کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ سه‌رجه‌م لیسته‌ به‌ڕێزه‌كانی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان با پارله‌مانی داهاتووی كوردستان , پارله‌مانێكی سپی بێت

Tuesday, 19/05/2009, 12:00


پێخۆشحاڵین به‌ به‌شداری كاریگه‌رانه‌تان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ , ئێمه‌ وه‌ك ناوه‌ندی چاك داوا له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین له‌ دیاریكردنی كاندیده‌كانتان ڕه‌چاو ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌ , له‌ پێناو ئه‌وه‌ی پارله‌مانی داهاتوو كوردستان پارله‌مانێكی سپی بێت , خاڵی بێت له‌و كه‌سانه‌ی به‌ هه‌موو پێوه‌رێك ده‌چنه‌ لیستی ڕه‌شه‌وه :‌ .
1. ئه‌ندامانی حزبی به‌عس و هاوكارانی له‌ ده‌زگا جۆراو جۆره‌كانی .
2. تاوانكارانی به‌شدار و هاوكار له‌ كۆمه‌ڵكوژی كورد .
3. به‌شداران و ئه‌نجامده‌رانی كاری تیرۆریستی به‌رامبه‌ر به‌ كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان .
4. ئه‌ندازیاران و سه رانى شه‌ڕی براكوژی .
5. ئه‌ندازیاران و سه رانى شه‌ڕ دژ به‌ كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان .
6. ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی گوماناوییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی داگیر كه‌ری كوردستان .
7. ئه وانه ى فایلیان ئاشكرا بووه، به‌ڵگه‌ی دانپێنراو له‌سه‌ریان هه‌یه‌ که‌ كاریان بۆ رژێمی به‌عس كردووه‌ .
8. به‌شداری كردبێت یان هانده‌ر بووبێت له‌ کوشتنی ژنان دا .
9. له‌ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کاندا ئه‌شکه‌نجه‌ی هاووڵاتیانی دابێت و مافه‌کانی مرۆڤی پێشێلکردبێت.
10. به‌شدار بووبێت له‌ دزین و تاڵان وبرۆی سامانی نیشتمانی. پێویسته‌ هه‌موو پاڵێوروان سه‌روه‌ت و سامانیان و سه‌رچاوه‌ی په‌یداكردنه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن بۆ خه‌ڵك، په‌یمانیش بده‌ن که‌ هیچ سامانێكی دیكه‌یان نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئاشكرا كراوه ‌ .
11. به‌شدار نه‌بووبێت له‌ شوێنبزركردنی هاووڵاتیانی كوردستان .
12. ئه‌و نووسه‌رانه‌ی بۆ پشتیوانی رژێمی به‌عسیان نوسیووه‌ .
13. ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی ئاگری شه‌ڕی براكوژیان خۆشكردووه‌ .
14. ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی فتوای كوشتنی نووسه‌ران و نه‌یارانی سیاسی و فكری خۆیان داوه‌ .
15. ئه‌و پێنوسانه‌ی هانی ژن كوشتنیان داوه‌ .
16. ئه‌و که‌سه‌ی پلە و پایەی لە پێناو دەوڵەمەندبوندا بەكارھێنابێت و ماڵی گشتی خواردبێت .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
17-5-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]

وێنه‌یه‌ك بۆ :
-سه‌رجه‌م لیسته‌ به‌ڕێزه‌كان
-سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە