كۆسرەت ڕەسوڵ ئاشبەتاڵى كرد
Wednesday, 30/06/2010, 12:00
زۆربەمان بیرمانە ئەو كاتەى ئەم كاك كۆسرەتە سەرۆكى حكومەت بوو , لەو پەڕى هێزو تواناییدا بوو , سەردەمى گەشانەوەى كۆسرەت ئەو كاتە بوو كە مامۆستا موچەى نەبوو بەڵام پارەى تەكەتول هەبوو , ئەو كاتەى كۆسرەت بە فەردە پارەى ئەدا بە بەرزانى ئەحە سمێڵ بۆ تەكەتول مامۆستاى داماو بە سێ مانگ جارێك موچەیان وەردەگرت , ئەو كاتە كۆسرەت لەو پەڕى بە هێزییدا بوو , خۆى پیاوى حیزب بوو كەچى تەكەتولى حكومەتى دروست كرد و حیزبى دابەش كرد بەسەر دوو بەرەدا , بەرەى بخۆرەكان تەكەتولى كۆسرەت , بەرەى نەخۆرەكان تەكەتولى حیزب , ئیتر لەم ئاوە لێڵەدا كۆسرەت مەلەى خۆى دەكرد ,زەوى دابەش دەكرد , موچەى دەبڕیەوە , سەیارەو پلە و ئیمتیازاتى حكومى و حیزبى دابەش دەكرد , هەر مەپرسە , كوردستانى كردبوو بە چێشتى مجەور , تاڵەبانى هەستى بەم گێلیەتیەى كۆسرەت كرد و بە ترسێكى گەورەى زانى بۆسەر خۆى , بۆیە كلك و باڵى كرد و حكومەتى لێ سەندەوە , ئەمەش هەنگاوێك بۆ پاشە كشەى كۆسرەت , بەڵام هەرمابوو چونكە بۆن و بەرامەى پلە و پارەو پۆستەكانى كۆسرەت هەتا ئێستاش لاى زۆر كەس مابوو , ئاغاكەى كۆسرەتیش بە مقاشەكانى سەعدى و ئەرسەلان و عدنان موفتى لە هەولێرو سلێمانى كەوتە لێدانى كۆسرەت , تا كۆسرەتى وا لێ كرد , هیچى نەمێنێ و مەمنونى هێرۆ و خۆى گوتەنى مامى گەورەمان بێت ,تا ڕەحمى پێ بكەن دەرى بچێنن یان پەراوێزى نەخەن, لەو كاتەوەى برادەرانى باڵى ڕیفۆرم لە یەكێتیدا نەمان و كۆسرەتیش دوو جار پشتى ئەوانى گرت و ئیمزاكەشى كردبوو ئیتر ئەستێرەى بەختى كۆسرەت نەوى , بەڵام چۆن كەوتنێك لوتى لە زەوى درا, ئەمە چارەنوسى هەموو سەركردەیەكە كە كەسێتى خۆى لە سەر پارەو ئیمتیازات بنیات بنێ, تا ئەم كۆنگرەیە ,كۆسرەت خەوى زاڵ بوو ن بە سەر خەتى گشتیدا بەرى نەدابوو , بەڵام كەوتنى ئەمجارەى و پشت كردنە هاوڕێكانى ئەوەى بە كۆسرەت ووت كە ئیتر كۆسرەت گەڵاى وەریوە و ئەستێرەى بەختى كوژاوەتەو ە , ئێستالەو سەركردایەتیانە ئەچێ كە كەس نایناسێ و مەمنونى ئاغایە یان ئاغا ژن تا لوتفێك بكەن و چاوێكیان لێى بێت ,ئەوەى كۆسرەت كردى ئەم جارە لە بێ وەفاییدا , لە هەلپەرستیدا نمونەى نەبوو , حەز دەكەم هەمووتان ئەوە بزانن لە دوایى ئیمزاى یاداشتە سێ قوڵیەكەى نەوشیروان مستەفا و عومەرسید على و كۆسرەتەوە تاڵەبانى هیچى نەمابوو تەنانەت بەو سێ كەسە ى ووت ئەوا من جانتاكەم دەپێچمەوەودەڕۆم , تاڵەبانى ئاوا سوك و چرووك ببو و بەڵام ئەوەى تاڵەبانى گەیاندە ئەوەى ببێتە دكتاتۆریكى دڕندە و هیچ نەزان كۆسرەت بوو , بە گەڕانەوەى بۆ ژێر دەوارە شڕەكەى تاڵەبانى و پەشیمان بونەوە لە وئیمزایەى كە ئەگەر لێك نەترازانایە ئێستا تاڵەبانى هیچ نەدەبوو , وە یەكێتیش چەندین قۆناغ لە پێشكەوتندا بوو ئەو جەماوەرە باشەشى لە دەست نەدەچوو , كۆسرەت تاڵەبانى جارێكى تر ڕزگار كرد بەڵام وەكو مار بە باڵاى لەرزۆكى كۆسرەتدا هەڵگەڕاو و كۆسرەتى ووشك كرد , ئێستا كۆسرەت هەست دەكات چ هەڵەیەكى مێژوویى بەرامبەر بە یەكێتى و هاوڕێكانى كردوە , دەسەڵاتى تاڵەبانى زۆر بچوك ئەكرایەوە بەڵام كۆسرەت ڕێگەى نەدا , تاڵەبانیش لەبەرامبەر ئەو بێ وەفاییەى كۆسرەتدا پاداشتى كۆسرەتى كرد و دواجاریش وەكو مارەكە پێوەى دا , ئەوەتا لە دواى كۆنگرەوە كۆسرەت دەرچونى خۆى بە چەپڵە ڕێزان و كوڕەكەى بەتەكەتول و كەوتنى زۆرینەى ئەو كەسانەى خۆیان بە دەروێشى كۆسرەت ئەزانن , وا زۆربەى ئەو كەسانەى سەر بە كۆسرەت بوون , وازیان لەو پیاوە لەرزۆكە هێناوەو ئاشبەتاڵیان بە كۆسرەت كردوە , ئەوەى من بیاناسم لەو تەكەتولەى كۆسرەت تف و نەعلەتى كۆسرەت ئەكەن , من زۆریان ئەناسم هەر هەمویان ئەڵێن و سوێندیان خواردوە كۆسرەت بشمرێ ناچنە پرسەكەیەوە چونكە لە پێناوى خۆى و كوڕەكەیدا ئێمەى فرۆشتوە , ئیتر وا كۆسرەت كە كەسى بە دەورەوە نەما ئەبێت وەكو مەلا مستەفا ى دار جگەرە تاش بە ئاغاى تاڵەبانى بڵێ كارى منیش تمام شود , ئێستا خراپ ترین كەس لە ناو یەكێتی دا دواى مەلاو عومەر و سەنگاوى كۆسرەتە چونكە بێ وەفا بوو بۆ برادەرەكانى .. ئەوە بزانن لە ئێستاوە جاڕ بدەن بە شاردا كۆسرەت ئاشبەتاڵى كردوە , با عمومى مەملەكەت بزانێ كۆسرەت كارى تمام شود ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست