کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا فازیل مەتنی بەدەردەکەی سەرۆ قادر ئەچێ؟

Thursday, 22/12/2011, 12:00






سەرۆ قادری کۆنە شیوعی و دەروێشی بنەمەڵەی بارزانی،دوای ئەوەی هەموو کوردی بە سەگ شوبهاند، ماوەیەکی وویست تا سەرۆکەکەی لەو هەڵەیە بگات و دوایی بڕیاری دوورخستنەوەی بدات. ئەو لێدوانانەی فازیل مەتنیش سەبارەت بەوەی لەگەڵ-سڤیل- درکاندی ئەبێتە چەقۆیەك بۆ پەڕاندنی ملی و بەتەواوەتی کرمەڕێزکردنی لەناو پارتیدا.
 
فازیل وا خۆی دەرئەخا کە دەمڕاستی پارتی و خەمخۆرو قسەکەری یەکەمی بێ، لێ لەڕاستیدا وا نییە و ئەو جگە لە سفرە ڕاخەرێك و کاسەلێسێک هیچی تر نیە. مەتنی نەهەنووکە ولەنەڕابردوودا ، هیچ کات ئەرزش و قورسایی لەسیاسەتەکانی پارتیدا نەبوە و کەسیش بەکڵاوی ئەو هیچی نەپێواوە. هەردەم لەم دوو حزبە مافیایەدا کەسێك یان لایەنەێك وویستویانە وەك دڵسۆزێك بۆ بنەمەڵە زوو زوو بێنە سەرخەت و لە ڕووداوەکاندا یەکەم کەسی شاشە ڕووزەردەکانیان بێ و بەئارەزووی خۆیان ئەوەی ووتویانە هیچ لێکدانەوەیەکیان بۆ نەکردوە و نەیان زانیوە چەند لەسەر حزب و بنەمەڵەکانیان ئەکەوێ. بۆ نمونە لەکاتی ڕاپەڕینەکانی شوباتدا، دوای ئەوەی جەلالیەکان توانیان بەیارمەتی ئۆپۆزیسیۆن لەنیساندا کۆتایی بەو دەنگە ناڕەزاییانە بێنن کەلەشەقامەکاندا هەبوون، (شێخ جەعفەر)ی بەناو وەزیری پێشمەرگە، چەندین لێدوان و قسەی بەرزو نزمی بەخەڵك و ئیسلامیەکان ئەوت، تاوای لێهات  جەلال تالەبانی لە مێدیاکان دووری خستەوە و نەی هێشت چی تر هیچ لێدوان وچاوپێکەوتن لەگەڵ هیچ میدیاکدا ساز بداو بەئارەزووی خۆی ئەم و ئەو بترسێنێت و بیەوێ زندووقی ئەم ئیسلامی و ئەو گروپ بدات. ئەوە لەو ڕۆژەوە شێخی تیرۆریست دەم بەست کراو بۆ شەکراو خواردنەوەش هیچ لەلێکی نیە.

وا ئەوڕۆ، دەم ڕاستەکەی پارتە تیرۆرستەکەی بنەماڵەش لەوەدان هەمان کاری شێخەکەی تاڵەبانی بەمیش بکەن بۆ ئەوەی چی تر و لەوەزیاتر بنەمەڵەی بارزانی سووکترو ڕیسواتر نەکات. وە هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کەئەوەی فازیل میرانی لەو چاوپێکەوتنەدا باسی لێوە ئەکا، ڕاستیەکەی بریتیە لەوەی کە هۆکاری سەرەکی هەر کێشەیەك کەهەیە خستویەتە سەر خودی سەرۆکی عەشرەتی بارزانی و بە تەواوی مەسعودی تەزوویر(کەلەڕاستیشدا هەر وایە). ئەو چەند ڕستەیەی فازیل ئەوە دەرئەخا کەهەموو بەرپرسیاریەکان لەئەستۆی مەسعود و مەسروورن هەر لەهەڵگیرساندنی شەڕو ئاشوب و کردەوە قێزەوەنەکانی پارتی لەڕابردوو تا ئەوەی لەبادینان ڕوویدا دەرهەق بە یەکگرتوو.

فازیل میرانی بەڕاشکاوی ئەو ڕاستیە ئەڵێ کە تاکە مەرجەع تەنها مەسعودە بۆ یەکلایی کردنەوەی هەر دۆز و کێشەیەك . فازیل هەموو تاوانەکانی کوشتن و بڕین و دزیی و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان و کوشتنی ڕاپەڕیوانی بەردەم ئەمنە زەردەکە ئەخاتە سەر خودی سەرۆکەکەی، ئەو ئەڵێ سەرۆك هەموو شتێکە و ئێمەش لەگەڵی ڕاهاتووین، ئەو کە ووتی نابێ ئێدی تەواو بەمانایەکی تر، ئەوە مەسعودە بڕیاری تەقەکردنی داوەتە چەتەکانی لقی چوار تا خەڵکی بێ چەك تیرۆر بکەن . فازیل ئەم کارەی لەووریاییەوە بێ یان لەنەزانیین، توانی بۆ مێژوو هەموو بەرپرسیارێتیە بخاتە ئەستۆی بنەماڵەوە کە ئەوان لەگەڵی ڕاهاتوون (میللەتیش نایانەوێ لەگەڵیدا ڕابێن). دەبا مەسعودو بنەماڵەکەی باش بزانن کەوا سکرتێری حزبەکەی بەڕاشکاوانە ئەو تاوانانەی کراون لەملی ئاڵاندوون و ناتوانن هیچ بەرگریەك لەخۆیان بکەن، ئەگەر نا با مەسعود بێت و بڵێت نەخێر ئێمە دیموکراسین و هەرچیەك کرابێ ، بەپرس و ڕای ئەندامان و کادیرانمان کراوە. بۆیە پێشبینی ئەکەم ئەمیش وەك سەرۆ قادر دوور بخرێتەوە.

لە کوردستانپۆستەوە بۆ بەڕێز کاک حەمە سووسەیی: بەڕێزتان هەندێ وشە و تێرمی ناسیاسییتان لەو وتارەدا دانابوو، کە لەگەڵ سیاسەتی کوردستانپۆستدا نەدەهاتەوە، ئێمە لە دوای کۆنفڕانسی کوردستانپۆستەوە زیاتر قسەمان لەسەر ئەوە کردووە و بڕیارمان داوە کە چیدی بەو زمانە لەگەڵ هیچ بەرپرس و حیزبێکدا، ئەو جۆرە وسانە نەهێڵین لە کوردستانپۆستەوە بۆ خوێنەرەکان گوزەر بگوازرێتەوە، ئێمە ئەو وشانەمان لابرد، هیوادارین بەڕێزتان لە نووسینەکانی داهاتووتاندا خۆتان هێورتر بکەنەوە زیاتر زمانی سیاسیی بەکار بهێنن. بە داوای لێبوردنەوە ناچاربووین ئەم سەرنجە بۆ بەڕێزتان بنووسین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە