کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دكتۆر به‌رهه‌م تۆش بیگۆره‌ !

Saturday, 02/11/2013, 12:00

1318 بینراوە




به‌ پیی ئه‌و لیكدانه‌وه‌ی ئیستا بۆ باردۆخی ناوخۆیی یه‌كیتی ده‌كریت پاش ونبونی ناوی تاله‌بانی له‌ گۆرانكاری نه‌خشه‌ی سیاسی،چی له‌ ئاستی ناخۆیی چی له‌ ئاستی ده‌ره‌وه‌ یه‌كیتی نیشتمانی توشی سربوونی هه‌میشه‌یی كردووه‌،ئه‌و به‌سته‌له‌كه‌ سیاسیه‌ی یه‌كیتی له‌ چوارمیخ داوه‌ ته‌نها شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌كانی كوردستان و عیراق وه‌ك فیلم و سینه‌ما تیی رامینن و ته‌ماشای بكه‌ن،ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سیاسه‌ت و وشه‌ی سیاسی تیبگات ده‌زانیت یه‌كیتی ئیستا په‌كیه‌تی و به‌ره‌وه‌ ئیفلیج بوونی بۆ یه‌كجاری ده‌چیت،ئه‌وه‌ی پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كۆمه‌لیك كه‌سی سیاسی رۆشنبیر و خاوه‌ن عه‌قلیه‌تی سیاسی له‌ ناو كۆمه‌لیك نه‌هخوینده‌واری سه‌ربازی ده‌یانه‌ویت ئه‌سپی خۆیان تاو بده‌ن و له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌ی سیاسی نۆی یه‌كیتی كۆبكه‌نه‌وه‌ یه‌كیك له‌وانه‌ به‌رهه‌م سالحه‌ ،دكتۆر به‌رهه‌م واته‌ ئه‌و ده‌نگه‌ی رۆشنبیره‌ی كه‌ تائیسه‌ش لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی به‌ یه‌كیتیه‌وه‌ گریداوه‌ له‌ هه‌ر هه‌ولیكی ته‌كه‌تولی ناوخۆیی یه‌كیتی پاراستوه‌ به‌لام ئیتر كار له‌ كار ترازاوه‌ ،دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌و كوره‌ تاقانه‌ی مامه‌ بوو كه‌ ئه‌گه‌ر پیی بوتبایه‌ مامه‌ ئاو مه‌خۆ نه‌یده‌خوارد یان به‌ پیچه‌وانه‌و ،ئیسته‌ هه‌موو هاتونه‌ته‌ گۆ به‌ خه‌بات و كۆمپانیا و له‌شكری خۆیان ده‌نازن ،ئاخر به‌رهه‌م تۆ چۆن ده‌توانیت ئه‌و كاسه‌ شكاوه‌ پینه‌ بكه‌ی تۆ چۆن ده‌توانی ئه‌و ده‌نگه‌ نه‌شازانه‌ وه‌ك كۆرسیك ریك بخه‌ی؟به‌رهه‌م تۆ بۆ یه‌كیتی باش نه‌بووی یه‌كیتیش بۆ تۆ باش نه‌بوو ئه‌وه‌ی تۆی به‌ باش زانی و تۆش به‌ باشت زانی مامه‌ بوو وا ئه‌و رۆیشت و تۆش ماویته‌وه‌ و خۆت داره‌مه‌تی یه‌كیتی ده‌بیت یان خۆت بچیه‌ ناوی یان یان ده‌یان سه‌ركرده‌ی یه‌كیتی تی بخه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ش نه‌ به‌تۆ و هاوه‌له‌ گۆانخوازه‌كانت ناكریت له‌ ناو یه‌كیتی باشتر وایه‌ بلیین تۆش وه‌ره‌ بیگۆره‌و ئیمه‌ش ده‌لیین پشتوانی تۆ و هه‌موو گۆرانكارییه‌كی نیشتمانی و اخلاقی سیاسی به‌روه‌ باشتر بوون ده‌كه‌ین ...



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)