی وای له ســه‌ر گۆمه‌لگا نیه . ئه‌و رێژه‌یه ئه‌وه‌نده زۆره له هه‌نددێ له کۆمه‌لگا دووا کهوهتوهکان ، به شـــێوهێێ کۆمه‌لگای ته‌نیوه تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی که وه‌کو پهتاێێکی کوشـــندهو ترســـناك دووا رۆژی ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ی خســـتوته مهترســـیهوه ، وه‌کو کۆمه‌لگه‌ی کورده‌واری خۆمان به وێنه ، ئه‌و رێژه که‌مه‌ی کۆمه‌لگاش که گه‌مژه نین ، ئه‌وانیش له گێژاوی گه‌مژه‌یی گهمژهکاری گمژهکانا گیریان خواردووه‌و بونه به قوربانی . هۆیه‌کانی گه‌مژه‌ییش زۆرن ، وه‌کو ژێر ده‌ســتی بێگانه و داگیرکاری ، بێ یاســایی و نه‌بونی دادپه‌روه‌ری ، رژێمی ســهرکوتکاری و دهســـهلاتی توند و تیژی ، زۆری تر .... که ئه‌نجامه‌که‌ی نه‌زانی و هه‌ژاری و نهخۆشـــیه ، واته به‌رهه‌م هێنانی دووا که‌وتویی و گه‌مژه‌یی .
ســـا له‌و جوره کۆمه‌لگایانه‌ی که رێژه‌ی گه‌مژه‌یی بلنده شـــتی وا روو ده‌دا و ســه‌ر هه‌ل ده‌دا نه‌ك هه‌ر جێگای پیکهنینه به‌لکو باوه‌ر کرده نی نیه ، (معه مهر قه‌زافی) (مه‌لیك ســـنوســی ) لادا ، که دوو پۆلیســی پاســـهوان بوو ، خۆی لێ گــۆڕا ، ناوی له خــۆی نا (فاتیح) واته رزگار که‌ر ، تا ئه‌و ســـاتهی خۆشــی به په‌ند برد و ولاتهکهشــی وێران کرد هه‌ر خۆی به شـــتێك ده‌زانی له ســهروی مرۆڤ . (حافز ئهســهدیش) ناپاکی له هاوریکانی خۆی کرد ، وا له‌خۆی بایی بوو له ســــوریا له خۆی زیاترکهســـی به دی نه‌ده‌کرد و به مرۆڤ نه‌ده‌زانی ، ســـوریای له ســـه‌ر خۆی تاپۆ کرد ، عهلهشـــیشـــهکهی کوری کرد به که‌له‌گا ، زه‌لامێك له ســوریا نقه‌ی لێوه نه‌هات ، ئێســـتا وا باجه‌که‌ی دژمیرن . باســــــی ( ســـه‌دام )ی عوروبهش ناکه‌م ، خه‌لك نیه نهیبیســـتێ و نه‌زانێ . به‌لام ده‌مه‌وێ باســـی ئه‌و شـــته ســـهیرهی تورك بکه‌م ، ســولتان ئه‌ردۆغان ، که له رواله‌ت ســـۆفیهو له خوا ترس ، پیاوی چاکه و زۆریش ههوهســی له چاکه‌یه ، به‌لام له ژێره‌وه زۆر خۆی له‌وه خۆش کردوه که ببێ به فاتیح وه‌کو (مه‌حمه‌د) ، له دلهوهش دایناوه ئه‌وه‌ی (جــــهنگیز) و(هۆلاکـــۆ) و (تهیمــور) بۆیان نه‌کراوه ئه‌و بێ‌کات .
له کۆمه‌لگاکه‌ی خۆشــمان ، شــــتی وای تێدایه که له قوتوی هیچ عهتارێکا نه‌بووه و نیه ، ئه‌وه له پێش هه‌موو شـــتێ ســـهرۆکهکهمان نه‌خوێنده‌واره ، نه‌ك هه‌ر خۆی نه‌خوێنده‌واره باوکیشـــی نه‌خوێنده‌وار بوو ، ســـه‌رۆکی حکومهتهکهشـــمان ئه‌ویش نه‌خوێنده‌واره ، باوکی ئه‌ویش نه‌خوێنده‌وار بوو ، ســـه‌یر له‌وه دایه رێبازهکهشـــیان رێبازی نه‌خوێنده‌وارانه . له مانه‌ش ســـهیرتر ، ئێمه به هه‌زاران دکتۆرامان هه‌یه ، به‌لام هیچ کامیان به قه‌د ســـهرۆك و ســهرۆك وه‌زیران زیریك و به‌توانا نین ، واته به هه‌زاران دکتۆرامان هه‌یه به قه‌د نه‌خوێنده‌وارێك خوێنده‌واریان نیه .
له‌وه‌ش ســه‌یر تر ئه‌وه‌یه وه‌ك وا باوک‌و باپیرانمان وتویانه ، نه دیتهنیم ڕۆ ، نه بیســتهنیم ڕۆ ، نه کردهنیم ڕۆ ، وه‌ره له وانه‌ی که له ســـهرکردایهتی حیزبه‌کانن ، ئه‌وانه‌ی که له ســـهرکردایهتی کوردن ، وه‌کو خۆشـــناوه که گۆته‌نی ســـێ ته‌لاقه بخۆ که تاکیان تێدانیه گه‌ر جه‌گی نهدرابێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بگاته شــــوێنهکهی ، گه‌ر ههشـــبێ وه‌کو نه‌بوو وایه ، جونکه نه که‌س ده‌زانی کامیانهو نه که‌س باوه‌ری بهویشـــیانه . واته که‌س به لێهاتویی و توانای خۆی نه‌چوته ســهرکردایهتیهکانهوه . ســـا له‌کوێێ جیهان بووه ، له‌چ ســه‌رده‌م و رۆژگارێك روی داوه ، ســــهرکردایهتی گه‌لێك ، وه‌کو گه‌لی کورد که له شـــۆرش و به‌ره‌نگاریه ، ســـیاســـیهکانی هه‌ر هه‌مووی له ســـیاســهت ســاقیت و له ژێر ســـفر بن . ســهرکردایهتی هه‌ر هه‌مووی نه‌زان و گه‌مژه‌و ناپاک و گه‌نده‌ل بن .
شـــتێکی تریش له شـــته ســهیرهکان ، ئه‌و گه‌وج کردنه‌یه به ناوی ئاینه‌وه ، له لایه‌ن هه‌ندێ کهســـهوه که ناویان له خویان ناوه ســـهید ، یا شـــیخ ، یا حیزبی ئیســـلامی ، له گه‌ل رێزم بۆ ئه‌وانه‌ی که به راســتی ســهیدن ، یا به راستی بروای به ئاینه‌که‌یه و له پیناو په‌رژه‌وه‌ندی دنیای خۆی لاری نه‌کردوته‌وه ، ئه‌وه جێگه‌ی رێزه . به‌لام ئه‌وانه‌ی به راســتی ســـهید نین ده‌بێ شـــهرم له خۆیان که‌ن . ده‌بی ســهیده راســـتهقینهکان به‌ر له خه‌لك له خه‌می ئه‌وه دابن که ئه‌و نا ســــهیدانه بۆ خه‌لك ئاشـــکرا که‌ن . هه‌ندی له مه‌لاکانیش ، حاجی مه‌لا ســــــهید ، جه‌نابی مه‌لا ، هه‌ر به مهلایهتیهکه دلی دانهکهوتوه و ئاوی نهخواردوتهوه ، ســـهیدێکیشــی پێوه ناوه ، حهراریهکیشـــی له ســـه‌ر کهســکهکه پێچاوه ، کردویه به ســــێ رســـکان ، مه‌لای واش هه‌یه شـــایهدی زۆر ناپاکی ناپاکانه ، به‌لام وه‌کو عادل ئیمام گۆته‌نی جه‌نابی مامۆســـتای ئاینی دنیا و قیامـــــهت " شـــاهد ما شـــافشـــی حاجه " .
له باره‌ی شـــیخهکانیش ، ئه‌وه‌ی به راســتی خوا پهرســـتی خۆی ده‌کا جێگه‌ی رێزه ، با ئه‌وه‌نده بیکات تا ده‌فرێ ، به‌لام بۆ جه‌نابی شـــیخ جوان نیه و نادورســـته چاوی له هێلکه‌ی پیرێژنه‌کانی لادیکان بێ . یا هه‌ر کاری خه‌لك گه‌وج کردن بێ ، به ئه‌ندازه‌ی دهروێشـــێکی یه‌کێ له شـــێخهکان که به دێیهکانا ده‌گه‌راوه وتوویه " شـــێخ خوایه " ، شـــێخ که به‌مه ده‌زانی یه‌کێ ده‌نێری بۆلای ده‌روێش ، پێی ده‌لێ " بڕۆ به فلان بلێ با وا نه‌لێ گوناحه " ، کابراش ده‌چێته لای ده‌روێش و پێی ده‌لێ " ده‌روێش فلان ، جه‌نابی شـــێخ وای فه‌رمووه ، ده‌روێش له وه‌لام دا ده‌لێ " شـــێخ با لۆ خۆی هه‌ر .....بخوا واللهی ده‌نا هه‌ر خوایه " .
جا ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه و ســـه‌ر باری نه‌هامه‌تی ئه‌و گه‌مژانه‌ی که به ناوی کوردایه‌تی له ده‌ورو به‌ری بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی ، وه‌کو ئه‌و دهروێشـــهیان لێهاتوه ، گه‌ندلی و گهندهلکاریهکانیان به‌ری چاویانی گرتووه ، ئه‌و گه‌مژانه‌ش که له پێناو په‌رژه‌وه‌ندی خۆیانا ، چاوی خۆیان له ئاســت ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی وکارهســـاتهی که توشـــی گه‌له‌که‌یان هاتووه نوقاندووه ، ئه‌وانه هه‌ر هه‌موو ، ده‌بێ ئه‌وه بزانن و تێبگه‌ن که چ تاوانێکی گه‌وره به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشـــتمانهکیان ده‌که‌ن ، به‌م ناپاکیهیانا چ مهترســیهکی ترســناك ده‌خه‌نه ســـه‌ر ئه‌و مهترســـیانهی که ئه‌مرۆ ههرهشـــه له بون و نه‌بونی کورد ده‌کا ، که گه‌لێ زۆرن و که‌م نین ، بۆیه گه‌ر گه‌لی کورد به وشــیاری و ههســـتیاری هه‌لس وکه‌وت له‌گه‌ل رووداو‌و و پێشـــهاتهکان نه‌کات ، ئه‌وا به بێ شـــك ئه‌و هه‌له‌ی هاتوته پێشـــهوه ، ئه‌مجاره‌ش به ســـوکو ئاســانی له ده‌س ده‌چێ و ده‌بێ ئه‌م جارهشــیان کورد فاتوره‌ی ئه‌م گه‌مژه‌ییه ببژێرێ . ههلبهته گه‌مژه‌کانیش له به‌ر ده‌رناچن و وه‌ك به‌رزه‌کی بانان رزگاریان نابێ ، ده‌بی باجی گه‌مژه‌یی خۆیان هه‌ر بژمێرن ، چونکه هه‌رجی بکه‌ن ، ســه‌ری خۆشـــیان به دار‌و به‌ردا دهن ، هه‌ر لای دوشـــمنهکانا به ره‌نگی کورد ره‌نگ کراون و لێان نابێته‌وه ..