کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی لەقەیرانێکی گەورەوە بەرەو هەڵدێر

Sunday, 06/03/2011, 12:00





قەیرانەکانی یەکێتی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەگەورەبووندایەو ئەگەری هەڵوەشانەوەی لەهەر ئانوساتێکدا لەئارادایە،هۆکاری سەرەکی بردنی یەکێتیش بەو ئاراستەیەدا بەپلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی تاڵەبانی وچەند سووندمەندێکی بێئاگای ناوسەرکردایەتی پەیوەست بەبنەماڵەی تاڵەبانیەوە ڕووداوەکانی ١٧/٢ سلێمانیش ئەوەندەی تر قەیرانەکانی قوڵتر کردۆتەوەو ئاسۆیەك بەدی ناکرێ بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە جیا لەڕوودانی جیابوونەوەیەکی تر کەدواجار بەرەو هەڵدێرو نەمانی دەبات،سەرەتای دروست بوون وکەڵەکەبوونی کێشەکانیش بۆ دوای جیابوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەگەڕێتەوە کە زەبری کاریگەری تێ سرەواند بەهۆی دابەزینی کێرڤی دەسەڵاتی لەوناوچەیەی کەبەقەڵای سەوزی یەکێتی ناو دەبرا کەبەناوسیاسیەکانی ئێستای دەمڕاستی یەکێتی گۆڕان لەپێنج کورسی زیاتری نەدەهێنا

ئەو برادەرانەی لەو هەلومەرجە چانسی چوونە پێشەوەیان بۆڕەخساو کەوتن بەسەر خۆش گوزەرانی لێپرسراوێتی و پارەدا لایان وابوو بەدەرچوونی سەرکردەکانی ئێستای گۆڕان گرێی بەختی یەکێتیەکەیان دەکرێتەوە بێ ئاگا لەوەی تاڵەبانی بەرەو بچوککردنەوەی زیاترو فەوتاندنیان دەبات،چونکە ئەوانە بەڵکو هەمووئەوانیتریش هەتائێستاشی لەگەڵ بێت نەلەنزیك نەلەدوور ئاگاداری تەنانەت خاڵێکی رێککەوتنە بەناو ستراتیژیەکەی تاڵەبانی وبارزانی نین وپیاهەڵدان وهاتووهاواریشیان بۆ پارێزگاری کردن لەو ڕێککەوتنە تەنها بۆ ڕازیکردنی هەردوو بنەماڵەو درێژەدانیانە بەکاری گیرفان پڕ کردن لەپەناوە،بەڵام بەتێپەڕینی کات بۆ هەموولایەك بەرە بەرە ڕوون دەبێتەوە کەئەوە جگە لەسەفەقەیەکی سیاسی نێوان دووکەس هیچی ترنیە ئامانجیش لێی پاراستنی بەرژەوەندیە ئابوریەکان وپارێزگاری کردن لەبنەماڵەی تاڵەبانی لەبەرامبەر دەسەڵاتی ئەبەدی بنەماڵەی بارزانی بەمسۆگەرکردنی دەنگەکانی یەکێتی هاتنەناوەوەی تاڵەبانیش بۆ مەیدانی بانگەشە بۆ مسعود ئەوڕاستیە دەسەلمێنێ

ڕووداوەکانی١٧/٢ی شاری سلێمانی دەرفەتێك بوو بۆیەکێتی بۆ بەرزکردنەوەی باڵانسی دەسەڵات وهانابردنی پارتی بۆی بۆڕزگارکردنی لەودۆخە گوماناویەی تێی کەوتبوو کەتائێستاش پارتی ئەو گومانەی نەڕەویوەتەوە، پەکخستن وبەئەنجام نەگەیاندنی لێکۆڵینەوەکانیش بۆ دیاری کردنی ئەو کەسوولایەنانەی ڕێڕەوی خۆپیشاندەرەکانیان بەو ئاراستەیەدا گۆڕیوە دەیسەلمێنێ کەهەر لەخۆڕا نەبوە پەلاماری ئەمنە زەردەکە دراوە،سەرنەگرتنی ئەو خەونەی یەکێتی وتەحەکوم کردنی پارتی بەدۆخەکەو دەستکردنەوەیان بۆ کوشت وبڕی خەڵکی ،هەروەها دواتریش لەشکرکێشی بۆ سەر شاری سڵێمانی بێ هیچ پرس وڕایەك وئیهانەکردن بەتەواوی خەڵکی ناوچەکەلەلایەك وبەتایبەتیش بێدەنگی وبێ هەڵوێستی سەرانی یەکێتی ئەوەندەی تر دەنگە ناڕازیەکپکراوەکان لەوەزعی پێشووتری یەکێتی بەهۆی بێ لاوازی دەسەڵاتدرانی یەکێتی بەرامبەر پارتی دووبەرابەر زیادکردهەر لەدۆست ولایەنگرو ئەندام وکادر تادەگاتە سەرکردایەتیشیان

ئێستاش هەموولایەکمان ئەوڕاستیەمان زۆر لاڕوونە کەیەکێتی دەنگە ناڕازیەکانی لەهەڵکشاندایەو باروودۆخەکەش ئەو ناڕەزایەتیە بەرەو ئاقارێکی تر دەبات یائەوەتا یەکێتی بەتەواوی تەسلیمی پارتی دەبێت یان بەرەو لێکترازانی زیاترو دواجاریش بەرەو هەڵدێری دەبات.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە