کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لەچیرۆكی ئەفسانەی (میداس)ەوە بۆ چیرۆكی راستەقینەی تاڵەبانی و بارزانی و.....

Wednesday, 28/03/2012, 12:00






لە رۆمانی(شەیتان و خانم پرێم) بەم شێوەیە باس لە چیرۆكێكی ئەفسانەی دەكات. دەڵێن شا(میداس) زۆر لە خوا دەپاڕێتەوە تا ئەو بەهەریەی پێ ببەخشێت دەست لەهەرچیەوە بدات ببێت بە ئاڵتون، خواش ئەو نزایەی پەسەند دەكات، دەڵێن دەستی بدایە بەهەر شتێكەوە دەگۆڕا بەئاڵتون و ئەو رۆژە تانیوەڕۆ هەموو كەلوپەلی ناوماڵەكەی گۆڕی بە ئاڵتون و دواجار برسی دەبێت و داوا لە كارەكەرەكەی دەكات كە خواردنی بۆ بهێنێت، كاتێك دەست دەدات لەلاقی مریشكەكەوە دەبێت بەئاڵتون كاتێك دەست دەدا لەپەرداخە شەرابەكە دەگۆڕێت بەئاڵتون، دواجار هاواری هاوسەرەكەی دەكات و دەستیش لەویش دەدات ئەویش دەبێت بەپەیكەرێكی ئاڵتون كاتێك كارەكەرەكانی ئاگاداری ئەم حاڵەتەی میداس دەبن، هەمویان لەو ماڵە هەڵدێن، خۆی بەتەنهایی لە كۆشكەكەیدا دەمێنێتەوە، دوای دوو هەفتە دەبێت بەژێری ئاڵتونەوە و دەمرێت.
لە كوردستانی باشور لەدوای راپەڕینی بەهار 1991 وە كاتێك بەرپرسەكانی یەكێتی و پارتی هاتنە نێوە شارەكانەوە خەڵكێكی زۆریان لەدەورو پشت كۆبووەوە چەپڵەیان بۆ لی دەدان،كەپێش راپەڕین ئەو شتانەیان وەكو خەون دەهاتە پێش چاو و باسكردنیشی وەكو چیرۆكێكی ئەفسانەی وابوو، لێ لەو كاتەدا خەلكی كوردستان لەبەر ئەوەی ئەوەند زوڵم و زۆری دەسەڵاتدارە یەك لەدوای یەكەكانی بغدایان بینیبوو پێیان وابوو ئەو بەرپرسانەی كە لەشاخەكانەوە هاتوونە نێو شارەكانەوە هەموویان فریشتەی رزگاركەری خەڵكن و كوردستانیان بۆ دەكەنە بەهەشت، بەڵام وردە وردە ئەو بەرپرسانەی كە وەكو فریشتە خەڵك سەیری دەكردن لە پێش چاویان گۆڕان و بوون بەگەلە گورگ و بێڕەحمانە لە پێناوی پارەدا وڵاتیان كردە ئیورانەو خوێنی هەزاران گەنجی كوردیان بەناهەق لە شەڕی خۆكوژیدا رژاند و خەریكی بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی خەڵكدان.
ئەتوانین بڵێین تاڵەبانی و بارزانی و زۆربەی هەرەزۆری بەرپرسەكانی حزبیەكانیان هەموو ئاوات و ئامانجیان كۆكردنەوەی پۆڵ و پارە بووەو توانیویانە بگەنە ئەو ئامانجەی خۆشیان، دەسەڵاتدارانی یەكێتی و پارتی و هاوپەیەمانەكانیان هاونیشتمانیان و خاك و نەتەوەیان لەبەرامبەر پارەدا هەڕاج كردوە، ئەوان كە گەیشتوونەتە بەشێك لە هیوا و ئامانجە نەگریسەكانی خۆیان كە پارە كۆكردنەوەیە، بەڵام لەبەرامبەر پارەدا تاڕادەیكی باش لە ناو هاونیشتمانیانی كوردستان و دۆستانی رابردوی گەلەكەمان زۆربەی بەها ئەخلاقیەكانیان لەدەستداوە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی كە وردە وردە خەڵكیان لێدور بكەوێتەوە، ئەوەندە زیادەخۆریان كردوە بەپارەی دزراوی هاونیشتمانیانەوە زۆربەی هەر زۆریان توشی جەڵدە ی دڵ و دەماغ و شەكرە و فەقەرات و ئفلیجی و زەخت بوون، ئەوەندیان نەماوە وەكو میداس یان بەسەر بێت و خزمەتكارەكانی بەردەستیان هەڵبێن و بەتەنهای بمرن، كەی كارەكە گەیشتە ئەوێ ئیتر ئەوانیش پارەكانیان دادیان نادات و بە مەرگ سزای ئەو ئاوات و ئامانجەی خۆیان ئەدەنەوە كە هەموو شتێكیان لە پێناویدا دۆڕاندوە لە ژیاندا، ئەوجار دەزانن كە پارە هەموو شتێك نیە بۆ مرۆڤ، بەڵكو بەدەست هێنانی خۆشەویستی خەڵك و پاراستنی بەها ئەخلاقیەكان و جیبەجێكردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی مووهیمە بۆ مرۆڤ. ئەگەر چیرۆكیەكەی میداس ئەفسانەی بێت، ئەوە چیرۆكەكەی تاڵەبانی و بارزانی راستەقینەن.
تیبینی: سود لە سەرچاوی، كتیبی سیاسەت و ئەرستۆ وەرگێڕەكەی كە ناوی عیمران هاورای یە وەرگیراوە، كە وەرگێڕەكە خۆی لەلاپەڕە 65 ئەو كتیبەكەدا چیرۆكی ئەفسانەی (میداس) كە لە لە رۆمانی(شەیتان و خانم پرێم)ورەگرتوە داناوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە