ڕوانگه جیاوازه‌کانی ئاشبه‌تاڵ (به‌شی دووه‌م)
Friday, 20/02/2009, 12:00
2199 بینراوە
گریمان ئاشباتاڵ، هه‌ڵه بوو، خیانه‌ت نه‌بوو!؟
ئێ، گریمان هه‌ڵه‌بووبێت و پلاێکی نێو ده‌وڵه‌تی بووبێت، ئیتر ماڵتان ئاوا، هه‌رکه‌س بچێته‌وه ماڵی خۆی، ئێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا و مه‌سعودیش هه‌وارگه‌تان گوزته‌وه بۆ که‌ره‌ج. قیروسیا وا کوردی نه‌گه‌به‌تیش له سایه‌ی ئێوه‌وه، ئاواره‌ی بیابانه گه‌رمه‌کانی خوارووی عێراق بکرێ، هه‌رچی تیرۆرکرا، کرا، چی ماڵی وێران بوو، با بکرێ، هه‌روه‌ها زیاتر له 600 که‌س خۆیان کوشت و ئاو به‌ئاگردا کرا.
ئه‌ی ئه‌وه خێر بوو، له‌پڕ وه‌ک قارچک دیسان هه‌ڵتۆقێنرانه‌وه و زینداوو بوونه‌وه و بۆ خامۆشکردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ؟
ئێوه، که بۆ ئه‌وه‌چوون، دابنیشن، ئیدی چۆنه له‌پڕێکا توانیتان 700 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵبژارده ته‌فر و تونا بکه‌ن؟
گه‌لی کورد ده‌رییای خوێن له جه‌سته‌ی ده‌چۆڕێ، پێویسته بیر بکه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر کورد فریای خۆی نه‌که‌وێت، دڵنیابه هیچ که‌س و لایه‌ن و ووڵاتێک به فریای ناکه‌وێت.
په‌ندێکی پێشینان ئه‌ڵێ: کای کۆن به‌با مه‌که.
من پێموایه کارێکی باشه، که ده‌ست له ڕووداوه کۆنه‌کان هه‌ڵبگرین، ڕووداوه‌کان له ئه‌رشیڤی مێژوودا هه‌ڵگرین، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و چاره‌سه‌ر کردنی ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا.
هه‌رچه‌ندیش 39 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م کاره‌سته‌دا تێپه‌ڕیوه، هێشتا هه‌روه‌ک 39 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌روه‌ک ساڵی 1975 هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، بگره کاره خیانه‌تکاریه‌کانیشیان په‌ره‌ی سه‌ندوه، نه‌ک کۆتایی پێهاتبێت، بۆیه هێشتا تازه‌یه و نه‌بۆته کای کۆن.
ئه‌و کاره خیانه‌تکارانه‌ی، به فه‌رمانی مسته‌فا بارزانی ئه‌نجام ده‌دران و ئیدریس و مه‌سعودی کوڕی، نه‌ک وازیان لێنه‌هێناوه و ده‌رسیان لێوه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكوو ده به‌رابه‌ر زیادی کردوه.
مه‌لا مسته‌فا زیاتر گرنگی به خیانه‌تدا دژ به له‌گه‌له‌که‌ی خۆی، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شای ئێران، هه‌موو شتێکی ئه‌نجامدا، به‌ڵام کوڕه‌کانی مسته‌فا بارزانی پێش باوکیان که‌وتن، کوره‌کانی مسته‌فا بارزانی ئه‌وساو ئێستاش، خیانه‌ت له‌گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن بۆ تورکه فاشسته‌کان، بۆ عه‌ره‌به شۆڤێنسته‌کان، پاشان هه‌ردوو ڕژێمه‌کانی شا و پاشانیش خوموینی، هه‌موو شتێکیان کردووه.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ پێشینان، ئه‌گه‌ر کاره‌ساته‌که کۆنیشبێت، پێویسته به‌های خۆی بدرێتێ.
نه‌ک ڕێوی مان لێبکه‌ن به شێر و شێر بکه‌ن به‌ڕێوی. پێوسیته هه‌موومان مێژوو وه‌ک خۆی بنووسینه‌وه.
ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد ده‌یه‌وێت ئازادیی بێت، هه‌روه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشووی سوئێد ئۆلۆف پاڵمه ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بیه‌وێت به ئازادیی بگات، هیچ هێزێک ناتوانێت به‌ری لێبگرێت. ئه‌نه‌لیش وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سوئێدیش ڕوو له کورد ده‌کات و ئه‌ڵێ: کورد ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به ئازادی بژیت، ئه‌وه خۆی بڕیار ده‌دات، واتا ئازادی له ده‌ستی کورد خۆیدایه، نه‌ک تاران و نه‌ک ئه‌ناسۆفیا(ئه‌نقه‌ره)، نه به‌غدادو دیمه‌شقیش ناتوانن بڕیار بده‌ن، که ئه‌و مافه‌ی ئازادییه له کورد زه‌وت بکه‌ن.
بۆیه دوژمن بارزانی و تاڵابانی وه‌ک مۆرانه له جه‌سته‌ی ژیانی کوردا چاندووه، دوژمن ده‌زانێت به‌م شێوه نه‌بێت و له ڕێگای ئه‌م که‌سانی وه‌ک بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌بێت، مه‌حاڵه بتوانێت به‌ری ئازادی گه‌لی کورد بگرێت.
مسته‌فا بارزانی، په‌لاماری زۆرێک له سه‌رکرده له خۆ بردوه‌کانیی دا، کوشتنی و ته‌سلیم به دوژمنی گه‌لاکه‌مانی کردنه‌وه، چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌وانه: کوشتنی سه‌رکرده‌کانی حزبی دیموکراتی ئێران حدکا سڵێمانی موعینی، مه‌لا ئه‌وڕحیمی وه‌رتێ که له‌ته‌مه‌نی70 ساڵیدا گیرا، شه‌هید مه‌لا ئه‌وڕه‌حیمی وه‌رتێ، له چه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌پاڕێته‌وه، که خۆیان بیکوژن و ته‌سلیم به ساواکی نه‌که‌ن، چونکه مه‌لا ئه‌وڕحیم دڵنیا بوو، مسته‌فا بارزانی به‌شای ئێرانی ده‌فرۆشێت ، چونکه ئه‌وه یه‌که‌م کاری مسته‌فا بارزانی نه‌بوو
له کۆتاییدا مه‌لا ئه‌وڕه‌حیم زۆر له چه‌ته‌کانی مسته‌فا بارزانی ده‌پاڕێته‌وه و دڵیان نه‌رم ده‌کات، چونکه مه‌لا ئه‌وڕه‌حیم، باوه‌ڕی یه‌قینی هه‌بووه، که ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه و ئه‌گه‌ر مسته‌فا بارزانی ته‌سلیمی شای بکات، ئه‌وا ناوی ئه‌ندام و دۆسته نهێنیه‌کانی حدکا ده‌دات به‌ده‌سته‌وه.
سه‌ره‌تا مه‌لا ئه‌وڕحیمی وه‌رتێ زۆر له مه‌لا مسته‌فا ده‌پاڕێته‌وه‌و ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ته‌سلیمم بکه‌ن به ساواک، به‌رگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی ساواک ناگرم و ده‌بمه هۆی ماڵ وێرانکردنی سه‌ده‌ها ئه‌ندامه نهێنیه‌کانی حدکا، ئه‌وساش ڕووڕه‌شی ئه‌م دنیا‌و ئه‌ودنیاش ده‌بم.
جگه له‌وانه‌ش، مه‌لا مسته‌فا زیاتر له 40 گه‌نجی خوێنگه‌رم، که ڕووده‌که‌نه شۆڕش تا ببنه پێشمه‌رگه‌ی باشووری کوردستان، هه‌موویان ده‌سگیر ده‌کات و ته‌سلیم به ساواکیان ده‌که‌نه‌وه، ساواکیه‌کانیش پاش ئه‌شکه‌نجه‌دانێکی زۆر هه‌مویان گولله‌باران ده‌که‌ن.
مه‌لا مسته‌فا سه‌رکرده‌کانی باکووری کوردستانی(کوردستانی تورکیا) و چه‌په‌کان و میانڕه‌وه‌کانی گرت و کوشتنی، بۆ نموونه د. عوسمان ده‌نووسێت: دوکتۆر شڤان، که بووه هۆی نه‌مانی متمانه‌ی کورده‌کانی پارچه‌کانی تر به شۆڕش.
دیسان ده‌ستخستنه ناو کاروباری کورده‌کانی باشووری بچووک و کورده‌کانی لوبنانیش و پارچه پارچه‌کردنیان، به شێوه‌یه‌ک بووه هۆی لاوازیان ڕیزه‌کانی ئه‌و به‌شانه‌ی دیکه‌ی کوردستان.
د عوسمان، ده‌نووسێت، که له ناوه‌وه‌ی کوردستانی باشووریش په‌یوه‌ندیه ناوه‌کیاکان، گرتن و کوشتنی ڕۆڵه به ئه‌مه‌که‌کان، شۆڕشگێڕه گیانبازه‌کان بوو، که ده‌یانی وه‌ک کاک فاخیر مێرگه‌سووری، که له دوا چرکه‌کانی ئاشبه‌تاڵدا به ئه‌شکه‌نجه شه‌هید کرا.
باشه مه‌لا مسته‌فا وا ئاشبه‌تاڵی کرد، ئه‌دی بۆ فاخیر مێرگه‌سووریتان له زینداندا به ئه‌شکه‌نجه شه‌هید کرد؟
له جێگه‌ی ئه‌مانه‌شدا هێنانی مرۆڤه بوده‌ڵه‌کان، بازرگانه‌کان مرۆڤه خۆفرۆشه و که‌لله‌پوته‌کان که بریتی بوون له سه‌ده‌های وه‌ک ته‌حسین شاوه‌یس..... هتد.
له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ هێزه ئازدیخوازه‌کانن، چه‌په‌کان، شیوعیه‌کان، ئه‌ی بۆ شیوعیه‌کان تیرۆر کران، چ تاوانێکیان هه‌بوو، به مه‌رجێک ئه‌وانه‌ی مسته‌فابارزانی تیرۆریکردن، هه‌موویان بێ چه‌ک بوون.
هه‌روه‌ها پشتکردنه هێزه عه‌ره‌بیه ئازادیخوازه‌کان سوجده بردن بۆ کۆنه‌په‌رستان دوور و نزیک، له‌وانه شای ئێران که دوژمنی هه‌ره سه‌رسه‌ختی گه‌له‌که‌مانه.
تورکیای فاشی، که تائێستاش هه‌وڵی نه‌زۆککردنی کیژانی کورد ده‌دات، تا وه‌ک نه‌ته‌وه قڕیان بکات.
ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ سه‌رکرده‌کانی باکوری کوردستان له بادینان و دهۆک تیرۆر کران، ئایا ئه‌مه داخوازی فاشیزمی تورکی نییه؟
زۆر به‌کورتی مه‌لا مسته‌فا خۆی ئاشبه‌تاڵێ کرد، ده‌یتوانی نه‌یکا، بڕوانه به‌شی یه‌که‌م هه‌موو هێزه کوردستانیه‌کان، به حزبی دیموکراتی ئێرانیشه‌وه هه‌رچه‌ند مسته‌فا بارزانی ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته‌ی لێکردن، ئاماده بوون، یارمه‌تی مه‌لا مسته‌فا بده‌ن و له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد، چاوپۆشیی له ڕابردوو بکه‌ن، ئاماده‌بوون هاوکاری مسته‌فا بارزانی بکه‌ن، مه‌لا مسته‌فا به‌گوێی که‌سی نه‌کرد.
مه‌لا مسته‌فا ئه‌و هه‌موو شیوعیه‌ی تیرۆر کرد، که‌چی که‌ریم ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حشع ئه‌ڵێ: نامه‌مان نارد بۆ مه‌لا مسته‌فا ئاشبه‌تاڵ نه‌کات، ئێمه ئامه‌ده‌ین ببینه هاوپه‌یمانتان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چاو له ڕابردوتان ده‌پۆشین، مه‌لا مسته‌فا له‌وێشدا گوێی له که‌س نه‌گرت.
هه‌روه‌ک له به‌شی یه‌که‌مدا باسمان لێوه کرد، که په‌که‌که به 400 پێشمه‌رگه، خۆیگرت، وه‌ک چیایه‌کی پۆڵایین، له به‌رانبه‌ر 200000 چه‌کرادر دڕنده‌ی تورکی فاشی، هه‌روه‌ها به یارمه‌تی لۆجیستیکی سیخوڕی له ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل، هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر چه‌ته‌کانی کوردستانی باشووریش، خۆیگرت و ڕاینه‌کرد، نه بۆ ئێران نه بۆ ڕووسیا، نه بۆ ئه‌مه‌ریکا. فاشسته‌کانی تورک له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هێزه‌شدا شکان و په‌که‌که‌ش گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و له‌شکره2000000 یه‌که‌ی تورکی فاشیش به لوتی خوێناویه‌وه گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌ی بۆ مه‌لا مسته‌فا به 120000 پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌ر ده‌ست ئاشبه‌تاڵێ کرد؟!
له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا باسمان له چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی بیانی وه‌ک جۆنسانه ڕاندال کرد، که رۆژنامه نووسێکی ئه‌مه‌ریکه، ئازار‌و مه‌ینه‌تی به‌شخورای گه‌لی کورد، وای له‌و ڕۆژنامه‌نووسه کردووه، که ده‌یان جار گیانی خۆی بخاته مه‌ترسیه تا ده‌نگی خنکاوی کورد به جیهان بگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها عیسه پژمان که خۆی کوردێکی سنییه و ئێستاش خۆی به شاپه‌رست ده‌زانێت، ده‌رباره‌ی شۆڕشه‌که و نهێنیه‌کانی هه‌موو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که مه‌لا مسته‌فا به‌کرێگیرا و به زانینه‌وه له پێناو سه‌روه‌ت سامانی تایبه‌ت خۆی و کورد و شۆڕشه‌که‌ی فرۆشت به دوژمن.
هه‌روه‌ها که‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی شیوعیش به‌هه‌مان شێوه، مه‌لا ئه‌حمه‌دی بانیخێڵانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیساسی حزبی شیوعی، تۆما تۆماس ئه‌ندامی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری حزبی شیوعی، هه‌ر هه‌موویان هه‌مان بۆچوون ڕایان هه‌یه، که له‌سه‌ره‌تاوه ئاشبه‌تاڵ پیلانداڕێژراو بوو.
سامی عه‌بدوئه‌لڕحمان که‌سایه‌تی ناو خودی بنه‌ماڵه، زۆرێک ئه‌ندمانی حدکای ئێستا، وه‌ک خدر مه‌ڕسنه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که قه‌ڵه‌مه‌کانیان بۆ بژێوی ژیان به‌کار ناهێنن، به زه‌قی ئه‌ڵێن که کاره‌کانی مه‌لا مسته‌فا هه‌ڵه نییه، به‌ڵکوو خیانه‌ته.
هه‌روه‌کوو پاش مه‌لا مسته‌فا، ئیدریسی کوڕی، پاش ئیدریس مه‌سعود بارزانی هه‌مان ڕێچکه‌ی خیانه‌تی باوکیان گرته‌به‌ر.
ڕۆژێک تورک ده‌هێنن، ڕۆژێک به‌غداد، ڕۆژێک تاران، ڕۆژێک ده‌بنه به‌ربووکی سوپای پاسداران. ئه‌گه‌ر بۆ نموونه مه‌سعو دو ئیدریس به بیانووی، ئه‌وه‌ی که حزبی دیموکراتی ئێران گۆڕی مسته‌فا بارزانیان له گۆڕ ده‌رهێناوه، ئه‌ی خۆ کاتێک مه‌لا مسته‌فا خۆی زیندوو بوو، بۆ سه‌رکردایه‌تی حدکای فرۆشت به شا؟
ئێی خۆ مه‌لا مسته‌فا هێشتا له ژیاندا بوو، به‌ڵکوو به فه‌رمانی خودی مسته‌فا بارزانی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشگێڕانی باکوری کوردستان تیرۆرکرا، که‌واته په‌لاماری ناوچه ئازادکراوه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حدکا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناچه ئازادکراوه‌کان بۆ ژێر پۆستاڵی ژاندرمه و پاسداری ئێران، جگه له به‌هانه هیچی دیکه نه‌بوون.
ئێستاش دێینه بیر‌و بۆچوونی که‌سایه‌تی دیکه‌ی کورد، که خۆی به‌شداری بوه‌و وه‌ک شایه‌تحاڵ له کاره‌ساته‌که ده‌دوێت، د. مه‌حموود عوسمان:
هه‌روه‌ک باسی ده‌که‌ن، خودی د. عوسمان په‌شیمانه له نووسینی ئه‌م نامیلکه‌یه (تقییتم مسیره السوره الکردیه و انهیارها و الدرس و العبر الستخلسه منها) چونکه کاتێک لێیان پرسیوه:
باشه دکتۆر تۆ ئاگاداری سه‌ره‌تا و کۆتایی کاره‌ساته‌که بووی، بۆ ده‌نگ نه‌کرد، بۆ هه‌وڵت نه‌دا پێشی پێبگریت؟
ئایا دوکتۆر، تۆش به‌شدار و تاوانباری ڕشتنی ئه‌و ده‌ریا خوێنه نیت؟ هه‌روه‌ها هێنانی کاره‌سات به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کداو ئاواره بوون و دواکه‌وتنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک؟
د. مه‌حمود عوسمان له‌م چه‌ند خاڵه‌دا هۆکاره‌کانی ئاشبه‌تاڵ ده‌ست نیشان ده‌کات و کورت پوختیان ده‌کات، که هیچی زیاد و که‌می نییه له‌و نووسه‌رانه‌ی که باسیان له کاره‌ساته‌که کردوه.
یه‌که‌م په‌یوه‌ندیه کوردیه‌کان:مه‌به‌ستی دوکتۆر له‌م خاڵه په‌یوه‌ندییه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ کوردی هه‌ر چوار پارچه، بگره تا کورده‌کانی لوبنانیش، ئه‌مه‌ش له‌و ڕوه‌وه باسده‌کات، که به فه‌رمانی خودی مه‌لا مسته‌فاو کوڕه‌کانی، سه‌رکردایه‌تی کورده‌کانی باکور گیران کوژراون، نموونه وه‌ک سه‌ردایه‌تی باڵی چه‌پ و میان ڕوی باکوری کوردستان. نه‌مانی باوه‌ڕی کورده‌کانی باکور به شۆڕش و په‌رته‌وازه پێکردنیان.
لێدانی حزبی دیموکرات، گرتن کوشتنی سه‌رده‌کانی، هه‌روه‌ها گرتن و ڕاده‌ستکردنی دۆستان شۆڕگێڕانی کوردانی خۆر هه‌ڵات به شا و ساواکی ئێران، هه‌روه‌ک له پێشدا باسمان کردن.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خراپکردنی په‌یوه‌ندی کورده‌کانی خۆرهه‌ڵات له‌گه‌ڵ شۆڕش و نه‌مانی متانه به شۆڕشه‌که، هه‌روه‌ها بۆته هۆی ئه‌وه‌ی، که خه‌ڵکه به ئاگاکان ووشیاره‌کان، گوێ به‌شۆڕش نه‌ده‌ن و شۆڕش پشتگوێ بخه‌ن، هه‌روه‌ها ساردبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، چونکه کاتێک مه‌لا مسته‌فا فه‌رمانی گرتن و تیرۆر کردنی که‌سایه‌تیه‌کانی خۆر هه‌ڵاتی ده‌رده‌کرد، خۆ ئیدریس و مه‌سعودی کوڕی نه‌ده‌نارد، به‌ڵکوو ڕه‌ش و ڕووتێکی وه‌ک و ئێمه‌و مانیان ده‌نارده کوشتنی جه‌نگاوه‌رانی خۆر هه‌ڵات، کاتێکیش ڕه‌شوڕتێکی وه‌ک من و تۆ ئه‌و کاره‌ی به دیدی خۆی ده‌دیت، ئیتر نیشتیمانی په‌روه‌ری له‌بیر ده‌چوویه‌وه‌و زیاتر بیری له پێکه‌وه نانی سامان ده‌کرد.
که‌سێکی سه‌ر به خزمی سمکۆخانی شکاک ده‌گرن، که پێشمه‌رگه‌ی خۆشیان ده‌بێت، بارزانیه‌کان له‌ناو خۆیاندا گووتیانه، پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازایه حه‌یفه بیفرۆشین به بڕنه‌وێک، واتا مسته‌فا بارزانی کوردێکی به بڕنه‌وێک فرۆشتوه.
دوه‌م په‌یوه‌ندیه عه‌ربی و عیراقیه‌کان:هه‌روه‌کوو چۆن مه‌سعود له 31 ئابدا بوه هۆی تیرۆرکردنی زیاتر له 150 که‌س له هه‌وادارنی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، زیاتر له 75 گریلای بریندار خه‌سته‌خانه‌کانی هه‌ولێر، مسته‌فا بارزانیش، لێدان و تیرۆر کردنی ئه‌ندامانی حزبی شیوعی عێراقیه، به‌بێ هۆ، دوکتۆر ده‌نووسێ هیچ پێویست نه‌بوو، به‌ڵکوو زیانی گه‌وره‌ی گه‌یاند به شۆڕش په‌یوه‌ندیه‌کانی تا ده‌گاته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و وولاته ئه‌وروپیه سۆسیالستیه‌کان، ئه‌وه‌ش وایکرد که یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، هه‌روه‌ها ووڵاته سۆسیالیسته‌کانی ئه‌وروپا گرنگی نه‌ده‌ن به شۆڕشی کورد و زیاتر، ڕووبکه‌نه ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمان ڕه‌وای عێراق.
هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی واقیعه‌وه پیوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ئیران دوژمنی سه‌رسه‌ختی نه‌ته‌وه‌که‌مان. په‌یوه‌ندیه‌که‌ش له‌سه‌ر بناغه‌ی یارمه‌تیدانی بێ به‌رابه‌ر نه‌بوو، به‌ڵکوو یارمه‌تیکه وه‌ک به‌کرێگیراوی لێهات.
هه‌روه‌ها، پشت به‌ستنی ته‌واو به یارمه‌تییه‌کانی ئێران له چه‌ک و خوارده‌مه‌نی تا ده‌گاته میوه و سه‌وزه‌و شه‌کر و چاش.
هه‌روه‌کوو ئه‌مڕۆ شوتی و کاڵه‌ک له ئوردنی ووشک بیانه‌وه، دێته کوردستانی مێرگ و چیمه‌نی ئاودار، له‌و هه‌موو کشمیشه جوانه‌ی کوردستان مێوژ و کشمیش له کالفۆڕنیاوه دێت بۆ کوردستان.
(جۆنسانه ڕاندال امه فی شقاق ده‌نووسێ، که شاره‌زوور به‌پیترین خاکی سه‌رزه‌وه‌یه، که‌چی سه‌وزه‌و میوه‌جاتیشیان له ئێرانه‌وه ده‌هێنا، به هه‌مان شێوه دوکتۆریش هه‌مان بیروڕای هه‌یه).
زۆربه‌کورتی ڕوانگه‌کانی ئاشبه‌تاڵ، چ کوردی یا فارسی یا عه‌ره‌بی یا فرسی تا ده‌گاته ڕۆژنامه نووسێکی ئه‌مریکا، هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێن ئاشبه‌تاڵ پیلان بوو له سه‌ره‌تاوه.
ئه‌گه‌ر وا نییه، شۆڕش بۆ کرا، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یان نه‌بوو، یا بابڵێین مه‌لا مسته‌فا نه‌زان بوو، مه‌به‌ستی دیکتاتۆریانه نه‌بوو، له لێدانی کورده‌کانی پارچه‌کانی دیکه، واتا مه‌به‌ستی نه‌بوو که ببێ به ما‌لا مسته‌فای هه‌رچوار پارچه، خۆ ته‌نانه‌ت شیوعیه‌کانیش مه‌لا مسته‌فایان به سه‌رۆکی خۆیان ده‌زانی.
خۆ کورده‌کانی سوریا‌و لوبنان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له مه‌لا مسته‌فا نه‌کرد، ئه‌ی بۆ مه‌لا مسته‌فا ده‌ستی خسته نێو ئه‌وان و ئه‌وانیشی په‌رته‌وازه پێکردن؟
هه‌رله سه‌ره‌تاوه مه‌لا مسته‌فا پیلانڕێژی کرا، نه‌خۆی به‌ڵکوو ب به‌کار ده‌هێندرا، تا ئاشبه‌تاڵ بکات.
ئه‌گینا 40 گه‌نجی خوێن گه‌رمی ئێران ده‌بێت چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له ده‌سه‌ڵاتی مه‌لا مسته‌فا بکه‌ن؟
یا خانمێکی ئه‌ڵمانی که ده‌بێته پێشمه‌رگه پارێزگاری له کوردستان ده‌کات، بۆ مه‌سعود بارزانی ته‌سلیمی تورکه فاشسته‌کانی ده‌کات؟
خوێنه‌ری هێژا، کورد به‌شمه‌ینه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بوختانه با وه‌ک چۆن پێشتر سکاڵایان به پاره‌ی هه‌ژارانی کوردستان له کوردستانپۆست کرد، بۆ سکاڵم له‌سه‌ر تۆمار ناکه‌ن و بمده‌ن به دادگا، ئه‌گه‌ر ته‌نها درۆیه‌ک له نووسیه‌نه‌کانمدا ده‌دۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟
ئه‌گه‌ریش ڕاست ده‌که‌م، کورده هه‌ڵمه‌تێک له داخی بێده‌نگیت هێنده‌م نه‌ماوه.
بۆ کۆتایی ئه‌م نووسینه‌مان، ده‌ڵێم، ئێمه باسی چه‌رخی عه‌باسی ناکه‌ین زۆربه‌ی ئه‌مانه‌مان به چاوی خۆمان دیتوه، یان بیستوومانه، هه‌ر هه‌مووی 39 ساڵ پێش ئێستا بوون، شایه‌دحاڵه‌کان هێشتا زۆربه‌یان زیندوون، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش زیندوون.