کاکی گه‌نده‌ڵ له سه‌ره‌وه‌ی یاسایه - به‌شی چواره‌م: " لێدوان و چاوه‌ڕووانیی"
Wednesday, 11/05/2011, 12:00
له به‌شی سێهه‌م دا باسێکم له سه‌ر یاسایی کۆمه‌ڵایه‌تیی وهه‌ستی ده‌روونی کاکی گه‌نده‌ڵ کرد به‌ڵام ئه‌و باسه پرکه‌موکوره نا‌تووانێت ناوه‌ڕۆکی دروستی وشه‌ی خواشوکرکه که خۆت ناگرین بداته‌ده‌ست که به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌ونده ده‌رفه‌ت هه‌بوو و ده‌بوو قه‌ناعه‌تم کردبا.
هیچ باسێک له‌وه دا نییه که کاکی گه‌نده‌ڵ له سه‌ره‌وه‌ی یاسایی و ئه‌وه بابه‌تێکه که هه‌مووان ده‌زانن و هه‌ر ئه‌و له سه‌ره‌وه بوونه‌ی یاسایه که کێشه خولقێنه و هۆی دواکه‌وتوویی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه، هه‌ر ئه‌م له سه‌ره‌وه بوونه‌ی یاسایه که مرۆڤه‌کان ناچار ده‌که‌ن تا ژیانی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری قبووڵ که‌ن، هه‌ر ئه‌و له سه‌ره‌وه بوونه‌ی یاسایه که مرۆڤه‌کان فێرده‌کات که رووله کاری نایاسایی و هه‌ڵه‌که‌ن، هه‌ر ئه‌و له سه‌ره‌وه بوونه‌ی یاسایه که به مرۆڤێک ڕێگا ده دات که چه‌ندها هه‌زار دۆلار له سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک بۆ کڕینی یه‌کێک ئه‌سپ سه‌رفکات و خه‌ڵکیش له شه‌قامه‌کانی کوردستان دا ناچاربن بۆمانه‌وه وژیان سواڵ که‌ن و هتد...
هه‌ر ئه‌و نایاسایی یه که ڕێگا خۆش ده‌کات که به‌رپرسانی باڵایی عێراق له یه‌ک میلیون دۆلار تا چوارسه‌د هه‌زار دۆلار مووچه وه‌رگرن له حاڵێکدا که زۆر ئافره‌تی بێده‌ره‌تان له شه‌قامه‌کانی به‌غدادا له‌شی خۆیان ده‌فرۆشن تا زگی منداڵه بێ سه‌رپه‌ره‌ست بووه‌کانی به‌ناو ڕێگای ئازادی و دیموکراسییان تێرکه‌ن، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دسپوتیسمه یان بێعداله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی و رامیارییه که ئه‌و مڕۆڤانه ناچارده‌کات تا روو له‌و کاره که‌ن به‌ڵام هێندێک که‌س بێ ئه‌وه‌ی بیرله هۆکاره‌کانی دروست بوونی ئه‌و مرۆڤه لێقۆماوانه بکاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان وه‌ک گه‌نده‌ڵی کۆمه‌ڵگا مامه‌ڵه ده‌کات و کوشتنیان به کارێکی باش و جه‌هاد ده‌زانێت و له ئاکامی ئه‌و بۆچوونه ناڕه‌وایه دا دیسان چینێکی دیکه مرۆڤی بێ‌تاوان ده‌که‌نه قوربانی ناعه‌داڵه‌تی و نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵگا وه‌سیله‌ی خۆش گوزه‌رانی مافیایی بێڕه‌حم و زاڵ به‌سه‌رکۆمه‌ڵگادا. هه‌ر ئه‌و له سه‌ره‌وه بوونه‌ی یاساییه که وای کرده‌وه که وڵاتێکی وه‌ک عێراق که خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌کی سروشتیی گه‌وره‌ی نه‌وته هێشتاکه خاوه‌نی ئابوورییه‌کی زۆر لاوازه، هه‌ر ئه‌و له‌سه‌ره‌وه بوونه‌ی یاسایه که بوو به هۆی نه‌هامه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئیستاکه‌ش هه‌ربه‌رده‌وامه.
کاکی گه‌نده‌ڵ ئه‌مش له بیر مه‌که که هه‌ر ئه‌و له سه‌ره‌وه بوونه‌یی یاسایه که بوونه هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌زاله‌هاتوو له وڵاتانی ده‌وربه‌رت روو له شه‌قامه‌کان که‌ن و ئاڵوگۆر پێک‌بێت، هه‌ر ئه‌م له سه‌ره‌وه بوونه‌یی یاسا بوو که وای کرد تا ئه‌مریکا هێرشکاته سه‌رعێراق و به سه‌دامی سه‌ره‌وه‌ی یاسا بڵێت تۆ زۆر له‌وه که‌متری که یاسا بیت. هه‌رفیکری له سه‌ره‌وه بوونی یاسا بوو که وشه‌ی گۆڕان هاته گۆڕێ و خه‌ڵک روویان له شه‌قامه‌کان کرد، هه‌ر ئه‌و خۆبه‌زلزانییی خۆت بووکه وای کرد که به ده‌رکه‌وتنت له شه‌قامه‌کاندا هه‌وت لێکه‌ن و هه‌ر ئه‌و له سه‌ره‌وه بوونه‌یی تۆ بوو که بوو به ژێربه‌نایه‌ک بۆ ئاڵوگۆڕی دوارۆژ و رۆژیک دێت که خه‌ڵک ده‌ست به‌سه‌رئه‌سپ و برجه‌کان دا بگرن و ... تۆش بێکار له شه‌قامه‌کانی کوردستاندا بسووڕێته‌وه و جارجاریش بکه‌ویته بیری ئه‌وکاته که سه‌روه‌ت وسامانی گشتیت له پێناو پیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خۆت دا به‌کارده‌برد.
من سه‌ربه‌هیچ لایه‌نێک له لایه‌نه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان نیم و نابم به‌ڵام هه‌رکامیان به‌گوێره‌یه‌ک به به‌شێک له جه‌سته‌یی خۆم ده‌زانم وکوردستانێکی دادپه‌روه‌ر جێگا‌ی شانازیمه و باس له کوردستانێکی گه‌نده‌ڵ په‌روه‌ر هۆی نیگه‌رانی و سه‌رکزیمه. له ئه‌ده‌بیاتی من دا گه‌نده‌ڵ ته‌نیا ئه‌وانه‌نین که له ڕێگای نایاساییه‌وه سه‌روه‌ت و سامان کۆده‌که‌نه‌وه به‌ڵکو هه‌موو کێشه‌یه‌کی ئیداری، کۆمه‌ڵاییه‌تی و رامیاریی به‌گه‌نده‌ڵی ده‌زانم، هه‌روه‌ها ئه‌و وشه هه‌مووی ده‌سه‌ڵات ناگڕێته‌وه و له‌و ده‌سه‌ڵاتدا زۆر مرۆڤی تێگه‌یشتوو، باشه‌ره‌ف، مرۆڤدۆست و نیشتیمانپه‌روه‌ر هه‌یه که جێگا‌ی ڕێز‌و حورمه‌تن به‌ڵام به‌گۆێره مه‌نتیق وبیرکردنه‌وه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵپه‌روه‌ر نه‌بێت ده‌با کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌رکڕابا و هتد...
بۆ من که به‌شێوه‌ی پراکتیک له‌گه‌ڵ واقعیت رووبه‌روو بووم له‌سه‌ر ئه‌و بڕوام که سه‌دی حه‌فتایی ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانێیه‌یی وا ئه‌مڕۆ له ئارادایه کێشه‌ی دوولایه‌ن که هه‌رکام به‌شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له کۆمه‌ڵگا دا سه‌قامگیرکه‌ن، به‌کورتی ئه‌وه به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی چه‌وساوه‌یه دژی به چه‌وسێنه‌ره‌وه و ئه‌مڕۆش سه‌رکوت کڕێت زۆرنابات که دیسان به‌هێزتر له جاران سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا بۆ خوی که‌موکوریی نه‌بووایه ده‌با پێش له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هاواری کردبا و پاڵپشتی خه‌ڵکی به زاڵه‌هاتووبا، به‌کورتی ئه‌گه‌ر هه‌موومان دژی گه‌نده‌ڵی بین گه‌وره‌ترین خزمه‌تمان به خۆمان، به ئازادی و نه‌ته‌وه‌که‌مان کرده‌وه و بانگه‌شی نه‌یارانی کورد که ده‌ڵێن کورد نا‌تووانێت حکومه‌ت کات پووچه‌ڵ ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام له به‌پێچه‌وانه‌که‌ی دا داهاتوویه‌کی نادیار چاوه‌رووانمان ده‌کات.
ئه‌و کێشه‌یه‌یی ئه‌مڕۆ چوونکه کێشه‌ی چه‌وساوه و گه‌نده‌ڵه ئه‌گه‌ر بتووانی به‌شێوه زانستییانه‌که‌ی که‌ڵکی لێوه‌رگری ده‌تووانێت هۆکارێکی باش بۆ دیموکراتیزه کردنی کوردستان و له ڕیشه دانی گه‌نده‌ڵی و به هێز بوون و گێرانه‌وه‌ی باوه‌ڕ بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی بێت. من وا بیرناکه‌مه‌وه که هه‌مووی ئه‌وانه‌ی که له ده‌سه‌ڵات دا ده‌سه‌ڵاتدارن دژی ئازادی و گه‌نده‌ڵن یان هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌شێویه‌ک له ده‌سه‌ڵات ره‌خنه ده‌گرن گۆڕانن و هه‌موو گۆڕانێک بۆ دابین بوونی مافی رامیاریی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد هاوار ده‌کات، کێشه‌که هێندێک پێچیده‌یه و، پێچیده‌گییه‌که‌ی له‌وه‌دایه که گه‌نده‌ڵه‌کان وخۆ به‌یاسازانه‌کان له ژێر چه‌تر ئامرازه‌کانی یارمه‌تیی ده‌سه‌ڵات دا خه‌ڵک ده‌چه‌وسێننه‌وه و یاسا ژێرپێ ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر له ژێر پاراستنی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بن ناتووانن ئه‌و کار و کرده‌وانه وا به‌هاسانی بکه‌ن، له ئاکامه‌دا ره‌خنه‌کان رووبه‌رووی هه‌مووی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته که ده‌بێت وه‌ڵام بداته‌وه، به‌کورتی ئه‌و به‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات که خۆی به گه‌نده‌ڵ نازانێت ده‌بێت هه‌ڵوێستی ئاشکرای هه‌بێت و ئه‌وه‌ی بۆ روون بووبێته‌وه که که‌لێنێک له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات دا دروستکراوه یان پێدا بووه که بووه‌ته هۆی دواکه‌وتنی ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵکوکۆمه‌ڵگاو به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌ریه‌یی.
ده‌سه‌ڵات ده‌رفه‌تێکی زێڕینی له ده‌ست داوه که بریتی بووه له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له کاتی خۆی دا و ده‌بێت حازر بێت که نڕخی بۆ بدات، بۆ پێشگیری له دانی به‌های زیاتر ئه‌و به‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات که له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی نین هێندێک کات ماوه که نابێت به‌فیڕۆی بده‌ن. جێگا‌ی خۆشحاڵییه که له‌کاتی پێکهاتنی ئه‌و بۆشاییه دا دژمنانی نه‌ته‌وایه‌تیمان تائێستاکه یان سه‌رقاڵ بوون یان نه‌یان تووانیووه خۆیان به‌ژوورداکه‌ن و شتێکی خوماڵی به‌ناوی گۆڕانی لێکه‌وته‌وه که به ئاڵاهه‌ڵگری ئازادی و دابین کردنی مافه‌کانی خه‌ڵک ناوبانگی ده‌رکرده‌وه، هیوادارین که بتووانێت له پێناو دابینکردنی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی و دادوه‌ری گشتی دا که ئاواتی تاکی کورده چالاک بێت و دروشمه‌کان دیماگۆجی نه‌بن.
من کوردم و خه‌ڵکی کوردستانم به‌ڵام به‌گوێره‌ی هێندێک یاسا من شارۆمه‌ندی وه‌ڵاتێکی دیکه‌م، بێ‌شک بۆ گرتنی من ده‌با تاوانێک سازکرابا، داخۆ ئه‌و تاوانه‌یی که ده‌بووایه ببا به‌هۆی گیرانی من چۆن ساز ده‌کرا و ئه‌م سازکردنانه ئێوه له کاتی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنه‌وه تائێستاکه چه‌نده ئاکامی مه‌نفیی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له کۆمه‌ڵگای کورده واری له کوردستانی عێراق و ئێران‌دا داناوه؟ داخۆ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی جه‌نابت دا وه‌ک پێشترماوه؟ و هتد...
کاکی گه‌نده‌ڵ تۆ به‌من ده‌ڵێت که چۆن هاتوویت بۆ ئێره، کوردستان وڵاتێک بوو به‌ڵام وایان لێکرد و ئه‌م بۆئێره و ئه‌وێ چوونه‌ش بووه به به‌شێک له چاره‌ه‌نووسی تاکی کورد به‌گشتی ئه‌گه‌ر له بیرت مابێت تۆش هه‌رهاتوویی بۆ ئه‌و به‌شه‌یی وه‌ڵاته‌که‌ی خۆت که منی بێده‌سه‌ڵاتی لێ‌بوو، به‌داخه‌وه چاره‌نووسی کورد وایه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵ نازانێ من به‌و بێده‌سه‌ڵاتیی و بێ ئیمکانیی خۆمه‌وه حازر به خزمه‌ت بووم بێ چاوه‌ڕوانیی و هتد... چۆن له رووت هه‌ڵهات که به کوردێک بڵێت چۆن هاتووی بۆ کوردستان، یه‌کێک له کولتووره باشه‌کانی ئێمه‌ی کورد که شانازی پێوه‌ده‌که‌ین ئه‌وه‌یه که له ماڵی خۆماندا ده‌ستودڵبازو میواندۆست بووین، به‌ڵام به‌داخه‌وه که تۆیی بێ‌ماڵ کولتووره‌که‌شت له بیر کرده‌وه. کوردستان وڵاتی منه سه‌فه‌ر بۆ کوردستان و زیاره‌تی تاکی نه‌ناسراوی کوردیش بۆ من هه‌ست بزوێنه، هه‌ستی وڵات لای زۆربه‌ی تاکی تاراوگه شتێکه که هه‌ر ئه‌وان مانایی ده‌زانن و سه‌فه‌ر بۆ وڵاته‌که‌یان هه‌ستی سه‌ر به‌رزیان تێدا پێدا ده‌کات، کاتێک له چیشتخانه نا بهداشتییه‌کانی کوردستاندا له کۆڕی مێوانه نه ناسراوه‌کان دا نانم ده‌خوارد هه‌ستێکی ئارامی ده‌روونیم تێدا پێدا ده‌بوو و هه‌موو ئه‌و مێوانه نه‌ناسراوانه‌ش به ناسراو به‌رچاوم ده‌هاتن، ئه‌و هه‌سته له ڕێستورانه پاکوخاوێنه‌کانی وڵاتانی پێشکه‌وتووش دا بۆ من ده‌سته‌به‌ر نابێت و هه‌ر رووادوێک له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌که‌م خۆشه و بێ ئه‌وان به‌هشت لای من ناخۆشه، له‌کاتی گه‌روانه‌وه‌م دا له فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی دا له به‌شی گومرگی ناو فڕۆکه‌خانه دا چاییه‌کم له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجه تێگه‌یشتوویی نه‌ته‌وه‌که‌م له‌و به‌شه‌دا خوارده‌وه که فیکری نه‌رێنی چاوپێکه‌وتنی مرۆڤێکی وه‌ک تۆیی بۆ ماوه‌یه‌ک له مێشکم دا سڕییه‌وه، گه‌نده‌ڵکان بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ئه‌و هه‌ستانه له تاک دا بسڕنه‌وه و وڵاتیان لێ بکه‌ن به بانی جنان، به‌گوێره‌ی یاسایی به‌ربه‌ریه‌تی له‌گه‌ڵ هاووڵاتی ده‌جووڵێنه‌وه و له وڵاته‌که‌ی خۆیان دا مافیان ژێرپێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن چۆن هاتوویی بۆ ئێره، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که گه‌نده‌ڵ خاوه‌ن ماڵه‌و ئێمه بێگانه و پێی وایه هه‌روه‌ها که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی زۆرلاوی کوردیان لاوازکرده‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی منیش به‌و وشه لاواز ده‌کات. ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد تا ئه‌و جێگا که ئیمکانمان هه‌بووه ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمانمان له‌ڕابیته ده‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه نه‌ته‌وه‌که‌مان له چه‌ند قۆناغی جیاواز دا، له لباسی جۆرباجۆردا، به جودایی بیروبۆچوونه‌وه له‌سه‌رده‌می شا دا له ئوردوگای روانسه‌ر تا سه‌رده‌می رژیمی تاز له شوێن و مه‌کانی جیاواز دا به‌جێگه‌یانده‌وه و له‌وبه‌شه‌ی کوردستانیشدا چه‌ند شه‌هیدمان له‌ڕێگای سه‌ربه‌ستی کورد دا داوه و... کاکی گه‌نده‌ڵ ده‌زانی من هێندێک شت ده‌زانم که باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وانه‌ی وا گه‌نده‌ڵن هه‌مووکات گه‌نده‌ڵ و دژی مرۆڤ بوون و هتد...؟ کاکی گه‌نده‌ڵ بۆ من له پراکتیک دا شتێک به ناوی من‌وتۆ نییه ئه‌وه تۆیت که سه‌رت لێشێواوه.
هه‌روه‌ک پێشتر باسم کرد دوربینی من شتێکی قه‌ده‌غه نه‌بوو که بردیان و به‌ڵام وێرای ئه‌وه‌ی که دوربینه‌که‌م کاڵایه‌کی قه‌ده‌غه نه‌بوو و له ڕێگای ئاساییه‌وه نه‌متووانی کارێک بکه‌م، ڕێگای یاسایم تاقیکرده‌وه ئه‌ویش به دزینی نامه‌که و رۆیشن بۆڵای دز که له‌و قۆناغه دا بۆ من رۆڵی قازی پێداکرد بوو کۆیایی پێهات و له‌و ڕێگاش دا زۆر زیانی ماددی و معنه‌ویم بینی و زۆر زه‌حمه‌تم بوو، له ساڵ دا مانگێک پشوویکارم هه‌یه که ئه‌و مانگه‌ش له کێشه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره سه‌رنه‌که‌وتوویه دا تێداچوو. دۆستێک به منی گوت ئه‌گه‌ر ته‌له‌فوونێکم بۆ ئه‌و کردبا دوربینه‌که‌ی ورده‌گرته‌وه، ئه‌و دۆسته ڕاستیی ده‌کرد و که‌سانی دیکه‌ش هه‌بوون که وابیریان ده‌کرده‌وه به‌ڵام له رووانگه‌ی منه‌وه قبووڵی کارێکی وا به زیانی خه‌ڵکه و یارمه‌تی به دروست بوونی گه‌نده‌ڵی زیاترده‌کات. له راستیی دا دوربینی منیان بردبوو به‌ڵام نه‌یان ده‌زانی چۆن کێشه‌که چاره‌سه‌رکه‌ن و وێرای ئه‌وه‌ی که له به‌سه‌رهاته‌که دا خوێندتانه‌وه دیسان بۆ سه‌لماندنی ڕاستیی تێئوری گونجاوی دیکه هه‌ن...
کێشه‌ی من و کاکی گه‌نده‌ڵ ئێساتاکه دوربین نییه به‌ڵکو زۆرشتی دیکه له خۆ ده‌گڕێت وئه‌و دوربینه بۆ من هیچ به‌هایه‌کی نه‌بوو نییه و پێموایه دز به دزینی ئه‌و دوربینه کاری شاره‌وانی بۆ جێبه‌جێکردوم، ئه‌و دوربینه بۆ من ته‌نیا ئامرازێکی تاقییکردنه‌وه بووه که له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی سه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌م به‌رخوردم کرد که مه‌نتیق و بۆچوونه‌که‌ی، شێوه‌یی کارکردی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌ستی خۆی، شێوه‌ی بارهێنان و فێرکردنی لاوانی ئیداره‌کانی خواروه‌ی له‌گه‌ڵ یاسایی هیچ وڵاتێکی دواکه‌وتوو دا یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد، ئاره‌زوه‌کانی و ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییانه یه‌ک نه‌ده‌که‌وتنه‌وه.
له‌گه‌ڵ مڕۆڤێک به‌ره‌وروو بووم که به‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه‌وه بوونی له‌و شوێنه دا به‌زیان و له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵ وکۆمه‌ڵگادا نییه، به‌کورتی و کوردی وا باش بوو که ده‌سه‌ڵات له‌و پارچه له پێنج پارچه‌که‌ی کوردستاندا له شوێنێک که گونجاوی کاکی لیوا ترسنۆک (لیوا د...) بوو کاری بۆ پێداکردایه!!!... ئه‌م ستوونه‌ی باسه‌که‌م باسێکی زۆر ده‌بات و به‌سه‌ریدا تێده‌په‌رم با خوێنه‌ران بۆ خۆیان بیری لێکه‌نه‌وه و هتد...
من له وڵاتی خۆم دا مافم ژێرپێکراوه و چاوه‌ڕوانم که ئه‌و کرده‌وه‌ی کاکی گه‌نده‌ڵ به‌کرده‌وه‌یه‌کی دورله مه‌نتیق پێناسه‌که‌ن، مه‌به‌ست له‌م پێناسه‌کردنه ئه‌وه‌یه که خۆ به یاسا زانینی ئه‌و جۆره که‌سانه له ئاکامدا زیان به پرێستیژی نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌گه‌یه‌نێت و هێندێک پرینسیپ و دیسیپلین هه‌یه بۆ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک که ده‌بێت ڕه‌چاوکڕێت، چاوه‌ڕوانییه‌که‌م ئاراسته‌یی هه‌موو کوردێک ده‌که‌م که به‌ڕاستیی دڵی بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی لێده‌ات و دوگم بیرناکاته‌وه، ئه‌و کورده ده‌تووانێت گۆڕانخوازێک یان گۆڕانێک، یان هه‌ر تاکێکی ڕه‌سه‌نی دیکه‌ی کورد به هه‌ر بیر‌و بۆچوونێکه‌وه بێت، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانم ئه‌و به‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات که خۆی به‌گه‌نده‌ڵ نازانێت و له‌سه‌رئه‌و باوه‌ڕه‌یه که گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵپه‌روه‌ری زیان به وڵاته‌که‌ی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌گه‌ینێت داکۆکی له مافی من وه‌ک تاکێکی کوردبکات.
له سه‌ره‌تایی ده‌سپێکردی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌شێوه‌ی تاکوته‌را سێخوڕه تێکده‌ره‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی خواز به ده‌سه‌ڵاتیان ده‌گه‌یاند که ئه‌وه‌انه هێندێک منداڵومه‌زمی خوێڕین و با هه‌ر بۆ خۆیان ژاک بده‌ن، له‌ڕاستیی دا ئه‌وانه هه‌واڵانی دڵسۆزی نه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵات نه‌بوون و ده‌یانویست له‌و ڕێگایه‌وه نان بخۆن و قازانجی نه‌ته‌وایه‌تییان لاگرنگ نه‌بوو چوونکه باری رامیارییان لاوازه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وانه کارێکی هه‌ڵه و له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیماندانییه و ڕێزگرتن له یاسا، له مافی کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابووری و رامیاریی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندایه.
من تاکێکم و ده‌کڕێت ته‌نیا به‌تاکێک شتێک نه‌گوڕێت به‌ڵام له محاسه‌باتی هه‌نده‌سه‌دا هه‌ر شتێک که به‌شێک له بۆشایی بگڕێت ئه‌و شته هه‌یه و ده‌بێت حسابی بۆ بکه‌یت، یانی منیش به‌که‌می خۆ ده‌تووانم کارتێکه‌ریم هه‌بێت.
به‌سووپاسه‌وه و ڕێزه‌وه بۆ هه‌مووان ئه‌م بابه‌ته چه‌ند به‌شی دیکه‌یی هه‌یه که بۆ باسکردن گرنگن به‌ڵام جارێک لێره‌دا ڕایده‌گرم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست