دوای لادانی، رائيد فه‌خره‌دين به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليسی شاره‌وانيیه‌كان راستيیه‌كانی ئاشكرا كرد
Thursday, 15/12/2011, 12:00
كوردستانپۆست / په‌يامنيری قائيمقاميتی ناوه‌ندی هه‌ولێربه پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له رائيد فه‌خره‌دين به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليسی لادراوی شاره‌وانی هه‌ولێر،ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه زياتر له ٣ رۆژه به بڕياری پۆليسی پاريزگای هه‌ولێر رائيد فه‌خره‌دين له پۆسته‌كه‌ی لادراوه، كه ماوه‌ی ٤ ساڵه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليسی شاره‌وانی هه‌ولير ئه‌ركه‌كانی جيبه‌جيكردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هيرش حوسين جێگری قائيم قامی ناوه‌ندی هه‌ولێر هۆكاری لادانی رائيد فه‌خره‌دينی بۆ گه‌نده‌لی و پاره وه‌رگرتن و به‌رتيل خواردن له كاسبكاران و دوكانداره‌كانی ناو شاری هه‌ولێر گيراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه رائيد فه‌خره‌دين له‌ماوه‌ی كار كردنيدا بۆته ملێۆنه‌ر كه خاوه‌نی سۆپه‌ر ماركيتيكه‌و دوو مۆتێل و ٣ خانوو ڤێلايه‌ك له گوندی ئينگليزی كه كۆمپانيايه‌كی بازرگانی توركی به كريی مانگانه‌ی ٤٠٠٠ دۆلار به كريان گرتووه، هه‌روه‌ها باسی وه‌رگرتنی دوو دوكان له بازاری له‌نگه فرۆشان و ته‌يراواو دووش وينی عه‌ربانه‌ی ته‌يراواو پارچه زه‌ويه‌ك بۆ كارگه‌ی بلۆك و ٣ پارچه زه‌وی به‌ناوی كريچيه‌كانه‌وه بۆ خۆی و ژنه‌كه‌ی و ئامۆزايه‌كی ..
سه‌رچاوه‌يك له ديوانی پاريزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه هێرش حوسين جيگری قائيمقام به ئيشاره‌تی تاهير عه‌بدولا جێگری پاريزگاری هه‌ولێر رائيد فه‌خره‌دين لادراوه‌و پێده‌چێت ليژنه‌يه‌كی لێكۆلينه‌وه‌ش بۆ سامانه‌كانی پێك بهينريت.كه به گه‌نده‌لی و به‌رتيل وه‌رگرتن بۆته خاوه‌نی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست