کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارێزه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆکان سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا ...پیرۆز بێت .!

Friday, 01/10/2010, 12:00


دوای ئاشکرا کردنی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیکای پارێزه‌رانی لقی سلێمانی ئه‌مڕۆ 30 / 09 له‌ هۆڵی دادگای سلێمانی کاتژمێر 8 سه‌رله‌به‌یانی تا کاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ چوو که‌ دوو لیستی سه‌ره‌کی به‌شداریان تیا کردبو به‌م جۆره‌ .
1- لیستی ته‌بایی / ئه‌م لیسته به‌ هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌کێتی پێکهێنرا بوو .
2- لیستی سه‌ربه‌خۆکان / ‌ که‌ ته‌نها له‌ پارێزه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆکان دور له‌ ئینتمای حزبی پێکهێنرا بو .
ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش به‌سه‌رکه‌وتی سه‌ربه‌خۆکان کۆتایی پێهات‌ که‌ توانیان له‌کۆی 562 ده‌نگ 312 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن ، دۆڕاندنی لیستی ته‌بایی پارتی و یه‌کێتی که‌ ته‌نها 234 ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا ، به‌پێی مه‌رجه‌ یاساییه‌کانی سه‌ندیکای پارێزرانیش ده‌بێت پارتی و یه‌کێتی ته‌سلیم به‌شکست و دۆڕانی خۆیان ببن و سه‌ندیکا بۆ پارێزه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆ سه‌ربه‌رزه‌کانی به‌جێبهێڵن .
به‌پێی فره‌ سه‌رچاوه‌ زانیاریه‌کانیش وا ئاماژه‌ی پێده‌درێت که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێك ده‌بێت پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵمه‌تێکی ته‌واوی به‌رفراوانی ئه‌نجامداوه‌ و گرنگی بایه‌خێکی زۆریان به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ داوه‌ ،‌ لایان مه‌به‌ست بوه‌ که‌ به‌هه‌ر نرخێك بێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ئه‌و سه‌ندیکایه‌ له‌چنگ خۆیانا بهێڵنه‌وه‌ ، چه‌ندین ڕێگه‌ی له‌خشته‌بردن پاره‌یه‌کی زۆرو زه‌وه‌ندیان به‌کارهێناوه‌ ، له‌ ته‌ك ئه‌مانه‌شدا نه‌یانتوانی مه‌رامه‌که‌یان سه‌ربگرێ و له‌ئاست ئه‌و پارێزه‌ره‌ سه‌ربه‌رزه‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ خۆ ڕابگرن و شکستێکی ته‌واویان به‌ده‌ستهێنا . ته‌نانه‌ت له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌که‌شدا وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌درێت نزیکه‌ 8 ملیۆن دینار و چه‌ندین سیمی کارتی ته‌له‌فۆنیان به‌خشیوه‌ته‌وه‌ . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیشه‌ له‌ دوای کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانیش که‌ سه‌که‌وتن بۆ سه‌ربه‌خۆکان ڕاگه‌یه‌ندرا هه‌ندێك له‌ پارێزه‌ره‌ یه‌کێتیه‌کان توشی هستریا ده‌بن و سه‌رسه‌ریانه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ و ده‌یانه‌وێت په‌لاماریان بده‌ن و ده‌که‌ونه‌ جنێودان پێیان ، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ڕێی تایبه‌تی خۆمانه‌وه‌ ویستمان ناوی ئه‌وانه‌مان ده‌ستبکه‌وێت که‌هه‌وڵی ئه‌و هێرشکردنه‌یان داوه‌ لێ به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و ناوانه‌مان ده‌ست نه‌که‌وت ، چونکه‌ مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌و جۆره‌ که‌سایه‌تیه‌ سه‌رسه‌ریانه‌ که‌ نازناوی پارێزه‌ریشیان هه‌ڵگرتوه‌ نیشانی خه‌ڵکی بده‌ین و تا به‌هیچ جۆرێك متمانه‌ی کاریان پێنه‌به‌خشن .
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌هه‌مان ڕۆژدا هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیکای پارێزه‌رانی هه‌ولێریش ئه‌نجامدرا ، لێ هه‌ڵبژاردنێکی کۆمیدی پێکه‌ناوی بوه‌ ، چونکه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ته‌نها یه‌ك لیست دابه‌زیوه‌ و ئه‌و لیسته‌ش ناوی لیستی ته‌بایی بوه‌ و ئه‌و ته‌بایه‌ش ته‌نها پارتی بوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لیستێکی دیکه‌ له‌به‌رابه‌ریدا کێبڕکێ بکات گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا . به‌و واتایه‌ی مامه‌ قاله‌ له‌ ده‌شتێکی چۆڵدا بێت و که‌سی لێنه‌بێت و هاوار بکات من گۆڵچیم و که‌س ناتوانێ گۆڵم لێبکات .
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ له‌ په‌یامێکی تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م پارێزه‌ره‌ سه‌ربه‌رزه‌ سه‌ربه‌خۆکانه‌وه‌ سوپاس و پێزانینێکی زۆریان ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی بوێرانه‌ کردوه‌ که‌ توانیویانه په‌یام و‌ ده‌نگه‌کانیان بگه‌یه‌نن به‌خه‌ڵکی و پتگیری ته‌واویان لێکردون . هه‌ر وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئێمه‌ ئابڵوقه‌ی ڕاگه‌یاندنیشمان له‌سه‌ر دانرابوو بۆیه‌ که‌س نه‌ده‌وێرا ده‌نگ و په‌یاممان بگه‌یه‌نن .

پارێزه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆکان له‌ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە