سه‌ده‌ى تاریكى له سه‌رده‌مى كابینه‌كه‌ى دختۆر به‌رهه‌مدا.........
Saturday, 28/11/2009, 12:00
له ههموووڵاته پێش كه‌وتوه‌كاندا حكومه‌ت له‌هه‌وڵى خۆش گوزهرانیدایه بۆ هاوڵاتیانى ،ماڵى حكومه‌تى ته‌زویرم به‌قوڕ گرت،ئهڵیى چى 18 ساڵه ئه‌ڵێى موشێن سێ بازو ئاشه بهتهنورهیانكردوه تا ئێستاش ئه‌لێى سه‌ده‌ى 15 له‌به‌ر ڕوناكى چرا و مۆم خوێندكارى زانكۆ سه‌عى ده‌كات .وه‌ك ڕون و ئاشكرایه به‌رده‌وام هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و دواوه‌یه تا واى لێى لێدێت به‌ره‌و چاخى به‌ردین ده‌ڕۆین و له ئه‌شكه‌وته‌كاندا خۆمان ده‌بینینه‌وه له‌سایه‌ى سه‌رى ئه‌م دوو پارته به توانایه‌ى كه حكومه‌تیان پێك هێناوه . كاره‌باى سلیمانى ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌ست بهكاربونى دختۆر به‌رهه‌مه‌كه چه‌شنێكه كه گلۆپهكانمان هه‌ر ده‌ڵێى دیسكۆ لایته هه‌ڵده‌بێت و ده‌كوژێته‌وه . خاڵه به‌رهه‌م ئه‌م خه‌ڵكه هاوارى كرد به‌كه‌ڵكى كابینه پێك هێنان نایه‌یت ئه‌وه به‌هه‌موو كه‌س ناكرێ به‌قسه‌ت نه‌كردین ، پاشان ڕۆژى ئاهه‌نگى شه‌كراو خواردنه‌وه‌كه ببورن ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى وه‌زیرو گزیرهكانتان 35 كورسى هاواریان كرد(وهزیرهكاااااااانت.......) به‌ڵام بێ هوده بوو . ئه‌وه‌تا ده ته‌ماشا كه بزانه چۆن خه‌ریكه ئه‌م هه‌رێمه ئهگهرێنیتهوه بۆ ئه‌و كاته‌ى كه زانا (ئه‌دیسۆن) مناڵ ى سهربێشكه بوو شه‌وانى سلیمانى وه‌ك شه‌وى ده‌یجوره . هه‌تا زوه فریا كه‌وه با بێبهرههمتر نه‌بیت چونكه دارى بى َبهرههم باخه‌وان ئه‌یبڕێته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست