گۆڕان و گۆڕانكارییەكانى وەزارەتى ناوخۆ لە سلێمانى
Saturday, 15/08/2009, 12:00
بێگومان دەرئەنجامى هەڵبژاردنەكانى 25/7 بەوێنەى گەرمى مانگى تەموز بارودۆخى سیاسى هەرێمە گەندەڵستانەكەشمانى هەژاند و دارى بەسەر بەردەوە نەهێشت ، لەدەنگدانى تایبەتدا دوو رۆژ پێش دەسپێكى دەنگدانى گشتى كە هێزەكانى ئاسایشى ناوخۆ و هێزەكانى پێشمەرگە و سەربازى تیایدا بەشداربوون لیستى گۆڕان دەنگێكى بەرچاوى هێنا ، بۆ نموونە تەنها لە هێزەكانى وەزارەتى ناوخۆى سلێمانى لە نزیكەى سى هەزار دەنگ چواردە هەزار دەنگ بۆ لیستى گۆڕان درابوو ، بۆیە ئیستا مەڵبەندى سلێمانى و كۆمیتەى پۆلیس وەك فاشیلترین و بێبەرنامە ترین دەزگاى حیزبى بەرپرسى شكستەكان حساب دەكرێن و بەرپرسەكانیان لە لیستى پێشەوەى ئەوانەدان كە لادەبرێن و دووردەخرێنەوە و موحاسەبە دەكرێن .
ئەوەى لێرەدا جێى پێكەنینە ئەوەیە كە لیژنەیەك لەمەكتەبى سیاسیەوە پێكهێنراوە بۆ چاكسازى و پاكسازى لە وەزارەتى ناوخۆدا لەهەوادارانى گۆڕان كە لیژنەكە بەسەرۆكایەتى شێخ جەعفەر و ئەندامێتى هەریەك لە مامۆستا جەلال كریم و حاكم قادرە ، بەراستى ئەمە بۆخۆى سەرلێشێوان و پاشاگەردانى ناو یەكێتى بەساكارى دەخاتە روو ، چونكە تەواو مەعلوومە 99% ى ئەوانەى لە وەزارەتى ناوخۆ و وەزارەتى پەروەردە و ئاسایشدا بێ ئەوەى ئەندامى لیستى گۆڕانن بن و دەنگیشیان بەگۆڕاندا ، لەداخى ئەم پیاوە بەرزانەوە بوو ، گەندەڵییەكانى مامۆستا جەلال و پشتیوانیكردنى لە هەرچى گەندەڵكار و دز و جەردە و داوپێنپیسە لەسەر حسابى ئەفسەرە پاك و دەست و داوێن پاكەكان بەجۆرێ ئەفسەر و كارمەندەكانى وەزارەتى ناوخۆى لێواولێوى رق و كینە كردبوو كـــــــــــــــە ئامادەبوون دەنگ بە لیستى ئوسامە بن لادن بدەن بەڵام دەنگ بە لیستێك نەدەن كە مامۆستاى گەندەڵ هەوادارى بێت ، مامۆستایەك كە زیاتر لە چواردە ساڵە هەر لە بەڕێوبەرێتى ئاسایشى دەربەندیخانەوە بۆ بەڕێوبەرى دیوان و دڵدارییەكانى ئەوێ و هێنانى ژنى دووەمى بۆ بریكارێتى وەزارەت و دانانى لەنجە خانى ژنى دووەمى لە شوێنەكەى خۆى بۆ هەزار و یەك گەندەڵى و جەردەیى بچوك و گەورەى ترى كردبوو بە ناونیشانى سومعەتى لەكەدار و رەوشتى سەربەرەوژێرى .
هەروەك چۆن مامۆستایانى سلێمانى بەجۆرێك لە شێخ حسێنى براى شێخ جەعفەر پڕ و بەداخ بوون زۆر مامۆستا هەبوو ئەیووت دەنگ بە موقتەدا سەدر بدەم دەنگ بە لیستێك نادەم شێخ حسێنى دەست وداوێنپیس سەرگوڵەكەى بێت ، بەهەمان شێوەش بۆ حاكم قادرى داوێن رەنگاو رەنگ كەبەدزییەكانى لە شارەوانى سلێمانى بۆ ماوەى چەندین ساڵ نەك بەتەنها گیرفانى خۆى و كەسوكارى پڕكرد لەدۆلارى حەرام و تاڵانكراو بگرە ئەم چاوباشقاڵە توانى نەخشەى تۆبۆگرافى شارەكەشمان بشێوێنێت ، شێخ جەعفەریش هەر ئەو پاڵەوانە بوو كە تەعەداى لە ئەفسەرێك كرد لەهەڵبژاردنەكاندا ، ئەوە دزى و تاڵانكارییەكانى خۆى و كوڕ و پیاوەكانى هەر باسیلێوەناكرێ ، خۆشیش ئەوەیە هەریەك لەم سەرە مەزنانەى گەندەڵى و شەهوەتى داوێنپیسى و ستەمكارییە خۆیان بە كووتلەى دڵسۆزى كۆسرەت حساب دەكەن و بەموناسەبە و بێ موناسەبە باسیلێوەدەكەن و ئابرووى كۆسرەتیشیان بەم هۆیەوە بردووە .
بەگەڕانەوە بۆ گۆڕانكارییەكانى ناو وەزارەتى ناوخۆ كە چیرۆكى نابڕاوكردنى چەندین كارمەند و ئەفسەرى هەوادارى گۆڕانە ، وەك ئەوەى بەڕێوبەرى موكافەحە دەگۆڕێت بە كەسێكى دەروێشى خۆى كە تەنها ئەفسەرەكانى وەزارەتى ناوخۆ و خوا دەزانن كەچەندە گەندەڵ و رابردوو لەكەدارە ، یان وەك گۆڕینى بەڕێوبەرى هاتوچۆى سلێمانى و ....هـــتــــد ، ئەم هەڵمەتە خودى مامۆستا جەلال و بەرزانى ئەحمەد كوردە سەرپەرشتى دەكەن ، بەخوا دنیایەكى سەیرە گوڵم !!؟؟ هەر مامۆستا جەلال بوو كاتى عوسمانى حاجى مەحموود و بۆ ماستاوكردن بۆى و تاكو بڵێن هەوادارى ریفۆرمە رۆژ نەبوو هەزار جنێوى سووك بەئاشكرا بەم بەرزانە و كۆمیتەكەى نەیات ، كەچى ئیستا بەرژەوەندى یەك هەرەس و شكستى مەزن كۆى كردوونەتەوە و كار دژ بە گۆڕانخوازان دەكەن بەوەى لە پۆستەكانیان دووریانبەخەنەوە ، من نازانم ... یان حەپەساوم ... یان تێناگەم .. لەو پرسیارەى كەمن و سەدان ئەفسەر و كارمەندى وەزارەتى ناوخۆ رۆژانە لەخۆمانى دەكەین ، ئەویش ئەوەیە توبڵێى مامۆستا جەلال ئەو راستییە نەزانێت كە ئەگەر بێت شەهید حەمە رەشى براى بۆ دوو خولەكیش زیندووبێتەوە ئەوا بێ یەك و دوو هەموو شانەى تفەنگەكەى شانى لە جەستەى بۆگەنى مامۆستاى گەندەڵدا خاڵیدەكاتەوە و بەكالە قوڕاوییەكەیەوە دەچێتە سەر كەللەى پووت و پڕ شەهوەتى بەدرەوشتى ، وەك تۆڵەیەك بۆ تاڵانكارى و داوێنپیسییەكانى دژ بەم میللەتە لەیەك لەلایەكى تریش لەتۆڵەى ئەوەى بەم ئەتوارانەى ئابرووى قوربانیدانى ئەو شەهیدەى براى بردووە لە گڵكۆكەیدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست