نه‌مران دوکتۆر قاسملو وئه‌حمه‌د تۆوفیق هه‌ر دووکیان شه‌هیدی کورد بوون
Tuesday, 20/07/2010, 12:00
شێواندنی ته‌رمه‌کانی گریلایه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان، سوکایه‌تیه‌ک بوو به هه‌موو گه‌لی کورد، ئه‌گینا ته‌رمێک که نه هێشی هه‌یه و نه ده‌شتوانی به‌رگری له خۆی بکات، چ پێوسیت ده‌کا به‌مردوویش شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بکه‌یت. به‌ڵام هێش و ئازاره‌کان بۆ مرۆڤانی ساحه‌ب وێژادن ده‌مێنیته‌وه و سوکایه‌تیه‌که‌ش له و ته‌رمانه‌دا به هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێت.
سوکایه‌تی کردن به مردوه‌کان ڕه‌وا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خراپکاریش بووبن. به سوکایه‌تی کردن به شه‌هیدانیمان، دوژمنانمان پێمان خۆش ده‌بن، و درزه و دووبه‌ره‌کی زیاتریش ده‌که‌وێته ناو خه‌ڵکی کوردستان. ڕه‌وا نییه که نوسه‌ران، رووداوه‌کان له گوێره قازانجی حیزبی خۆیان بگۆڕن. هه‌موومان ده‌بێ خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین له به‌رانبه‌ر شه‌هیده‌کانمان دا. تکایه با له ڕه‌خنه‌گرتنیش دا سوکایه‌تی به شه‌هیده‌کانمان نه‌که‌ین وپڕنسیب و ئه‌خلاقێکی مرۆڤانه به‌کار بێنین. ئه‌وه سێ نوسراوه‌ی خواره‌وه لای من سه‌رنج ڕاکێش بوون، که بۆچی ئێمه‌ی کورد له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م دا ئێستاش ناتوانیان زمانی گفتووگۆ به‌کار بێ نین؟ بۆچی به جێگای جیاوازی و سوکایه‌تی به‌یه‌کتر، بۆ هاتنه‌دی مافه ڕه‌واکانی گه‌له چه‌وساوه‌که‌مان به‌یه‌که‌وه کار نه‌که‌ین؟
من ئاگاداری به‌شیک له ڕووداوه‌کانی ده‌ورانی نه‌مران ئه‌حمه‌د تۆفیق و دکتۆر قاسملو هه‌م، ده‌شزانم هه‌ر دووک به‌ڕێزان زۆر ناحه‌قیان ده‌رهه‌ق به‌یه‌کتری کردوونه. له‌سه‌ر هه‌موو ڕووداوه‌کانێش ته‌نیا دوو به‌ڵگه‌ی نوسراوه هه‌نه : کۆنگره‌ی دووه‌می حیزب و نوسراوه‌یه‌ک به‌ناوی شانۆی خه‌یانه‌ت. من له‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌ڵگه‌نامه و خه‌باتی تێکۆشه‌رانی شه‌هید دوکتۆر قاسملو و نه‌مر کاک ئه‌حه‌مه‌د تۆوفیق ئه‌م شیکردنه‌وه‌م هه‌یه:
کاک ئه‌حمه‌د تۆوفیق له گرتنی دوکتۆر قاسملو ئاگادار نه‌بوو، به‌ڵام دوکتۆر قاسملو له دڵسۆزی و پاک بوونیه‌وه، کاک ئه‌حمه‌د تۆفیقی ئاگادار کردوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له گه‌ڵ ڕێزی یه‌کجار زۆرم بۆ شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق، له‌به‌ر ته‌ک ڕه‌وی خۆی دوکتۆر قاسملوی له ناو حیزب دا شکاند و ته‌وهینی جاسوسی خسته پاڵ.
جێگای ئاماژه‌یه که شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق له ماوه‌ی 25 ساڵ ڕابه‌رایه‌تی حیزب دا ته‌نیا یه‌ک کۆنگره‌ی گرت (کۆنگره‌ی دووهه‌م). بڕیاره هه‌ره گرنگه‌که‌شی سوک کردنی دوکتۆر قاسملو بوو، که تێیدا به‌رچه‌سپی جاسوس و خه‌یانه‌تکاری لێدا.
دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملوو زۆری کاک ئه‌حمه‌د تۆوفیق خۆش ده‌ویست و زۆریشی ڕێز بۆ داده‌نا. پاش وه‌درنانی له حیزب، دوکتۆر قاسملو تاکه خراپه‌که‌ی ده‌رهه‌ق به کاک ئه‌حمه‌د تۆوفیق نه‌کردبوو، به‌ڵام کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق له کوردستان ڕا خۆی گه‌یانده ڤییه‌ن و ڕۆژنامه‌ی کوردستان که له‌لایه‌ن دوکتۆر قاسملو ده‌رده‌کرا، پێیدا خست. که‌چی ڕۆژنامه‌که تا 3 ژماره‌ی ده‌رچوو بوو و هیچ دژایه‌تیه‌کی کاک ئه‌حمه‌د تۆفیقیشی نه‌کردبوو.
له‌لایه‌کی تر بۆچی پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسراوه‌ی شانۆی خه‌یانه‌ت و له هه‌ڵادانی زیندوو بوونی کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق له ساڵی 1979 له شاری شنۆ، دوکتۆر قاسملو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به‌جێهێشت و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ گه‌ڕایه‌وه به‌غدا؟
بۆچی دوای گیران و بێسه‌روشوێنکردنی کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق له ئێراق، که‌س خۆی له کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق نه‌کرده سه‌حه‌ب. پرسیاره ئه‌وه‌یه، بۆچی له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی شه‌هید دوکتۆر قاسملو دا تاکه جارێکێش باس له ئه‌حمه‌د تۆفیق نه‌کرا و ئێستاش له‌ناو شه‌هیده‌کانی حیزب دا ناویشی نییه؟ بۆچی کاتی ڕووخانی سه‌ددام، تاکه مرۆڤێک له په‌روه‌نده‌که‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیقی نه‌پرسیه‌وه. لای هه‌مووان ئاشکرا بوو، که ئاخرجار له زیندانی ئه‌بوو غه‌ریب بینراوه له ساڵی 1971 دا. ئه‌وکات ته‌مه‌نی کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق نزیک 45 ساڵانه بووه، ئیستا ده‌کرێت 85 ساڵه بێت. خۆ ئه‌گه‌ر له زیندانیس دا مابووبێت تا ڕووخانی ڕژیم، ئه‌وه‌نده پیر بووه، که بۆی هه‌یه خۆی نه‌ناسیته‌وه. بۆی هه‌یه ئێستا له کۆڵانه‌کانی به‌غدا دا به بێکه‌سی و به نه‌خۆشی بژیت؟ گۆیا کوردێکی باشوری کوردستان له ئه‌نفاله‌وه تا 2003 له ئه‌بووغه‌ریب دا بووه و پاش ڕووخانی سه‌دام ئازاد کراوه. ئه‌و که‌سه باسی کردوه که گۆیا حه‌بدوڵا ناوێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له زیندانی ئه‌بوو غه‌ریب دابووه و هه‌ر کات لێیان پرسیوه، چه‌ند ساڵه له زیندانی، وتوویه‌تی هه‌موو ته‌منم له زیندان دا بوومه، له‌وه زیاتر خۆی به‌که‌س نه‌ناساندوه. من تکام له هه‌موو نیشتمان په‌روه‌رێکی کورد هه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌و کورده باشوریه‌تان بۆ په‌یدا ده‌بێت، ئه‌وه زانیاری زیاتری لێوه‌رگرن و بیده‌ن به ڕای گشتی. له ساحه‌ب ویژدانه‌کانی کوردیش داواکارم که له په‌روه‌نده‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق بکۆڵنه‌وه و بزانن که له‌به‌ڵگه‌کان دا له زیندانی ئه‌بوو غه‌ریب چۆن کوژراوه، یان چی به‌سه‌ر هاتوه. دیتنه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵگه، ته‌رم، یان زیندوی کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق زۆر ڕاستی ڕووداوه‌کان ده‌رده‌خات.
ئه‌حمه‌د تۆوفیق خزمه‌تی زۆری به پارتی دێموکڕاتی کوردستان کرد. به‌ڕاستی پارتی قه‌رزداری ئه‌حمه‌د تۆفیقه و ده‌بوا ئه‌وان به‌تایبه‌ت کادیره‌کۆنه‌کانیان که له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تۆفیقیان کار کردبوو، ئێستا لێیان بپرسیبایه‌وه. تادره‌نگتر نه‌بووه و ده‌ستیان وه‌به‌ڵگه‌کان ڕاده‌گات، پێویسته که به‌م کاره هه‌ستن.
له کۆتای دا ده‌ڵێم گیانی ئه‌م دوو شه‌هیده خۆش و ڕوحیان هه‌رشاد بێت، به له‌ده‌ست دانیان کورد زه‌ره‌ر مه‌ند بوو و داگیرکه‌ران پێخۆشحاڵ بوون. به‌ڵام هه‌زار جار به‌داخه‌وه ئه‌ودووکه‌سه ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ناکۆک بوون. ئه‌گه‌ر به‌یه‌که‌وه کاریان کردبا، حیزبی دێموکڕات زۆر خۆشه‌ویستر ده‌بوو له ناو ڕۆژهه‌ڵات دا و سه‌رکه‌وتنی مه‌زنتری تۆمار ده‌کرد و ئاواش به‌ش به‌ش نه‌ده بوو.
من خۆم به بچوکی هه‌ردووکیان داده‌نێم و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ گیان شه‌هیدیان، به‌ڵام لای نه‌مر کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق مه‌لا مسته‌فا بارزانی خوا بوو و ته‌واو له ده‌ستوری ئه‌زبه‌نی دا بوو. شه‌هید دوکتۆر قاسملوش له‌لایه‌ک ته‌واو خۆی دا بوو ده‌ستی به‌عس و له‌لایه‌کی تر ویستی ئاغاوه‌تی هه‌بوو. به‌بێ پرسی ده‌فته‌ری سیاسی و بێ ئه‌وه‌ی نزیکترین هاوڕیکانی، ته‌نانه‌ت جێگره‌که‌شی ئاگادا بێت، چوو ده‌گه‌ڵ پاستاڕێکی دانێشتوو، له ئاکام دا خۆی فیدا کرد.
ئه‌مه‌ش لینکی سێ نوسراوه‌که بۆ زانیاریتان:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cd3558c1
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9f98aabf
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dcef4433
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست