کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کاندید کێیە ؟

Wednesday, 25/09/2013, 12:00

2004 بینراوە


سروشتی هەڵبژاردنی پارلەمانی هەر وڵاتێک پێویستی بە گرتنەبەری رێوشوێنی تایبەتی هەیە و پێشتر هەر لایەنێکی حیزبی یان بێ لایەن دەبێت بە متمانەوە و بزانن کێ کاندید دەکەن بۆ وەرگرتنی ئەو کورسییەی لە هۆڵی پارلەماندا لەسەری دادەنیشێت و نوێنەرایەتی کۆمەڵێک لە دەنگ و متمانەی جەماوەرەکەی دەکات و پێویستە لە ئاست ئەو متمانە و دەنگ پێ بەخشینەدا بێت کە دراویەتێ ، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت لە کوردستانی لای ئێمە و هێندی سەرنج دراوە نە لایەنی حیزبی و نە بێ لایەنەکانیش تا ئێستا توانیویانە یان بیسترابێت و بینرابێت کەسێکی شیاو و شایستە بۆ ئەو شوێنە پیرۆزە دەستنیشان بکەن و گەرانەوە و پرسی ئەو بابەتە بخەنە بەردەم کەسانی شارەزا و جەماوەرەکەیان و پێشتر ئیستفتایەکی ناوخۆیی بۆ بکەن بزانن ئایا ئەم کەسایەتیە کە دەبێتە دەستە گوڵی ئەو لایەنە یان ئەو دەزگا حیزبیە لەتوانای هەڵگرتنی ئەو شکۆمەندی و شەرەفە گەورە و گرانەدایە ، پاشان دەبێت بزانێت کە پارلەمانتاری پیشە نیە و ئەرک و خزمەتی وڵات و جەماوەرە بەداخەوە لەم وڵاتەی ئێمە ئەوەی تائێستا بەدیکرابێت ئەوە بووە کە حیزبە دەسەڵاتدارەکان بێ هیچ توێژینەوە و هەڵسەنگاندنێک کەسانێکی زۆر لاوازیان دەستنیشانکردبوو بۆ پارلەمانی ساڵانی پێشوو ، مەبەستم پارلەمانی پێش ئۆپۆزسیۆن کە هەموو ئەرکێکیان چنینەوەی پارە و سامان و وەرگرتنی مینحەی سەفەر و سیاحەت و گۆڕینی ئۆتۆمبێل بوو تا ئەوکاتی ئۆپۆزسیۆن توانی بچێتە هۆڵی پارلەمان و زۆرێک لە گەندەڵکاری و کردەی ناشیاو و رێکەوتنی خۆبەخۆی ناوەکی و دەرەکی خودی هەندێک لەو پارلەمانتارانە بوو کە بنەمای ئیشە سەرەکیەکەیان بە جۆرێک لەبیرکردبوو دەبوایە خەڵکی خێرنەدیوی دەستخەڕۆ بە بردنی دەنگەکەی بە تاڵان مەولودی بکردایە کە کاندیدەکەی و پارلەمانتارە هەڵبژاردەکەی دەتێک بەرز بکاتەوە و پرۆژەیەک یان یاسایەکی خزمەتگوزار تێپەرێنێت یان لەمپەر و هێڵی سوور بێت لەبەردەم هەر کۆسپێک و کارێکی ناشیاو ناشایستە هەرکات زانی کە هیچ سوود و قازانجێکی بۆ وڵات تێدا نیە ، بەڵام پارلەمانتارانی ساڵانی پێشوو نەک هەر رێگر نەبوون لەبەردەم ئەو پرۆژەو کارانەی دەخرانە بەرنامە کاری پارلەمان بەڵکو هەوڵیاندەدا تا زووە تێپەرێنرێت ئەویش تەنها بەخاتری گرتنەوەی چەند سەفتە دۆلارێک و خێرا وەڵامی ئەرێنی و دەستخۆشی و پاشان شێر و رێوی هێنانەوە لەبەردەم تەلەفزیۆنەکان کە گوایە ئەو پرۆژەیە گشتگیرە و خزمەتی وڵات دەکات ، وەلێ پرۆژەکەش تەنها و تەنها بریتی بوو لە سەفقەیەکی قێزەونی تێپەرێندراو بۆ بەرژەوەندی چەند تاکە کەسێک لە پارلەمانتارانی سوێند کەوتووی بەلێندەر لەبەردەم گەل و خوای گەورە کە داکۆکیکەری راستی و دروستی و بێگەردی ویست و کەموکورتیەکانی جەماوەر و گەلی کوردستان بن ، ئەوەی بەردەوام دەبینرا لە شاشەکانی تەلەفزیۆنەکان تەنها ئۆپۆزسیۆن بوون کە لەمپەر و هێڵی سوور و بەربەست بوون لەبەردەم زۆرێک لە پرۆژەی وەهمی و گرانبەها کە جگە لە بەهەدەردانی سەروەت و سامانی وڵات هیچ سودێکی گشتی لەخۆ نەدەگرت ، هەرچی پارلەمانتارانی حیزبە دەسەڵاتدارەکانیش بوون کە پێویست ناکات بیانناسێنم هەموان دەزانین کێن و کامانەن یان خەوتبوون ، یان وێنەیان دەکێشا ، یان بە لەشێکی قورسەوە دەستێکی ئەرێنیان هەڵدەبری تەنها لەسەر داوای حیزبەکەیان و بۆ رازیکردنی دڵی ئەوان و بەپێی بەرنامەی داواکراو و ویستراوی خاوەه لیستەکەی ،پێویستە ئەو حیزب و لایەنانەی بۆ ئەم خولەی پارلەمان کاندیدیان هەبووە بریتی بن لە کاسانی شایستە و خاوەن بروانامە و بەئەمەک و خاوەن هەڵوێست و خۆی بە داکۆکیکار و خزمەتکاری گەلەکەی بزانێت و بیری بۆ مووچەکەی و خانەنشینیەکە و ئۆتۆمبێل و شوققەکەی نەچێت هەوڵبدات ئەم چوار ساڵە بتوانێت دەست بخاتە سەر برینەکان و کارێکی وا بکەن نەهامەتی و ناتەواوی و ئەودیوی پەردەی ئەرکە پیرۆزەکەیان برەوێننەوە و ببنە تیشکێکی کاریگەر و بەرچاو لەنێو هۆڵی بەرینی پارلەماندا و رێگە نەدرێت چیتر سەروەت و سامانی وڵات بەهەدەر و بە تاڵان بروات و پرۆژەی نابەجێ و زیادە تێپەربێت تا نەزانرێت تا چەند لە ئاست بەرژەوەندی گەل و میللەتدایە ، بەداخەوە بەپێی ئەو پۆستەر و وێنانەی هەڵواسرابوون بە شەقام و رێگاکاندا زۆرێک لەو کاندیدایانە کەسانی رابردوو تەمومژاوی و لاواز بوون کە هەر لە سەرەتاوە خەلكێکی زۆر بە بینینی وێنەکانیان وتیان بەخوا ئەمجارەش هەرئەوە یاری بەتایبەت لە کاندیداکانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار بەو هیوایەی لێرە بەدواوە بزانرێت کێ کاندید دەکرێت و بەکێ دەوترێت کاندیدا و بشزانێت ئەرکی پارلەمانتاری چییە ، بەرەو گۆرانکاری جیددی لە ئەرک و کاری پارلەمانتاری لەپێنا خزمەتکردنی گەلی ستەمدیدەی کوردستان .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)